< زەبوورەکان 90 >

نوێژێکی موسای پیاوی خودا. ئەی پەروەردگار، نەوە دوای نەوە تۆ پەناگامان بوویت. 1
Preĝo de Moseo, homo de Dio. Mia Sinjoro, Vi estis por ni loĝejo De generacio al generacio.
بەر لەوەی چیاکان پەیدا ببن، یان زەوی و جیهان دروستببن، لە ئەزەلەوە و بۆ هەتاهەتایە، تۆ خودایت. 2
Antaŭ ol la montoj naskiĝis Kaj Vi kreis la teron kaj la mondon, Kaj de eterne ĝis eterne, Vi estas Dio.
تۆ مرۆڤ دەکەیتەوە بە تۆز، دەفەرموویت: «ئادەمیزادینە، بگەڕێنەوە بۆ تۆز.» 3
Vi venigas homon al polvo; Kaj Vi diras: Revenu, homidoj.
لەلای تۆ، هەزار ساڵ وەک دوێنێ وایە کە تێپەڕیوە، وەک بەشێکی شەو وایە. 4
Ĉar mil jaroj estas en Viaj okuloj Kiel la hieraŭa tago, kiu pasis, Kaj kiel nokta gardoparto.
مرۆڤ وەک خەون ڕادەماڵیت، وەک ئەو گیایەی سەر لە بەیانی نوێ دەبێتەوە، 5
Vi forfluigas ilin torente, ili estas kiel sonĝo; Matene ili renoviĝas kiel herbo:
سەر لە بەیانی دەبووژێتەوە و نوێ دەبێتەوە، بۆ ئێوارە سیس دەبێت و دەفەوتێت. 6
Matene ĝi floras kaj ĝermas, Vespere ĝi dehakiĝas kaj sekiĝas.
بە هەڵچوونی تۆ لەناوچووین، بە تووڕەیی تۆ تۆقین. 7
Jes, ni pereas de Via kolero, Kaj de Via kolerego ni neniiĝas.
گوناهەکانی ئێمەت لەبەردەمی خۆت داناوە، شتە شاراوەکانمان لەبەر ڕووناکی ڕوخسارت. 8
Vi metis niajn malbonagojn antaŭ Vin, Nian kaŝitaĵon antaŭ la lumon de Via vizaĝo.
هەموو ڕۆژگارمان بە تووڕەیی تۆ بەسەرچوو، ساڵانی تەمەنمان وەک هەناسەیەک بەسەربرد. 9
Ĉar ĉiuj niaj tagoj pasis sub Via kolero, Malaperis niaj jaroj, kiel sono.
ساڵانی تەمەنمان حەفتا ساڵە، یان هەشتا ساڵ ئەگەر بە هێزەوە بێت، ئەوەی مایەی شانازیش بێت ڕەنج و ناخۆشییە، چونکە بە پەلە دەڕەوێتەوە و ئێمە باڵدەگرین. 10
La daŭro de nia vivo estas sepdek jaroj, Kaj ĉe forteco okdek jaroj; Kaj ilia tuta majesto estas penado kaj suferado, Ĉar ĝi forkuras rapide kaj ni forflugas.
کێ هێزی تووڕەیی تۆ دەزانێت؟ لەبەر ئەوەی تووڕەیی تۆ ترسێکی زۆر دەهێنێ. 11
Kiu scias la forton de Via kolero, Vian timindecon kaj Vian indignon?
ئیتر فێرمان بکە ڕۆژانمان بژمێرین، بۆ ئەوەی دڵێکی پڕ داناییمان هەبێت. 12
Instruu nin kalkuli niajn tagojn, Por ke ni akiru saĝan koron.
ئەی یەزدان، تووڕەییەکەت دابمرکێنەوە! هەتا کەی؟ لەگەڵ خزمەتکارەکانت میهرەبان بە. 13
Returnu Vin, ho Eternulo! Kiel longe? Kaj kompatu Viajn sklavojn.
سەر لە بەیانی لە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت تێرمان بکە، تاکو هەموو ڕۆژانی ژیانمان هەلهەلە لێبدەین و دڵشاد ببین. 14
Satigu nin matene per Via boneco; Kaj ni kantos kaj ĝojos en la daŭro de nia tuta vivo.
دڵشادمان بکە ئەوەندەی بۆ ئەو ڕۆژانەی تووشی ناخۆشیت کردین، ئەو ساڵانەی کە خراپەمان بینی. 15
Ĝojigu nin tiel longe, kiel Vi nin premis, Tiom da jaroj, kiom ni vidis mizeron.
کردەوە مەزنەکانت بۆ خزمەتکارەکانت دەربخە، شکۆمەندیت بەسەر منداڵەکانیان. 16
Al Viaj sklavoj aperu Viaj faroj, Kaj Via beleco al iliaj infanoj.
با نیعمەتی خودای پەروەردگارمان بەسەرمانەوە بێت، کردەوەکانی دەستمان بۆ بچەسپێنە، بەڵێ، کردەوەکانی دەستمان بچەسپێنە. 17
Kaj la favoro de la Eternulo, nia Dio, estu super ni; Kaj la faron de niaj manoj fortikigu al ni, Kaj fortikigu la faron de niaj manoj.

< زەبوورەکان 90 >