< زەبوورەکان 89 >

هۆنراوەیەکی ئێیتانی ئەزراحی. هەتاهەتایە گۆرانی بەسەر خۆشەویستی نەگۆڕی یەزداندا دەڵێم، نەوە دوای نەوە بە دەمم دڵسۆزیت ڕادەگەیەنم. 1
則辣黑人厄堂的訓誨詩。 我要永遠歌頌上主的恩寵,要世世代代親口稱揚您的忠誠。
هەروەک گوتم، هەتاهەتایە خۆشەویستی نەگۆڕ بنیاد دەنرێت، لە ئاسمان دڵسۆزیت چەسپاوە. 2
您原說過:我的恩寵已永遠奠定!就如您在天上確定您的忠誠。
فەرمووت: «پەیمانم لەگەڵ هەڵبژاردەی خۆم بەستووە، سوێندم بۆ داودی بەندەم خواردووە، 3
我同我揀選的人起契約,向我的僕人達味起了盟誓,
”هەتاهەتایە وەچەکەت دەچەسپێنم، نەوە دوای نەوە تەختت بنیاد دەنێم.“» 4
我直到永遠鞏您的後裔,世世代代將您的寶座建立。
ئەی یەزدان، ئاسمان ستایشی کارە سەرسوڕهێنەرەکانت دەکات، هەروەها لەناو کۆڕی پیرۆزانیش دڵسۆزیت. 5
上主,願蒼天稱讚您的奇事,聖者集會讚美您的忠義!
لەناو هەورەکان کێ هاوتای یەزدانە؟ لەنێو فریشتەکانی ئاسمان کامەیان لە یەزدان دەچێت؟ 6
在雲彩之中,誰可與上主相比,天主的眾子,誰能同上主相似。
خودا لەنێو ئەنجومەنی پیرۆزان زۆر سامناکە، لە هەموو ئەوانەی دەوروبەری ترسناکترە. 7
在聖者會中,天主令人驚恐,祂偉大可怕,超過祂四週的神聖。
ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار، کێ وەک تۆ وایە؟ تۆ بەهێزیت، ئەی یەزدان، دڵسۆزیشت دەوری داویت. 8
上主萬軍的天主,有誰能夠相似您?上主,您是全能的,您的忠信環繞您。
دەسەڵاتت بەسەر هەڵچوونی دەریادا هەیە، کە شەپۆلەکانی بەرز دەبنەوە، هێمنیان دەکەیتەوە. 9
您統治洶湧的海嘯,您平抑翻騰的波濤。
وەک بریندارێکی سەخت ڕاهەبت پان کردەوە، بە هێزی بازووت دوژمنەکانت پەرتەوازە کرد. 10
您曾踐踏辣哈布,喜歡踐踏屍死體,您以矢能的手臂驅散您的仇敵。
ئاسمان هی تۆیە، هەروەها زەویش، گەردوون و هەرچی تێیدایە تۆ داتمەزراندووە. 11
高天是屬您的,厚土也是屬您的,寰宇及其中的一切是您奠定的。
باکوور و باشوور تۆ بەدیت هێناون، تابۆر و حەرمۆن بۆ ناوی تۆ هەلهەلە لێدەدەن. 12
您創造了南方,創造了北方,大博爾,赫爾孟因您而歡暢。
بازووت هەیە لەگەڵ توانا، دەستت بەهێزە، دەستی ڕاستت بەرزە. 13
您的臂膀孔武有力,您雙手堅強,右手舉起。
ڕاستودروستی و دادپەروەری بناغەی تەختی تۆن، خۆشەویستی نەگۆڕ و ڕاستی لەبەردەمی تۆ دەڕۆن. 14
正義和公理是您寶座的基礎,仁愛和忠信在您的前面開路。
خۆزگە بەو گەلە دەخوازرێ کە دەزانن چۆن پڕ بە دەنگیان هاواری شادی بکەن، ئەی یەزدان، بە ڕووناکی ڕوخساری تۆ ڕێ دەکەن. 15
會歡樂歌唱的百姓的確有福;上主,他們在您慈顏光中行走,
