< زەبوورەکان 84 >

بۆ گەورەی گۆرانیبێژان، لەسەر ئاوازی گتیت، زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح. ئەی یەزدانی سوپاسالار، ماڵەکەت چەند خۆشە! 1
詠【朝拜上主歌】 科辣黑子孫的詩歌,交於樂官。調寄「加特」。 萬軍的上主,您的居所是多麼可愛!
گیانم شەیدایە، تەنانەت تامەزرۆی چوونە ناو حەوشەی ماڵی یەزدانە. لەش و دڵم هەلهەلە لێدەدەن بۆ خودای زیندوو. 2
我的心靈對上主的宮庭渴慕及緬懷。我的心靈及肉身向生活的天主踴躍歡欣。
تەنانەت پاساریش ماڵی دەست دەکەوێت و پەڕەسێلکەش هێلانە، بۆ ئەوەی بێچووەکانی تێدا دابنێت، لە نزیک قوربانگای تۆ، ئەی یەزدانی سوپاسالار، پاشا و خودام. 3
萬軍的上主,我的君王,我的天主,麻雀您的祭壇找到了住所,燕子也找到了安置 幼雛的窩巢。
خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە لە ماڵی تۆدا نیشتەجێن، هەمیشە ستایشی تۆ دەکەن. 4
上主,居住在您的殿宇,時常讚美您的,真是有福!
خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە هێزیان لە تۆوەیە، ڕێگاکانت لەناو دڵیاندایە، 5
那以您作為自己的助佑,居心朝聖的人,真是有福!
کە بە دۆڵی فرمێسک تێدەپەڕن، دەیکەنە کانیاو، پاییزە بارانیش پڕ بەرەکەتی دەکات. 6
他們把他們經過的乾谷變為水泉,並以初雨給乾谷披上祝福的衣衫。
لە هێزێکەوە دەچنە هێزێکی دیکە، هەتا هەریەک لەبەردەم خودا لە سییۆن دەربکەوێت. 7
他們的體力越行越壯,來到熙雍覲見至高天主。
ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار، گوێت لە نوێژم بێت، خودای یاقوب، گوێ شل بکە. 8
萬軍的上主,求您允我的懇請,雅各伯的天主,求您側耳傾聽!
ئەی خودایە، بڕوانە قەڵغانەکەمان، سەیری ڕوخساری دەستنیشانکراوەکەت بکە. 9
天主,我們的護盾,求您目睹,請對您的受傅者予以回顧。
یەک ڕۆژ لە حەوشەی ماڵی تۆ لە هەزار ڕۆژ لە شوێنێکی دیکە باشترە. ڕاوەستان لە بەردەرگای ماڵی خودای خۆمم هەڵبژارد، نەک نیشتەجێی نێو ڕەشماڵی بەدکاران، 10
的確在您的聖殿逗留一日,遠勝過在別處逗千日。我寧願站在我天主殿宇的門限,我不願逗留在惡人帳幕的裏面,
لەبەر ئەوەی یەزدانی پەروەردگار خۆر و قەڵغانە، یەزدان میهرەبانی و شکۆ دەبەخشێت، ڕێ لە چاکە ناگرێت بۆ ئەوانەی ڕێگایان تەواوە. 11
因為上主天主是護盾。上主常廣施恩愛和光榮;祂對行為正直純潔的人,從來不會拒絕賜祐賜福。
ئەی یەزدانی سوپاسالار، خۆزگە بەوە دەخوازرێ کە پشت بە تۆ دەبەستێت. 12
萬軍的上主,依賴您的人,那人才是真有福的。

< زەبوورەکان 84 >