< زەبوورەکان 80 >
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئاوازی گوڵی سەوسەنی پەیمان. بۆ ئاساف، زەبوورێک. ئەی شوانی ئیسرائیل، گوێ ڕادێرە، ئەی ڕابەری یوسف وەک مێگەل، ئەی ئەوەی لەنێوان کەڕوبەکان لەسەر تەخت دانیشتوویت، بدرەوشێوە | 1 |
聖歌隊の指揮者によってゆりの花のしらべにあわせてうたわせたアサフのあかしの歌 イスラエルの牧者よ、羊の群れのようにヨセフを導かれる者よ、耳を傾けてください。ケルビムの上に座せられる者よ、光を放ってください。
لەبەردەم ئەفرایم و بنیامین و مەنەشە. پاڵەوانیێتی خۆت دەربخە، بۆ ڕزگاریی ئێمە وەرە. | 2 |
エフライム、ベニヤミン、マナセの前にあなたの力を振り起し、来て、われらをお救いください。
ئەی خودایە، بمانگەڕێنەوە، ڕووی خۆتمان بۆ بدرەوشێنەوە بۆ ئەوەی ڕزگارمان بێت. | 3 |
神よ、われらをもとに返し、み顔の光を照してください。そうすればわれらは救をえるでしょう。
ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار، هەتا کەی لەسەر نوێژی گەلەکەت تووڕە دەبیت؟ | 4 |
万軍の神、主よ、いつまで、その民の祈にむかってお怒りになるのですか。
تۆ نانی فرمێسکت دەرخوارد داون، فرمێسکت پڕ بە پێوانە پێ نۆشیون. | 5 |
あなたは涙のパンを彼らに食わせ、多くの涙を彼らに飲ませられました。
دەمانکەیتە مایەی ناکۆکی لەلای دراوسێکانمان، ناحەزانمان لەناو خۆیان پێمان پێدەکەنن. | 6 |
あなたはわれらを隣り人のあざけりとし、われらの敵はたがいにあざわらいました。
ئەی خودای سوپاسالار، بمانگەڕێنەوە، ڕووی خۆتمان بۆ بدرەوشێنەوە بۆ ئەوەی ڕزگارمان بێت. | 7 |
万軍の神よ、われらをもとに返し、われらの救われるため、み顔の光を照してください。
دار مێوێکت لە میسرەوە گواستەوە، نەتەوەکانت وەدەرنا و چاندت. | 8 |
あなたは、ぶどうの木をエジプトから携え出し、もろもろの国民を追い出して、これを植えられました。
خاکت بۆ ئامادە کرد، ڕەگ و ڕیشەیت داکوتا، زەوی پڕکرد. | 9 |
あなたはこれがために地を開かれたので、深く根ざして、国にはびこりました。
سێبەرەکەی چیاکانی داپۆشی، چڵەکانی ئورزە گەورەکان. | 10 |
山々はその影でおおわれ、神の香柏はその枝でおおわれました。
لقی هەتا دەریا هاویشت، پۆپکەکانی بۆ دەم ڕووبار. | 11 |
これはその枝を海にまでのべ、その若枝を大川にまでのべました。
بۆچی شووراکانیت ڕووخاند تاکو هەر ڕێبوارێک لێی بکاتەوە؟ | 12 |
あなたは何ゆえ、そのかきをくずして道ゆくすべての人にその実を摘み取らせられるのですか。
بەرازی دارستان وێرانی دەکات، زیندەوەرەکانی کێڵگە لەسەری دەلەوەڕێن. | 13 |
林のいのししはこれを荒し、野のすべての獣はこれを食べます。
ئەی خودای سوپاسالار بمانگەڕێنەوە! لە ئاسمانەوە سەیر بکە و ببینە! ئەم دار مێوە بەسەربکەوە، | 14 |
万軍の神よ、再び天から見おろして、このぶどうの木をかえりみてください。
ئەو قەدەی دەستی ڕاستت چاندوویەتی، ئەو کوڕەی بۆ خۆت بەهێزت کردووە. | 15 |
あなたの右の手の植えられた幹と、みずからのために強くされた枝とをかえりみてください。
سووتاوە و بە ئاگر بڕاوەتەوە، بە سەرزەنشتی ڕووی تۆ گەلەکەت لەناودەچێت. | 16 |
彼らは火をもってこれを焼き、これを切り倒しました。彼らをみ顔のとがめによって滅ぼしてください。
با دەستت لەسەر مرۆڤی دەستە ڕاستت بێت، لەسەر ئەو کوڕەی مرۆڤ بۆ خۆت بەهێزت کردووە. | 17 |
しかしあなたの手をその右の手の人の上におき、みずからのために強くされた人の子の上においてください。
ئینجا لێت هەڵناگەڕێینەوە، بمانژیێنەوە و بە ناوی تۆوە نزا دەکەین. | 18 |
そうすれば、われらはあなたを離れ退くことはありません。われらを生かしてください。われらはあなたのみ名を呼びます。
ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار، بمانگەڕێنەوە! ڕووی خۆتمان بۆ بدرەوشێنەوە بۆ ئەوەی ڕزگارمان بێت. | 19 |
万軍の神、主よ、われらをもとに返し、み顔の光を照してください。そうすればわれらは救をえるでしょう。