< زەبوورەکان 94 >
ئەی یەزدان، خودای تۆڵە، ئەی خودای تۆڵە، بدرەوشێوە. | 1 |
God of vengeance—YHWH! God of vengeance, shine forth.
ئەی دادوەری زەوی، ڕاپەرە، سزای لووتبەرزەکان بدەوە. | 2 |
Be lifted up, judging the earth, Send back a repayment on the proud.
ئەی یەزدان، هەتا کەی بەدکاران، هەتا کەی بەدکاران دڵشاد دەبن؟ | 3 |
Until when do the wicked, O YHWH—Until when do the wicked exult?
بەدکاران لووتبەرزی لە قسەکانیانەوە هەڵدەقوڵێت، شانازی بە خۆیانەوە دەکەن. | 4 |
They utter—they speak arrogance, All working iniquity boast [about] themselves.
ئەی یەزدان، گەلەکەت وردوخاش دەکەن، میراتی تۆ دەچەوسێننەوە. | 5 |
Your people, O YHWH, they bruise, And they afflict Your inheritance.
بێوەژن و نامۆ دەکوژن، هەتیو سەردەبڕن. | 6 |
They slay widow and sojourner, And they murder fatherless ones.
دەڵێن: «یەزدان نابینێت، خودای یاقوب ئاگای لێ نییە.» | 7 |
And they say, “YAH does not see, And the God of Jacob does not consider.”
ئەی دەبەنگەکان لەنێو گەل، وریابن! ئەی گێلەکان، کەی تێدەگەن؟ | 8 |
Consider, you brutish among the people, And you foolish, when do you act wisely?
ئایا ئەوەی گوێی چاندووە، نابیستێت؟ ئایا ئەوەی چاوی دروستکردووە، نابینێت؟ | 9 |
He who plants the ear, does He not hear? He who forms the eye, does He not see?
ئایا ئەوەی نەتەوەکان تەمبێ دەکات، سەرزەنشت ناکات؟ ئایا ئەوەی فێری مرۆڤ دەکات، زانیاری نییە؟ | 10 |
He who is instructing nations, does He not reprove? He who is teaching man knowledge [is] YHWH.
یەزدان بیرکردنەوەی مرۆڤ دەزانێت، کە پووچە. | 11 |
He knows the thoughts of man, that they [are] vanity.
ئەی یەزدان، خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی تۆ تەمبێی دەکەیت، لە تەوراتی خۆت فێری دەکەیت، | 12 |
O the blessedness of the man Whom You instruct, O YAH, And teach him out of Your law,
لە ڕۆژی سەختدا ئارامی بکەیتەوە، هەتا گۆڕ بۆ بەدکار هەڵبکەنرێت، | 13 |
To give rest to him from days of evil, While a pit is dug for the wicked.
چونکە یەزدان واز لە گەلی خۆی ناهێنێ، میراتی خۆی ڕەت ناکاتەوە. | 14 |
For YHWH does not leave His people, And does not forsake His inheritance.
دادوەری بۆ ڕاستودروستی دەگێڕێتەوە، هەموو دڵڕاستەکان شوێنی دەکەون. | 15 |
For judgment turns back to righteousness, And after it all the upright of heart.
کێ بۆم لە دژی بەدکاران هەڵدەستێتەوە؟ کێ بۆم لە دژی خراپەکاران بوەستێتەوە؟ | 16 |
Who rises up for me with evildoers? Who stations himself for me with workers of iniquity?
یەزدان هاریکارم بوو، ئەگینا هێندەی نەمابوو گیانم لەنێو بێدەنگی مردووان نیشتەجێ بێت. | 17 |
Unless YHWH [were] a help to me, My soul had almost inhabited silence.
کاتێک گوتم: «پێم دەخلیسکێت،» ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت پشتی گرتم. | 18 |
If I have said, “My foot has slipped,” Your kindness, O YHWH, supports me.
کە خەم لە ناخم زۆر بوو، دڵنەوایی تۆ گیانی منی شاد کرد. | 19 |
In the abundance of my thoughts within me, Your comforts delight my soul.
ئایا تەختی گەندەڵی هاوڕێیەتی لەگەڵ تۆ دەبەستێت، ئەوانەی بەگوێرەی زۆرداری خۆیان، شێوەی یاسا دادەڕێژن؟ | 20 |
Is a throne of mischief joined [with] You? A framer of perverseness by statute?
لە دژی گیانی ڕاستودروست کۆدەبنەوە، خوێنێکی بێگەرد تاوانبار دەکەن. | 21 |
They decree against the soul of the righteous, And declare innocent blood wicked.
بەڵام یەزدان بۆم دەبێتە قەڵا، خودا بۆم بووە بە تاشەبەردی پەناگام. | 22 |
And YHWH is for a high place to me, And my God [is] for a rock—my refuge,
ئەو خراپەیەی دەیکەن بەسەر خۆیانیدا دەداتەوە و لە سزای بەدکاری خۆیان کڕیان دەکات، یەزدانی پەروەردگارمان کڕیان دەکات. | 23 |
And He turns back their iniquity on them, And in their wickedness cuts them off; Our God YHWH cuts them off!