< زەبوورەکان 94 >

ئەی یەزدان، خودای تۆڵە، ئەی خودای تۆڵە، بدرەوشێوە. 1
O LORD, Thou God to whom vengeance belongeth, Thou God to whom vengeance belongeth, shine forth.
ئەی دادوەری زەوی، ڕاپەرە، سزای لووتبەرزەکان بدەوە. 2
Lift up Thyself, Thou Judge of the earth; render to the proud their recompense.
ئەی یەزدان، هەتا کەی بەدکاران، هەتا کەی بەدکاران دڵشاد دەبن؟ 3
LORD, how long shall the wicked, how long shall the wicked exult?
بەدکاران لووتبەرزی لە قسەکانیانەوە هەڵدەقوڵێت، شانازی بە خۆیانەوە دەکەن. 4
They gush out, they speak arrogancy; all the workers of iniquity bear themselves loftily.
ئەی یەزدان، گەلەکەت وردوخاش دەکەن، میراتی تۆ دەچەوسێننەوە. 5
They crush Thy people, O LORD, and afflict Thy heritage.
بێوەژن و نامۆ دەکوژن، هەتیو سەردەبڕن. 6
They slay the widow and the stranger, and murder the fatherless.
دەڵێن: «یەزدان نابینێت، خودای یاقوب ئاگای لێ نییە.» 7
And they say: 'The LORD will not see, neither will the God of Jacob give heed.'
ئەی دەبەنگەکان لەنێو گەل، وریابن! ئەی گێلەکان، کەی تێدەگەن؟ 8
Consider, ye brutish among the people; and ye fools, when will ye understand?
ئایا ئەوەی گوێی چاندووە، نابیستێت؟ ئایا ئەوەی چاوی دروستکردووە، نابینێت؟ 9
He that planted the ear, shall He not hear? He that formed the eye, shall He not see?
ئایا ئەوەی نەتەوەکان تەمبێ دەکات، سەرزەنشت ناکات؟ ئایا ئەوەی فێری مرۆڤ دەکات، زانیاری نییە؟ 10
He that instructeth nations, shall not He correct? even He that teacheth man knowledge?
یەزدان بیرکردنەوەی مرۆڤ دەزانێت، کە پووچە. 11
The LORD knoweth the thoughts of man, that they are vanity.
ئەی یەزدان، خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی تۆ تەمبێی دەکەیت، لە تەوراتی خۆت فێری دەکەیت، 12
Happy is the man whom Thou instructest, O LORD, and teachest out of Thy law;
لە ڕۆژی سەختدا ئارامی بکەیتەوە، هەتا گۆڕ بۆ بەدکار هەڵبکەنرێت، 13
That Thou mayest give him rest from the days of evil, until the pit be digged for the wicked.
چونکە یەزدان واز لە گەلی خۆی ناهێنێ، میراتی خۆی ڕەت ناکاتەوە. 14
For the LORD will not cast off His people, neither will He forsake His inheritance.
دادوەری بۆ ڕاستودروستی دەگێڕێتەوە، هەموو دڵڕاستەکان شوێنی دەکەون. 15
For right shall return unto justice, and all the upright in heart shall follow it.
کێ بۆم لە دژی بەدکاران هەڵدەستێتەوە؟ کێ بۆم لە دژی خراپەکاران بوەستێتەوە؟ 16
Who will rise up for me against the evil-doers? Who will stand up for me against the workers of iniquity?
یەزدان هاریکارم بوو، ئەگینا هێندەی نەمابوو گیانم لەنێو بێدەنگی مردووان نیشتەجێ بێت. 17
Unless the LORD had been my help, my soul had soon dwelt in silence.
کاتێک گوتم: «پێم دەخلیسکێت،» ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت پشتی گرتم. 18
If I say: 'My foot slippeth', Thy mercy, O LORD, holdeth me up.
کە خەم لە ناخم زۆر بوو، دڵنەوایی تۆ گیانی منی شاد کرد. 19
When my cares are many within me, Thy comforts delight my soul.
ئایا تەختی گەندەڵی هاوڕێیەتی لەگەڵ تۆ دەبەستێت، ئەوانەی بەگوێرەی زۆرداری خۆیان، شێوەی یاسا دادەڕێژن؟ 20
Shall the seat of wickedness have fellowship with Thee, which frameth mischief by statute?
لە دژی گیانی ڕاستودروست کۆدەبنەوە، خوێنێکی بێگەرد تاوانبار دەکەن. 21
They gather themselves together against the soul of the righteous, and condemn innocent blood.
بەڵام یەزدان بۆم دەبێتە قەڵا، خودا بۆم بووە بە تاشەبەردی پەناگام. 22
But the LORD hath been my high tower, and my God the rock of my refuge.
ئەو خراپەیەی دەیکەن بەسەر خۆیانیدا دەداتەوە و لە سزای بەدکاری خۆیان کڕیان دەکات، یەزدانی پەروەردگارمان کڕیان دەکات. 23
And He hath brought upon them their own iniquity, and will cut them off in their own evil; the LORD our God will cut them off.

< زەبوورەکان 94 >