< زەبوورەکان 88 >

گۆرانییەک. زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح. بۆ گەورەی گۆرانیبێژان. بەگوێرەی «ماحەلەت لعەنۆت». هۆنراوەیەکی هێیمانی ئەزراحی. ئەی یەزدان، خودای ڕزگاریم، شەو و ڕۆژ بەرامبەر بە تۆ هاوارم کرد. 1
A song. A psalm of the descendants of Korah. For the music director. To the tune “Mahalath Leannoth.” A maskil by Heman the Ezrahite Lord, God of my salvation, I cry out to you day and night.
با نوێژەکانم بگاتە بەردەمت، گوێ بۆ هاوارم شل بکە. 2
Please listen to my prayer; hear my words as I plead with you.
گیانم پڕ خراپە بووە و ژیانم لە جیهانی مردووان نزیک بووەتەوە. (Sheol h7585) 3
My life is full of troubles, and my death is approaching. (Sheol h7585)
وەک ئەوانە دانراوم کە دەچنە نێو جیهانی مردووان، وەک پیاوێکم لێهاتووە هێزی لەبەربڕابێت. 4
I'm counted among the dying; a man with no strength.
لەناو مردووان وازلێهێنراو، وەک کوژراوەکانی ناو گۆڕ ڕاکشاو، ئەوانەی ئیتر یادیان ناکەیتەوە، ئەوانەی دەستت لێیان شوشتووە. 5
I am abandoned among the dead, lying like a corpse in the grave, forgotten and beyond your care.
لەناو قووڵترین گۆڕ داتناوم، لەناو جەرگەی تاریکی، لە قووڵایی. 6
You have placed me in a deep pit, in the depths of darkness.
تووڕەییت قورسە بەسەرمەوە، شەپۆلەکانت ڕامدەماڵن. 7
Your hostility crushes me; you are drowning me under your crashing waves. (Selah)
ناسیاوەکانمت لێ دوورخستمەوە، قێزم لێ دەکەنەوە. گیراوم و دەربازبوونم بۆ نییە، 8
You have made my friends avoid me by making me look repulsive to them. I'm trapped, I can't go out.
بەهۆی ژێردەستەیی چاوم لە کزبوونە. ئەی یەزدان، بە درێژایی ڕۆژ هاوار بۆ تۆ دەکەم، دەستم لە تۆ پان دەکەمەوە. 9
I've cried my eyes out begging you every day for your help, Lord, holding out my hands to you.
ئایا کاری سەرسوڕهێنەر بۆ مردووان دەکەیت؟ یان ڕۆحەکان هەڵدەستنەوە ستایشت بکەن؟ 10
Do you do miracles among the dead? Do the dead stand up to praise you? (Selah)
ئایا لەناو گۆڕ باسی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەکرێت، یان لە لەناوچوون باسی دڵسۆزییەکەت؟ 11
Your faithful love—is it mentioned in the grave? Your trustworthiness—is it discussed in the place of destruction?
ئایا لە تاریکایی کارە سەرسوڕهێنەرەکانت دەناسرێت، یان لە خاکی لەبیرچوون ڕاستودروستیت؟ 12
Are the wonderful things you do known in the darkness? Is your goodness known in the land of forgetfulness?
ئەی یەزدان، هاوار بۆ تۆ دەهێنم، بەیانییان نوێژم بەرەو ڕووت دێت. 13
But I cry out to you for help; every morning I pray to you.
ئەی یەزدان، بۆچی گیانم ڕەت دەکەیتەوە، ڕووی خۆتم لێ دەشاریتەوە؟ 14
Lord, why do you reject me? Why do you turn away from me?
من لە منداڵییەوە کڵۆڵم و نزیکە مەرگم، بەرگەی ترسەکانی تۆم گرت و سەرم لێ شێوا. 15
I have been sick since I was young, often at death's door. I have had to bear the terrible things you've done to me. I'm in despair!
تووڕەیی تۆ بەسەر مندا تێپەڕی، ترسی بەڵاکانی تۆ وێرانی کردم. 16
Your anger has overcome me; the terrible things you do have destroyed me.
وەک لافاو بە درێژایی ڕۆژ دەوری داوم، لە هەموو لایەکەوە دەوری گرتووم. 17
They surround me all the time like floodwaters, swallowing me up.
دۆست و خۆشەویستەکانت لێ دوورخستمەوە، تاریکی بووە بە نزیکترین هاوڕێم. 18
You have made my family and friends avoid me. Darkness is my only friend.

< زەبوورەکان 88 >