< زەبوورەکان 92 >

زەبوورێک، گۆرانییەک بۆ ڕۆژی شەممە. چاکە ستایشی یەزدان بکرێت، گۆرانی گوتن بۆ ناوت، ئەی هەرەبەرز، 1
A Psalm or Song for the sabbath day. It is a good thing to give thanks to the LORD, and to sing praises to thy name, O most High:
بەیانییان خۆشەویستی نەگۆڕت ڕابگەیەنرێت و دڵسۆزیت بە شەوان، 2
To show forth thy lovingkindness in the morning, and thy faithfulness every night,
بە قیسارەی دە ژێیی، بە ئاوازی ساز. 3
Upon an instrument of ten strings, and upon the psaltery; upon the harp with a solemn sound.
ئەی یەزدان، بە کردارەکانت دڵخۆشت کردووم، هەلهەلە لێدەدەم بۆ کارەکانی دەستت. 4
For thou, LORD, hast made me glad through thy work: I will triumph in the works of thy hands.
ئەی یەزدان، کردارەکانت چەندە مەزنە! بیرکردنەوەی تۆ چەندە قووڵە! 5
O LORD, how great are thy works! and thy thoughts are very deep.
مرۆڤی گێل ئەمە نازانێت، نەزانیش ئەمە تێناگات: 6
A stupid man knoweth not; neither doth a fool understand this.
هەرچەندە خراپەکاران وەک گیا بگەشێنەوە و هەموو بەدکاران چرۆ بکەن، بۆ هەتاهەتایە لەناودەچن. 7
When the wicked spring as the grass, and when all the workers of iniquity do flourish; it is that they shall be destroyed for ever:
بەڵام ئەی یەزدان، تۆ هەمیشە بەرزیت. 8
But thou, LORD, art most high for evermore.
ئەی یەزدان، دوژمنانت، بێگومان دوژمنانت دەفەوتێن و هەموو بەدکاران پەرتەوازە دەبن. 9
For, lo, thy enemies, O LORD, for, lo, thy enemies shall perish; all the workers of iniquity shall be scattered.
بەڵام وەک گای کێوی بەهێز بووم، بە ڕۆنی گرانبەها چەور کرام. 10
But my horn shalt thou exalt like the horn of an unicorn: I shall be anointed with fresh oil.
بە چاوی خۆم بەزینی دوژمنانم دەبینم، گوێم لە بەزینی ئەوانە دەبێت کە بە خراپە دژم هەستاون. 11
My eye also shall see my desire on my enemies, and my ears shall hear my desire of the wicked that rise up against me.
ڕاستودروستان وەک دار خورما گەشە دەکەن، وەک ئورزی لوبنان گەشە دەکەن، 12
The righteous shall flourish like the palm tree: he shall grow like a cedar in Lebanon.
لە ماڵی یەزدان ڕواون، لە حەوشەی ماڵەکەی خودامان گەشە دەکەن. 13
Those that are planted in the house of the LORD shall flourish in the courts of our God.
بە پیریش هەر بەریان دەبێت، هەمیشە تەڕ و سەوزن، 14
They shall still bring forth fruit in old age; they shall be fat and flourishing;
بۆ ئەوەی ڕابگەیەنن کە یەزدان ڕاستودروستە، تاشەبەردمە و خراپە لە ئەودا نییە. 15
To show that the LORD is upright: he is my rock, and there is no unrighteousness in him.

< زەبوورەکان 92 >