< زەبوورەکان 84 >
بۆ گەورەی گۆرانیبێژان، لەسەر ئاوازی گتیت، زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح. ئەی یەزدانی سوپاسالار، ماڵەکەت چەند خۆشە! | 1 |
Zborovođi. Po napjevu “Tijesci”. Sinova Korahovih. Kako su mili stanovi tvoji, Jahve nad Vojskama!
گیانم شەیدایە، تەنانەت تامەزرۆی چوونە ناو حەوشەی ماڵی یەزدانە. لەش و دڵم هەلهەلە لێدەدەن بۆ خودای زیندوو. | 2 |
Duša mi gine i čezne za dvorima Jahvinim. Srce moje i moje tijelo kliču Bogu živomu.
تەنانەت پاساریش ماڵی دەست دەکەوێت و پەڕەسێلکەش هێلانە، بۆ ئەوەی بێچووەکانی تێدا دابنێت، لە نزیک قوربانگای تۆ، ئەی یەزدانی سوپاسالار، پاشا و خودام. | 3 |
I vrabac sebi log nalazi, i lastavica gnjezdašce gdje će položiti mlade svoje:
خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە لە ماڵی تۆدا نیشتەجێن، هەمیشە ستایشی تۆ دەکەن. | 4 |
a ja žrtvenike tvoje, Jahve nad Vojskama, Kralju moj i Bože moj! Blaženi koji prebivaju u Domu tvome slaveć' te bez prestanka!
خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە هێزیان لە تۆوەیە، ڕێگاکانت لەناو دڵیاندایە، | 5 |
Blažen komu je pomoć u tebi dok se sprema na svete putove!
کە بە دۆڵی فرمێسک تێدەپەڕن، دەیکەنە کانیاو، پاییزە بارانیش پڕ بەرەکەتی دەکات. | 6 |
Prolaze li suhom dolinom, u izvor je vode promeću i prva je kiša u blagoslov odijeva.
لە هێزێکەوە دەچنە هێزێکی دیکە، هەتا هەریەک لەبەردەم خودا لە سییۆن دەربکەوێت. | 7 |
Snaga im raste od časa do časa: dok ne ugledaju Boga na Sionu.
ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار، گوێت لە نوێژم بێت، خودای یاقوب، گوێ شل بکە. | 8 |
Jahve, Bože nad Vojskama, čuj molitvu moju, poslušaj, Bože Jakovljev!
ئەی خودایە، بڕوانە قەڵغانەکەمان، سەیری ڕوخساری دەستنیشانکراوەکەت بکە. | 9 |
Pogledaj, štite naš, Bože, pogledaj lice pomazanika svoga!
یەک ڕۆژ لە حەوشەی ماڵی تۆ لە هەزار ڕۆژ لە شوێنێکی دیکە باشترە. ڕاوەستان لە بەردەرگای ماڵی خودای خۆمم هەڵبژارد، نەک نیشتەجێی نێو ڕەشماڵی بەدکاران، | 10 |
Zaista, jedan je dan u dvorima tvojim bolji od tisuću drugih. Volim biti na pragu Doma Boga svoga nego boraviti u šatorima grešnika.
لەبەر ئەوەی یەزدانی پەروەردگار خۆر و قەڵغانە، یەزدان میهرەبانی و شکۆ دەبەخشێت، ڕێ لە چاکە ناگرێت بۆ ئەوانەی ڕێگایان تەواوە. | 11 |
Jahve, Bog, sunce je i štit: on daje milost i slavu. Ne uskraćuje Jahve dobara onima koji idu u nedužnosti.
ئەی یەزدانی سوپاسالار، خۆزگە بەوە دەخوازرێ کە پشت بە تۆ دەبەستێت. | 12 |
Jahve nad Vojskama, blago onom tko se u te uzda.