< زەبوورەکان 82 >

زەبوورێکی ئاساف. خودا لە کۆڕی خوداوەندەکان ڕاوەستاوە، لەنێو خوداوەندەکان دادوەری دەکات. 1
מזמור לאסף אלהים נצב בעדת אל בקרב אלהים ישפט׃
«هەتا کەی بە ناڕەوایی دادوەری دەکەن، لایەنگری بەدکاران دەکەن؟ 2
עד מתי תשפטו עול ופני רשעים תשאו סלה׃
بەرگری لە لاواز و هەتیوان بکەن، دادی هەژار و کڵۆڵان بدەن. 3
שפטו דל ויתום עני ורש הצדיקו׃
فریای لاواز و نەداران بکەون، لە دەست بەدکاران دەربازیان بکەن. 4
פלטו דל ואביון מיד רשעים הצילו׃
«نازانن و تێناگەن، لە تاریکیدا دەڕۆن، هەموو بنچینەکانی زەوی دەشڵەژێن. 5
לא ידעו ולא יבינו בחשכה יתהלכו ימוטו כל מוסדי ארץ׃
«من گوتم:”ئێوە’خوداوەندەکان‘ن، هەمووتان کوڕی خودای هەرەبەرزن.“ 6
אני אמרתי אלהים אתם ובני עליון כלכם׃
بەڵام وەک ئادەمیزاد دەمرن، وەک یەکێک لە میرەکان دەکەون.» 7
אכן כאדם תמותון וכאחד השרים תפלו׃
خودایە، هەستە! دادوەری زەوی بکە، چونکە هەموو نەتەوەکان میراتی تۆن. 8
קומה אלהים שפטה הארץ כי אתה תנחל בכל הגוים׃

< زەبوورەکان 82 >