زەبوورێکی ئاساف. خودا لە کۆڕی خوداوەندەکان ڕاوەستاوە، لەنێو خوداوەندەکان دادوەری دەکات. | 1 |
«هەتا کەی بە ناڕەوایی دادوەری دەکەن، لایەنگری بەدکاران دەکەن؟ | 2 |
بەرگری لە لاواز و هەتیوان بکەن، دادی هەژار و کڵۆڵان بدەن. | 3 |
فریای لاواز و نەداران بکەون، لە دەست بەدکاران دەربازیان بکەن. | 4 |
«نازانن و تێناگەن، لە تاریکیدا دەڕۆن، هەموو بنچینەکانی زەوی دەشڵەژێن. | 5 |
«من گوتم:”ئێوە’خوداوەندەکان‘ن، هەمووتان کوڕی خودای هەرەبەرزن.“ | 6 |
بەڵام وەک ئادەمیزاد دەمرن، وەک یەکێک لە میرەکان دەکەون.» | 7 |
خودایە، هەستە! دادوەری زەوی بکە، چونکە هەموو نەتەوەکان میراتی تۆن. | 8 |