بەهۆی ناوی تۆوە بە درێژایی ڕۆژ شادمان دەبن، بە ڕاستودروستی تۆ بەرز دەبنەوە، 16
他們常常因您的名而歡躍,您的正義使他們引以自豪。
چونکە تۆ شکۆمەندی و هێزی ئەوانیت، ئێمە بە ڕەزامەندی تۆ بەهێز دەبین. 17
因為您給他們權勢的光明,因您慈惠,我們的威能上升。
بێگومان قەڵغانمان هی یەزدانە، پاشامان هی خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیلە. 18
因為我們在上主內有庇護,以色列的聖者是我們的君主。
جارێکیان لە بینینێکدا قسەت کرد، بە خۆشەویستانی خۆتت فەرموو: «هێزم بە پاڵەوانێک بەخشی، لەنێو گەل گەنجێکم بەرزکردەوە. 19
您曾在異像中向您的聖者說:我已姶那有能者加冕,由百姓中將我所選者舉薦。
داودی بەندەی خۆمم دۆزییەوە، بە ڕۆنی پیرۆزم دەستنیشانم کرد. 20
我揀選達味做我的忠僕,也給他傅抹了聖油。
ئەوەی دەستم پێوەی دەچەسپێت، هەروەها بازووم بەهێزی دەکات. 21
我的雙手必要扶持祂,我的臂膀必常堅固祂,
دوژمن بەسەریدا زاڵ نابێت، نابێتە ژێر دەستەی کوڕی زۆردار. 22
仇敵不能欺騙他,惡人不能壓伏他,
لەبەردەمی خۆی دوژمنانی تێکدەشکێنم، ناحەزانی تووشی بەڵا دەکەم. 23
我要在他前擊破他的仇敵,凡仇恨他的人,我必要打擊。
دڵسۆزی و خۆشەویستی نەگۆڕی منی لەگەڵدایە، بە ناوی منەوە بەهێز دەبێت. 24
我的忠信與仁慈與他共處,他的頭角因我的名而得高舉。
وا دەکەم دەستی بەسەر دەریاوە بێت، دەستی ڕاستی بەسەر ڕووبارەکان. 25
我使他的手伸到海上,使他的右手伸到河上。
هاوارم بۆ دەکات:”تۆ باوکمی، خودای منی، تاشەبەردی ڕزگاریی منیت.“ 26
他要稱我說:『您是我的大父,是我救恩的磐石,是我的天主。』
منیش دەیکەمە نۆبەرەی خۆم، بەرزترین لە پاشایانی زەوی. 27
我也要立祂為首生子,祂高出世上所有的君主。
هەتاهەتایە خۆشەویستی نەگۆڕی خۆمی بۆ دەپارێزم، پەیمانی من بۆ ئەو دەچەسپێت. 28
我同祂永遠保持我的慈愛,我同祂立火約,永不得破壞,
هەتاهەتایە وەچەکەی دەچەسپێنم، تەختیشی بەقەد ڕۆژگاری ئاسمان بێت. 29
使祂的後裔,永世不替,使祂的寶位,與天日齊。
«ئەگەر کوڕانی واز لە فێرکردنم بهێنن، ڕێگای یاساکانی من نەگرنەبەر، 30
若他的子孫放棄我的法令,不照我的命令行,
ئەگەر سەرپێچی فەرزەکانم بکەن، ڕاسپاردەکانم بەجێنەگەیەنن، 31
若是他們違反了我的章程,不遵守我的誡命,
لەسەر یاخیبوونەکانیان بە دار سزایان دەدەم، بە لێدان گوناهەکانیان، 32
我必要用棍杖懲罰他們的罪過,也必用鞭子責打他們的邪惡。
بەڵام خۆشەویستی نەگۆڕی خۆمی لێ ناکەمەوە، درۆ ناکەم دەربارەی دڵسۆزییەکەم. 33
但我將我的慈愛撤退,我也不使我的忠誠作廢,
پەیمانی خۆم ناشکێنم و قسەی خۆم ناگۆڕم. 34
也不放棄我的盟約,也不改變我的許諾。
