< زەبوورەکان 85 >
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح. ئەی یەزدان، تۆ لە زەوی خۆت ڕازیت، دیلەکانی یاقوبت گێڕاوەتەوە. | 1 |
Müzik şefi için - Korahoğulları'nın mezmuru Ya RAB, ülkenden hoşnut kaldın, Yakup soyunu eski gönencine kavuşturdun.
لە تاوانەکانی گەلەکەت خۆشبوویت، هەموو گوناهەکانیت داپۆشیوە. | 2 |
Halkının suçlarını bağışladın, Bütün günahlarını yok saydın. (Sela)
هەموو تووڕەیی خۆتت گرتەوە، لە جۆشانی تووڕەییت گەڕایتەوە. | 3 |
Bütün gazabını bir yana koydun, Kızgın öfkenden vazgeçtin.
ئەی خودای ڕزگاریمان، بمانگەڕێنەوە، تووڕەیی خۆتمان لەسەر لابدە. | 4 |
Ey bizi kurtaran Tanrı, bizi eski halimize getir, Bize karşı öfkeni dindir!
ئایا هەتاهەتایە لێمان تووڕە دەبیت؟ نەوە دوای نەوە درێژە بە تووڕەییت دەدەیت؟ | 5 |
Sonsuza dek mi öfkeleneceksin bize? Kuşaktan kuşağa mı sürdüreceksin öfkeni?
ئایا تۆ ناگەڕێیتەوە هەتا زیندوومان بکەیتەوە، بۆ ئەوەی گەلەکەت پێت شاد بێت؟ | 6 |
Halkın sende sevinç bulsun diye Bize yeniden yaşam vermeyecek misin?
ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەتمان پیشان بدە، ڕزگاریی خۆتمان پێ ببەخشە. | 7 |
Ya RAB, sevgini göster bize, Kurtarışını bağışla!
ئەوەی خودای پەروەردگار دەیڵێت، گوێی لێ دەگرم، چونکە بەڵێنی ئاشتی دەدات بە گەلەکەی و بۆ خۆشەویستانی، بەڵام با نەگەڕێنەوە سەر گێلایەتی. | 8 |
Kulak vereceğim RAB Tanrı'nın ne diyeceğine; Halkına, sadık kullarına esenlik sözü verecek, Yeter ki, bir daha akılsızlık etmesinler.
بێگومان ڕزگارییەکەی لەو کەسانە نزیکە کە لێی دەترسن، بۆ ئەوەی شکۆمەندییەکەی لە خاکی ئێمەدا نیشتەجێ بێت. | 9 |
Evet, O kendisinden korkanları kurtarmak üzeredir, Görkemi ülkemizde yaşasın diye.
خۆشەویستی نەگۆڕ و ڕاستی بە یەک گەیشتوون، ڕاستودروستی و ئاشتی یەکتری ماچ دەکەن. | 10 |
Sevgiyle sadakat buluşacak, Doğrulukla esenlik öpüşecek.
ڕاستی لە زەوییەوە دەڕوێت و ڕاستودروستی لە ئاسمانەوە سەر دەردێنێت. | 11 |
Sadakat yerden bitecek, Doğruluk gökten bakacak.
هەروەها یەزدان چاکە دەبەخشێت و زەوی ئێمەش دەغڵودان دەدات. | 12 |
Ve RAB iyi olan neyse, onu verecek, Toprağımızdan ürün fışkıracak.
ڕاستودروستی لەپێشی دەڕوات، ڕێگای بۆ خۆش دەکات. | 13 |
Doğruluk önüsıra yürüyecek, Adımları için yol yapacak.