< زەبوورەکان 83 >

گۆرانییەک، زەبوورێکی ئاساف. ئەی خودایە، بێدەنگ مەبە، کپ مەبە، خودایە، هێدی مەبە. 1
Canticum Psalmi Asaph. [Deus, quis similis erit tibi? ne taceas, neque compescaris, Deus:
ئەوەتا دوژمنانت هەرایانە، ناحەزانت لە دژت ڕاپەڕیون. 2
quoniam ecce inimici tui sonuerunt, et qui oderunt te extulerunt caput.
ڕاوێژ دەکەن لە دژی گەلەکەت، پیلان دەگێڕن لە دژی ئەوانەی تۆ پەنات داون. 3
Super populum tuum malignaverunt consilium, et cogitaverunt adversus sanctos tuos.
دەڵێن: «با لەناو نەتەوەکان بیانسڕینەوە، لەمەودوا ناوی ئیسرائیل باس نەکرێت.» 4
Dixerunt: Venite, et disperdamus eos de gente, et non memoretur nomen Israël ultra.
بە هاوبیری پێکەوە پیلان دەگێڕن، لە دژی تۆ پەیمانیان بەستووە. 5
Quoniam cogitaverunt unanimiter; simul adversum te testamentum disposuerunt:
خێوەتەکانی ئەدۆم و ئیسماعیلییەکان، مۆئاب و هاجەرییەکان، 6
tabernacula Idumæorum et Ismahelitæ, Moab et Agareni,
جوبەیل و عەمۆن و عەمالێق، فەلەستیە لەگەڵ دانیشتووی سور. 7
Gebal, et Ammon, et Amalec; alienigenæ cum habitantibus Tyrum.
هەروەها ئاشوریش چووەتە پاڵیان، بوونە بازووی بەهێزی نەوەی لوت. 8
Etenim Assur venit cum illis: facti sunt in adjutorium filiis Lot.
هەروەک چیت لە میدیان کرد ئاوایان لێ بکە، هەروەک چیت لە سیسرا و یاڤین کرد لە ڕووباری قیشۆن، 9
Fac illis sicut Madian et Sisaræ, sicut Jabin in torrente Cisson.
کە لە کانی دۆر فەوتان، بوون بە زبڵ بۆ زەوی. 10
Disperierunt in Endor; facti sunt ut stercus terræ.
گەورەکانیان وەک عۆرێڤ و زئێڤ لێ بکە، هەموو میرەکانیان وەک زەڤەح و زەلموناع، 11
Pone principes eorum sicut Oreb, et Zeb, et Zebee, et Salmana: omnes principes eorum,
ئەوانەی گوتیان: «لەوەڕگاکانی خودا دەکەینە موڵکی خۆمان.» 12
qui dixerunt: Hæreditate possideamus sanctuarium Dei.
ئەی خودای من، بیانکە بە تەپوتۆز، وەک کای دەم بایان لێ بکە. 13
Deus meus, pone illos ut rotam, et sicut stipulam ante faciem venti.
وەک چۆن ئاگر دارستان دەسووتێنێت، وەک گڕ چیا دەسووتێنێت، 14
Sicut ignis qui comburit silvam, et sicut flamma comburens montes,
ئاوا بە ڕەشەبای خۆت ڕاویان بنێ، بە گەردەلوولی خۆت هوڕیان بکە. 15
ita persequeris illos in tempestate tua, et in ira tua turbabis eos.
ئەی یەزدان، ڕوویان بە ڕیسوایی داپۆشە، تاکو بەدوای ناوتدا بگەڕێن. 16
Imple facies eorum ignominia, et quærent nomen tuum, Domine.
هەتاهەتایە شەرمەزار و پەرێشانن، ڕیسوا دەبن و دەفەوتێن. 17
Erubescant, et conturbentur in sæculum sæculi, et confundantur, et pereant.
با بزانن کە تۆ، ئەوەی ناوت یەزدانە، لەسەر هەموو زەوی تەنها تۆ هەرەبەرزیت! 18
Et cognoscant quia nomen tibi Dominus: tu solus Altissimus in omni terra.]

< زەبوورەکان 83 >