جارێک سوێندم بە پیرۆزی خۆم خوارد، درۆ لەگەڵ داود ناکەم. 35
我一次指我的聖善起誓,我也絕對不會欺騙達味。
هەتاهەتایە نەوەی داود دەمێنێت و تەختی وەک خۆر لەبەردەممە، 36
他的後裔必定要永遠興隆,他的御座在我前,如日永恆;
هەمیشە وەک مانگ دەچەسپێت، ئەو شایەتەی لە ئاسمانیشە دڵسۆزە.» 37
又如月亮循環不停,做空中忠實的見證。
بەڵام تۆ ڕەتت کردەوە و وازت لێی هێنا، لە دەستنیشانکراوەکەت تووڕەبوویت. 38
但是您已經拒絕和擯棄,對您的受傅者憤怒大起。
پەیمانەکەت لەگەڵ خزمەتکارەکەت شکاند و تاجەکەی ئەوت لە خۆڵ وەردا و گڵاوت کرد. 39
將您僕人的盟約撕毀,將他的冠冕拋撕於地。
هەموو شووراکانیت ڕووخاند، قەڵاکانیت کردە کاولگە. 40
蕩平了他所有的城垣,使他的堡壘化為荒原。
هەموو ئەوانەی تێدەپەڕن تاڵانیان کردی، بوو بە ڕیسوایی لەنێو دراوسێکان. 41
凡過路的人都劫掠他,他為鄰人所嘲笑辱罵。
دەستی ڕاستی دوژمنەکانیت بەرزکردەوە، هەموو ناحەزەکانیت دڵشاد کرد. 42
您高舉了他仇人右手,使他的敵人滿心歡愉。
دەمی شمشێرەکەیت هەڵگێڕایەوە و لە جەنگدا سەرتنەخست. 43
使他的刀刃遲鈍不利,上陣時使他不能站立。
شکۆمەندییەکەیت پووچەڵ کردەوە، تەختی ئەوت فڕێدایە سەر زەوی. 44
使他的光輝消失滅跡,把他的寶座推翻於地。
ڕۆژگاری گەنجیت کورت کردەوە و بەرگی شەرمەزاریت کردە بەری. 45
縮短他青春的時日,要使他去蒙受羞恥。
ئەی یەزدان، هەتا کەی؟ ئایا بە تەواوی خۆت دەشاریتەوە؟ هەتا کەی تووڕەییت وەک ئاگر دادەگیرسێت؟ 46
上主,您不斷地隱避;要到何時,上主您的怒火如焚,何時才熄?
لەبیرت بێت تەمەنم چەند کورتە. ئادەمیزادت بۆ چ مەبەستێکی پووچ بەدیهێناوە؟ 47
求您懷念我的性命何其短暫,您所創造的世人是多麼虛幻!
ئایا پیاو هەیە بژیێت و مردن نەبینێت؟ یان گیانی خۆی لە دەست جیهانی مردووان دەرباز بکات؟ (Sheol h7585) 48
有那一個人能常生不死,有誰能自救於陰的權勢? (Sheol h7585)
ئەی پەروەردگار، کوا خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی جارانت، کە بە دڵسۆزی خۆت سوێندت بۆ داود خوارد؟ 49
吾主,您從前憑著您的忠義,向達味許的仁愛,今在哪裏?
پەروەردگار، شورەیی خزمەتکاری خۆت لەبیر بێت، چۆن هی هەموو گەلانم لە باوەشی خۆم گرتووە، 50
上主,求您記念您僕人所受的羞辱。在我人中所承擔異民的一切憎惡:
ئەو سووکایەتییەی دوژمنەکانت، ئەی یەزدان، ئەوەی بە ڕاستی بە نەوەکانی دەستنیشانکراوەکەت کرا. 51
就是您的那些反對者所加加給您的羞辱,上主,他們也淩辱您的受傅者的腳步。
هەر ستایش بۆ یەزدان، هەتاهەتایە. ئامین و ئامین. 52
願上主永遠受讚美!阿們,阿們!

< زەبوورەکان 89 >