< زەبوورەکان 81 >
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر ئاوازی گتیت. بۆ ئاساف. هەلهەلە لێدەن بۆ خودا ئەوەی هێزمانە، بە خۆشییەوە هاوار بکەن بۆ خودای یاقوب. | 1 |
聖歌隊の指揮者によってギテトのしらべにあわせてうたわせたアサフの歌 われらの力なる神にむかって高らかに歌え。ヤコブの神にむかって喜びの声をあげよ。
ئاوازێک بەرز بکەنەوە و دەف بهێنن، سازێکی ناسک لەگەڵ قیسارە. | 2 |
歌をうたい、鼓を打て。良い音の琴と立琴とをかきならせ。
لە جەژنی سەرەمانگ کەڕەنا لێدەن و لە مانگی تابان، بۆ ڕۆژی جەژنەکانمان، | 3 |
新月と満月とわれらの祭の日とにラッパを吹きならせ。
چونکە ئەمە فەرزە لەسەر ئیسرائیل، حوکمی خودای یاقوبە. | 4 |
これはイスラエルの定め、ヤコブの神のおきてである。
لە بنەماڵەی یوسفدا کردی بە یاسا، کە لە خاکی میسر دەریهێنا. گوێمان لە دەنگێک بوو بە زمانێک کە لێی تێنەگەیشتین: | 5 |
神が出てエジプトの国を攻められたとき、ヨセフのなかにこれを立てて、あかしとされた。わたしはかしこでまだ知らなかった言葉を聞いた、
«بارم لەسەر شانەکانی لادا، دەستەکانی لە سەبەتە بەربوون. | 6 |
「わたしはあなたの肩から重荷をのぞき、あなたの手をかごから免れさせた。
لە تەنگانەدا هاوارت کرد، دەربازم کردیت، لەژێر سێبەری هەورەتریشقە وەڵامم دایتەوە، لە مێرگی مەریبا تاقیم کردیتەوە. | 7 |
あなたが悩んだとき、呼ばわったのでわたしはあなたを救った。わたしは雷の隠れた所で、あなたに答え、メリバの水のほとりで、あなたを試みた。 (セラ)
ئەی گەلی من، گوێ بگرە، ئاگادارت دەکەمەوە. ئەی ئیسرائیل، خۆزگە گوێت لە من دەگرت! | 8 |
わが民よ、聞け、わたしはあなたに勧告する。イスラエルよ、あなたがわたしに聞き従うことを望む。
لەنێو ئێوەدا خوداوەندێکی بێگانە نابێت، کڕنۆش بۆ خوداوەندێکی بیانی نابەیت. | 9 |
あなたのうちに他の神があってはならない。あなたは外国の神を拝んではならない。
من یەزدانی پەروەردگاری تۆم، کە لە خاکی میسر دەرمهێنای، دەمت بکەوە و پڕی دەکەم. | 10 |
わたしはエジプトの国から、あなたをつれ出したあなたの神、主である。あなたの口を広くあけよ、わたしはそれを満たそう。
«بەڵام گەلەکەم گوێی لە قسەم نەگرت، ئیسرائیل منی نەویست. | 11 |
しかしわが民はわたしの声に聞き従わず、イスラエルはわたしを好まなかった。
منیش ئەوانم دایە دەست کەللەڕەقییەکەی خۆیان، بە ڕاوێژی خۆیان هەڵسوکەوت بکەن. | 12 |
それゆえ、わたしは彼らをそのかたくなな心にまかせ、その思いのままに行くにまかせた。
«خۆزگە گەلەکەم بە قسەی منیان دەکرد، ئەگەر ئیسرائیل ڕێگای منیان دەگرتەبەر، | 13 |
わたしはわが民のわたしに聞き従い、イスラエルのわが道に歩むことを欲する。
هەر زوو دوژمنەکانم بۆ زەلیل دەکردن، دەستم درێژ دەکردە سەر ناحەزانیان! | 14 |
わたしはすみやかに彼らの敵を従え、わが手を彼らのあだに向けよう。
ئەوانەی ڕقیان لە یەزدانە، ملکەچی دەبن، هەتاهەتایە کاتی سزایان دەبێت. | 15 |
主を憎む者も彼らに恐れ従い、彼らの時はとこしえに続くであろう。
باشترین گەنمم دەرخوارد دەدایت، لە تاشەبەردەوە تێر هەنگوینم دەکردیت.» | 16 |
わたしは麦の最も良いものをもってあなたを養い、岩から出た蜜をもってあなたを飽かせるであろう」。