نوێژێکی داود. ئەی یەزدان، گوێ ڕادێرە و بەدەنگمەوە وەرە، من هەژار و نەدارم. | 1 |
תפלה לדוד הטה יהוה אזנך ענני כי עני ואביון אני׃ |
ژیانم بپارێزە، چونکە من خۆشەویستی تۆم، تۆ خودای منیت، خزمەتکارەکەی خۆت ڕزگار بکە، ئەوەی پشتی پێت بەستووە. | 2 |
שמרה נפשי כי חסיד אני הושע עבדך אתה אלהי הבוטח אליך׃ |
ئەی پەروەردگار، لەگەڵم میهرەبان بە، بە درێژایی ڕۆژ هاوار بۆ تۆ دەکەم. | 3 |
חנני אדני כי אליך אקרא כל היום׃ |
گیانی خزمەتکاری خۆت شاد بکە، ئەی پەروەردگار، چونکە گیانی خۆم بۆ تۆ بەرز دەکەمەوە. | 4 |
שמח נפש עבדך כי אליך אדני נפשי אשא׃ |
ئەی پەروەردگار، تۆ چاک و لێبوردەیت، پڕیت لە خۆشەویستی نەگۆڕ بۆ ئەوانەی هاوارت بۆ دەهێنن. | 5 |
כי אתה אדני טוב וסלח ורב חסד לכל קראיך׃ |
ئەی یەزدان، گوێ لە نوێژم بگرە، گوێ لە پاڕانەوەم بگرە. | 6 |
האזינה יהוה תפלתי והקשיבה בקול תחנונותי׃ |
لە ڕۆژی تەنگانەدا هاوار بۆ تۆ دەهێنم، چونکە بە هاوارمەوە دێیت. | 7 |
ביום צרתי אקראך כי תענני׃ |
ئەی پەروەردگار، کوا هاوشێوەی تۆ لەنێو خوداوەندەکان؟ کوا هاوشێوەی کردەوەکانت؟ | 8 |
אין כמוך באלהים אדני ואין כמעשיך׃ |
ئەی پەروەردگار، هەموو ئەو نەتەوانەی دروستت کردوون، دێن و لەبەردەم تۆدا کڕنۆش دەبەن و ناوت شکۆدار دەکەن، | 9 |
כל גוים אשר עשית יבואו וישתחוו לפניך אדני ויכבדו לשמך׃ |
چونکە تۆ مەزنیت و کاری سەرسوڕهێنەری گەورەت کردووە، هەر تەنها تۆ خودایت. | 10 |
כי גדול אתה ועשה נפלאות אתה אלהים לבדך׃ |
ئەی یەزدان، ڕێگای خۆتم فێر بکە، بۆ ئەوەی بە ڕاستی تۆ بڕۆم، دڵم یەکبخە بۆ ترسی ناوەکەت. | 11 |
הורני יהוה דרכך אהלך באמתך יחד לבבי ליראה שמך׃ |
ئەی خودای پەروەردگارم، بە هەموو دڵەوە ستایشت دەکەم، هەتاهەتایە ناوت شکۆدار دەکەم، | 12 |
אודך אדני אלהי בכל לבבי ואכבדה שמך לעולם׃ |
چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت گەورەیە بۆ من، گیانی منت لە جیهانی مردووانی ژێرەوە دەرباز کرد. (Sheol h7585) | 13 |
כי חסדך גדול עלי והצלת נפשי משאול תחתיה׃ (Sheol h7585) |
ئەی خودایە، لووتبەرزەکان لێم هەستاون، تاقمە زۆردارەکان دەیانەوێت لەناوم ببەن، تۆ لەبەرچاو ناگرن. | 14 |
אלהים זדים קמו עלי ועדת עריצים בקשו נפשי ולא שמוך לנגדם׃ |
بەڵام ئەی پەروەردگار، تۆ خودایەکی میهرەبان و بەزەییداریت، پشوودرێژیت و پڕیت لە خۆشەویستی نەگۆڕ و دڵسۆزیی. | 15 |
ואתה אדני אל רחום וחנון ארך אפים ורב חסד ואמת׃ |
ئاوڕم لێ بدەوە و لەگەڵم میهرەبان بە، هێزی خۆت بە خزمەتکارەکەت ببەخشە و کوڕی کارەکەرەکەت ڕزگار بکە. | 16 |
פנה אלי וחנני תנה עזך לעבדך והושיעה לבן אמתך׃ |
نیشانەی چاکەی خۆتم لەگەڵ بکە، بۆ ئەوەی ناحەزانم ببینن و شەرمەزار بن، ئەی یەزدان، چونکە تۆ یارمەتیت داوم و دڵنەواییت کردووم. | 17 |
עשה עמי אות לטובה ויראו שנאי ויבשו כי אתה יהוה עזרתני ונחמתני׃ |