گۆرانییەک. زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح. بۆ گەورەی گۆرانیبێژان. بەگوێرەی «ماحەلەت لعەنۆت». هۆنراوەیەکی هێیمانی ئەزراحی. ئەی یەزدان، خودای ڕزگاریم، شەو و ڕۆژ بەرامبەر بە تۆ هاوارم کرد. | 1 |
שיר מזמור לבני-קרח למנצח על-מחלת לענות משכיל להימן האזרחי ב יהוה אלהי ישועתי-- יום-צעקתי בלילה נגדך |
با نوێژەکانم بگاتە بەردەمت، گوێ بۆ هاوارم شل بکە. | 2 |
תבוא לפניך תפלתי הטה אזנך לרנתי |
گیانم پڕ خراپە بووە و ژیانم لە جیهانی مردووان نزیک بووەتەوە. (Sheol h7585) | 3 |
כי-שבעה ברעות נפשי וחיי לשאול הגיעו (Sheol h7585) |
وەک ئەوانە دانراوم کە دەچنە نێو جیهانی مردووان، وەک پیاوێکم لێهاتووە هێزی لەبەربڕابێت. | 4 |
נחשבתי עם-יורדי בור הייתי כגבר אין-איל |
لەناو مردووان وازلێهێنراو، وەک کوژراوەکانی ناو گۆڕ ڕاکشاو، ئەوانەی ئیتر یادیان ناکەیتەوە، ئەوانەی دەستت لێیان شوشتووە. | 5 |
במתים חפשי כמו חללים שכבי קבר-- אשר לא זכרתם עוד והמה מידך נגזרו |
لەناو قووڵترین گۆڕ داتناوم، لەناو جەرگەی تاریکی، لە قووڵایی. | 6 |
שתני בבור תחתיות במחשכים במצלות |
تووڕەییت قورسە بەسەرمەوە، شەپۆلەکانت ڕامدەماڵن. | 7 |
עלי סמכה חמתך וכל-משבריך ענית סלה |
ناسیاوەکانمت لێ دوورخستمەوە، قێزم لێ دەکەنەوە. گیراوم و دەربازبوونم بۆ نییە، | 8 |
הרחקת מידעי ממני שתני תועבות למו כלא ולא אצא |
بەهۆی ژێردەستەیی چاوم لە کزبوونە. ئەی یەزدان، بە درێژایی ڕۆژ هاوار بۆ تۆ دەکەم، دەستم لە تۆ پان دەکەمەوە. | 9 |
עיני דאבה מני-עני קראתיך יהוה בכל-יום שטחתי אליך כפי |
ئایا کاری سەرسوڕهێنەر بۆ مردووان دەکەیت؟ یان ڕۆحەکان هەڵدەستنەوە ستایشت بکەن؟ | 10 |
הלמתים תעשה-פלא אם-רפאים יקומו יודוך סלה |
ئایا لەناو گۆڕ باسی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەکرێت، یان لە لەناوچوون باسی دڵسۆزییەکەت؟ | 11 |
היספר בקבר חסדך אמונתך באבדון |
ئایا لە تاریکایی کارە سەرسوڕهێنەرەکانت دەناسرێت، یان لە خاکی لەبیرچوون ڕاستودروستیت؟ | 12 |
היודע בחשך פלאך וצדקתך בארץ נשיה |
ئەی یەزدان، هاوار بۆ تۆ دەهێنم، بەیانییان نوێژم بەرەو ڕووت دێت. | 13 |
ואני אליך יהוה שועתי ובבקר תפלתי תקדמך |
ئەی یەزدان، بۆچی گیانم ڕەت دەکەیتەوە، ڕووی خۆتم لێ دەشاریتەوە؟ | 14 |
למה יהוה תזנח נפשי תסתיר פניך ממני |
من لە منداڵییەوە کڵۆڵم و نزیکە مەرگم، بەرگەی ترسەکانی تۆم گرت و سەرم لێ شێوا. | 15 |
עני אני וגוע מנער נשאתי אמיך אפונה |
تووڕەیی تۆ بەسەر مندا تێپەڕی، ترسی بەڵاکانی تۆ وێرانی کردم. | 16 |
עלי עברו חרוניך בעותיך צמתותני |
وەک لافاو بە درێژایی ڕۆژ دەوری داوم، لە هەموو لایەکەوە دەوری گرتووم. | 17 |
סבוני כמים כל-היום הקיפו עלי יחד |
دۆست و خۆشەویستەکانت لێ دوورخستمەوە، تاریکی بووە بە نزیکترین هاوڕێم. | 18 |
הרחקת ממני אהב ורע מידעי מחשך |