< زەبوورەکان 91 >

ئەوەی لە پەناگای هەرەبەرز دادەنیشێت، ئەوەی لە سێبەری خودای هەرە بەتوانا دەمێنێتەوە، 1
Kiu loĝas sub la ŝirmo de la Plejaltulo, Tiu ripozas en la ombro de la Plejpotenculo.
بە یەزدان دەڵێ: «تۆ پەناگامی، قەڵامی، خودای منی، پشتت پێ دەبەستم.» 2
Mi diras al la Eternulo: Mia rifuĝejo kaj mia fortikaĵo Estas Dio, kiun mi fidas.
بێگومان لە تۆڕی ڕاوچی دەربازت دەکات، لە دەرد و بەڵای کوشندە. 3
Ĉar Li savos vin de la reto de kaptisto, De la pereiga pesto.
بە باڵی خۆی داتدەپۆشێت، لەژێر باڵەکانی پەنا دەگریت و دڵسۆزییەکەی قەڵغان و شوورایە. 4
Per Siaj plumoj Li ŝirmos vin, Kaj sub Liaj flugiloj vi rifuĝos; Lia fideleco estas ŝildo kaj kiraso.
نە لە تۆقینی شەو دەترسیت و نە لەو تیرەی بە ڕۆژ دەهاوێژرێت، 5
Ne timu la teruron de nokto, Nek sagon, kiu flugas tage,
نە لەو دەردەی کە لە تاریکی دێت، نە لەو ئافاتەی بە ڕۆژی نیوەڕۆ زیان دەبەخشێت. 6
Nek peston, kiu iras en mallumo, Nek epidemion, kiu ekstermas tagmeze.
هەزار کەس لەتەنیشتت بەردەبنەوە، دە هەزار لەلای دەستی ڕاستت، بەڵام لە تۆ نزیک ناکەوێتەوە. 7
Ĉe via flanko falos milo, Kaj dek miloj ĉe via dekstra flanko; Sed vin ĝi ne tuŝos.
بەڵکو تەنها بە چاوی خۆت سەیر دەکەیت و سزای بەدکاران دەبینیت. 8
Vi nur rigardos per viaj okuloj, Kaj vi vidos la redonon al la malvirtuloj.
ئەگەر یەزدانت کرد بە پەناگات، هەرەبەرزت کرد بە لانەی خۆت، 9
Ĉar Vi, ho Eternulo, estas mia defendo! La Plejaltulon vi elektis kiel vian rifuĝejon.
هیچ خراپەت بەسەرنایەت و هیچ بەڵایەک لە ماڵت نزیک ناکەوێتەوە. 10
Ne trafos vin malbono, Kaj frapo ne atingos vian tendon.
لەبەر ئەوەی سەبارەت بە تۆ فەرمان بە فریشتەکانی دەدات، بۆ ئەوەی لە هەموو هەنگاوێکت بتپارێزن، 11
Ĉar al Siaj anĝeloj Li ordonis pri vi, Ke ili vin gardu sur ĉiuj viaj vojoj.
لەسەر دەستیان هەڵتدەگرن، تاکو پێت بەر بەردێک نەکەوێت. 12
Sur la manoj ili vin portos, Por ke vi ne falpuŝiĝu sur ŝtono per via piedo.
پێ بە شێر و ماری کۆبرادا دەنێیت، بەچکە شێر و ئەژدیها پێشێل دەکەیت. 13
Sur leonon kaj aspidon vi paŝos, Vi piedpremos leonidon kaj drakon.
یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوەی دڵی بە منەوە بەندە، ڕزگاری دەکەم، دەیپارێزم، چونکە من دەناسێت. 14
Ĉar li ekamis Min, tial Mi lin savos; Mi defendos lin, ĉar li konas Mian nomon.
نزام بۆ دەکات، وەڵامی دەدەمەوە، لە تەنگانە لەگەڵیدام، دەربازی دەکەم و ڕێزداری دەکەم. 15
Li vokos Min, kaj Mi lin aŭskultos; Mi estos kun li en mizero; Mi lin liberigos kaj honoratigos.
بە ڕۆژگاری درێژ تێری دەکەم، ڕزگاریی خۆمی نیشان دەدەم.» 16
Mi satigos lin per longa vivo, Kaj aperigos al li Mian helpon.

< زەبوورەکان 91 >