< زەبوورەکان 80 >

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئاوازی گوڵی سەوسەنی پەیمان. بۆ ئاساف، زەبوورێک. ئەی شوانی ئیسرائیل، گوێ ڕادێرە، ئەی ڕابەری یوسف وەک مێگەل، ئەی ئەوەی لەنێوان کەڕوبەکان لەسەر تەخت دانیشتوویت، بدرەوشێوە 1
詠【求以色列復興】阿撒夫的詩歌,交與樂官。 以色列的牧養者,懇求您留心細聽,您率領若瑟的子孫有如率領羊群。坐於革魯賓之上者,求您大顯光榮。
لەبەردەم ئەفرایم و بنیامین و مەنەشە. پاڵەوانیێتی خۆت دەربخە، بۆ ڕزگاریی ئێمە وەرە. 2
於厄弗辣因、本雅明和默納協之中;求您發顯您的威能,快來作我們的救星!
ئەی خودایە، بمانگەڕێنەوە، ڕووی خۆتمان بۆ بدرەوشێنەوە بۆ ئەوەی ڕزگارمان بێت. 3
天主,求您使我們能以復興,顯示您的慈顏,好拯救我們。
ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار، هەتا کەی لەسەر نوێژی گەلەکەت تووڕە دەبیت؟ 4
萬軍的天主,何時消除向您祈禱的百姓發怒?
تۆ نانی فرمێسکت دەرخوارد داون، فرمێسکت پڕ بە پێوانە پێ نۆشیون. 5
您給他們吃的是含淚的食物,您用汪汪淚水,作他們的飲料。
دەمانکەیتە مایەی ناکۆکی لەلای دراوسێکانمان، ناحەزانمان لەناو خۆیان پێمان پێدەکەنن. 6
您使我們四鄰因我們而爭吵,您讓我們的仇人向我們嘲笑。
ئەی خودای سوپاسالار، بمانگەڕێنەوە، ڕووی خۆتمان بۆ بدرەوشێنەوە بۆ ئەوەی ڕزگارمان بێت. 7
萬軍的天主,求您復興我們,顯示您的慈顏,好拯救我們。
دار مێوێکت لە میسرەوە گواستەوە، نەتەوەکانت وەدەرنا و چاندت. 8
您從埃及移來一棵葡萄樹,您把異民趕走,而種植這樹。
خاکت بۆ ئامادە کرد، ڕەگ و ڕیشەیت داکوتا، زەوی پڕکرد. 9
給這樹準備了肥沃土質,這樹深深紮根,滿佈大地。
سێبەرەکەی چیاکانی داپۆشی، چڵەکانی ئورزە گەورەکان. 10
他的蔭影遮蔽著群山峻嶺,它的枝幹與蒼天松柏相等;
لقی هەتا دەریا هاویشت، پۆپکەکانی بۆ دەم ڕووبار. 11
它的枝蔓伸展到海涯、它的根苗綿延到河壩。
بۆچی شووراکانیت ڕووخاند تاکو هەر ڕێبوارێک لێی بکاتەوە؟ 12
您為何折毀它的籬笆,任憑過路的人去砍伐,
بەرازی دارستان وێرانی دەکات، زیندەوەرەکانی کێڵگە لەسەری دەلەوەڕێن. 13
使森林的野豬去踐踏,使田間的野獸去吃它?
ئەی خودای سوپاسالار بمانگەڕێنەوە! لە ئاسمانەوە سەیر بکە و ببینە! ئەم دار مێوە بەسەربکەوە، 14
萬軍的天主,求您領我們回去,求您從高天之上垂視而憐恤!
ئەو قەدەی دەستی ڕاستت چاندوویەتی، ئەو کوڕەی بۆ خۆت بەهێزت کردووە. 15
求您常看顧這葡萄樹,和您右手種植的園圃,保護您所培養的小樹。
سووتاوە و بە ئاگر بڕاوەتەوە، بە سەرزەنشتی ڕووی تۆ گەلەکەت لەناودەچێت. 16
願那放火焚燒它,砍伐它的人,因懍於您怒容的威嚇而沈淪。
با دەستت لەسەر مرۆڤی دەستە ڕاستت بێت، لەسەر ئەو کوڕەی مرۆڤ بۆ خۆت بەهێزت کردووە. 17
願您右手扶持您右邊的人。並扶助為您所堅固的子民!
ئینجا لێت هەڵناگەڕێینەوە، بمانژیێنەوە و بە ناوی تۆوە نزا دەکەین. 18
從此,我們再不願意離開您,賜我們生存,為能傳揚您名。
ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار، بمانگەڕێنەوە! ڕووی خۆتمان بۆ بدرەوشێنەوە بۆ ئەوەی ڕزگارمان بێت. 19
上主萬軍的天主,求您復興我們,顯示您的慈顏,好拯救我們!

< زەبوورەکان 80 >