< زەبوورەکان 78 >
هۆنراوەیەکی ئاساف. ئەی گەلی من، گوێ بدەنە فێرکردنم، گوێ شل بکەن بۆ قسەکانی دەمم. | 1 |
En sång av Asaf. Lyssna, mitt folk, till min undervisning; böjen edra öron till min muns ord.
بە نموونە دەمم دەکەمەوە، مەتەڵی ڕۆژگاری کۆن ڕادەگەیەنم. | 2 |
Jag vill öppna min mun till lärorikt tal, uppenbara förborgade ting ifrån fordom.
ئەو شتانەی بیستوومانە و زانیومانە، ئەوەی باوباپیرانمان پێیان گوتووین. | 3 |
Vad vi hava hört och känna, och vad våra fäder hava förtäljt för oss,
ئەو شتانە لە منداڵەکانیان ناشارینەوە، بەڵکو بە نەوەی داهاتوو، ستایشی یەزدان ڕادەگەیەنین، هێزی و کارە سەرسوڕهێنەرەکانی کە کردوویەتی. | 4 |
det vilja vi icke dölja för deras barn; för ett kommande släkte vilja vi förtälja HERRENS lov och hans makt och de under han har gjort.
لەناو بنەماڵەی یاقوب شەریعەتی دامەزراند، لەناو ئیسرائیل تەورات، کە باوباپیرانی ئێمەی ڕاسپارد کە فێری منداڵانی خۆیانی بکەن، | 5 |
Ty han upprättade ett vittnesbörd i Jakob och stiftade en lag i Israel; han påbjöd den för våra fäder, och de skulle kungöra den för sina barn.
بۆ ئەوەی نەوەی داهاتوو بیانزانێت، ئەو منداڵانەی لەدایک دەبن، ئەوانیش هەستن و بۆ منداڵانی خۆیانی باس بکەن. | 6 |
Så skulle det bliva kunnigt för ett kommande släkte, för barn som en gång skulle födas, och dessa skulle stå upp och förtälja det för sina barn.
ئینجا هیوایان بە خودا دەبێت، کردارەکانی خودایان لە یاد ناچێ، بەڵکو ڕاسپاردەکانی بەجێدەگەیەنن، | 7 |
Då skulle de sätta sitt hopp till Gud och icke förgäta Guds verk, utan taga hans bud i akt.
بۆ ئەوەی وەک باوباپیرانیان نەبن، نەوەیەکی یاخی و کەللەڕەق، نەوەیەک جگەرسۆز نەبوو بۆ خودا، ڕۆحیشیان دڵسۆزی ئەو نەبوو. | 8 |
Och de skulle icke bliva, såsom deras fäder, ett gensträvigt och upproriskt släkte, ett släkte som icke höll sitt hjärta ståndaktigt, och vars ande icke var trofast mot Gud.
ئەفرایمییەکان کە چەکیان تیروکەوان بوو، لە ڕۆژی جەنگدا گەڕانەوە. | 9 |
Efraims barn, välbeväpnade bågskyttar, vände om på stridens dag.
پەیمانی خودایان شکاند، بەپێی فێرکردنی نەجوڵانەوە. | 10 |
De höllo icke Guds förbund, och efter hans lag ville de ej vandra.
کردارەکانی خودایان لەبیر کرد، ئەو کارە سەرسوڕهێنەرانەی کە پیشانی دابوون. | 11 |
De glömde hans gärningar och de under han hade låtit dem se.
لەبەرچاوی باوباپیرانیان پەرجووی کرد، لە خاکی میسر، لە وڵاتی چۆعەن. | 12 |
Ja, inför deras fäder hade han gjort under, i Egyptens land, på Soans mark.
دەریای شەقکرد و پەڕاندنیەوە، وەک بەربەست ئاوی ڕاگرت. | 13 |
Han klöv havet och lät dem gå därigenom och lät vattnet stå såsom en hög.
بە ڕۆژ بەهۆی هەورەوە ڕێبەری کردن، بە درێژایی شەویش بە ڕووناکی ئاگر. | 14 |
Han ledde dem om dagen med molnskyn, och hela natten med eldens sken.
لە بیابان تاشەبەردی شەقکرد و ئاوی پێدان، ئەوەندە زۆر وەک لە دەریاوە بێت. | 15 |
Han klöv sönder klippor i öknen och gav dem rikligen att dricka, såsom ur väldiga hav.
جۆگەی لەناو تاشەبەرد هەڵقوڵاند، وەک ڕووبار ئاوی بەردایەوە. | 16 |
Rinnande bäckar lät han framgå ur klippan och vatten flyta ned såsom strömmar.
بەڵام بەردەوام بوون لە گوناهکردن لە دژی، لە یاخیبوون لە دژی خودای هەرەبەرز لە بیابان. | 17 |
Likväl syndade de allt framgent mot honom och voro gensträviga mot den Högste, i öknen.
لە دڵی خۆیاندا خودایان تاقی کردەوە بە داواکردنی ئەو خواردنەی دڵیان پێوەی بوو. | 18 |
De frestade Gud i sina hjärtan, i det de begärde mat för sin lystnad.
لە دژی خودا دوان و گوتیان: «ئایا خودا دەتوانێت لە چۆڵەوانی مێزێک بڕازێنێتەوە؟ | 19 |
Och de talade mot Gud, de sade: "Kan väl Gud duka ett bord i öknen?
ڕاستە، لە تاشەبەردەکەی دا و ئاوی لێ هێنا، جۆگەکان ئاویان لێ ڕژا! بەڵام ئایا دەتوانێت نانیش بدات و گۆشت بۆ گەلەکەی دابین بکات؟» | 20 |
Se, visst slog han klippan, så att vatten flödade och bäckar strömmade fram, men kan han ock giva bröd eller skaffa kött åt sitt folk?"
کە یەزدان ئەمەی بیست زۆر تووڕە بوو، ئاگری داگیرسا لە دژی یاقوب، هەروەها تووڕەیی هەستا لە ئیسرائیل، | 21 |
Så förgrymmades då HERREN, när han hörde det; och eld upptändes i Jakob, jag, vrede kom över Israel,
چونکە بڕوایان بە خودا نەهێنا و پشتیان بە ڕزگاریی ئەو نەبەست. | 22 |
eftersom de icke trodde på Gud och ej förtröstade på hans frälsning.
جا فەرمانی دا بە هەورەکان لە بەرزایی، دەرگای ئاسمانی کردەوە، | 23 |
Och han gav befallning åt skyarna i höjden och öppnade himmelens dörrar;
مەنی بەسەریاندا باراند بۆ خواردن و دانەوێڵەی ئاسمانی پێدان. | 24 |
han lät manna regna över dem till föda, och korn från himmelen gav han dem.
مرۆڤ نانی فریشتەکانیان خوارد، ئازووقەی بۆ ناردن هەتا تێربوون. | 25 |
Änglabröd fingo människor äta; han sände dem mat till fyllest.
لە ئاسمانەوە بای ڕۆژهەڵاتی هەڵکرد، بە هێزیشی بای باشووری بەرەو پێش برد. | 26 |
Han lät östanvinden fara ut på himmelen, och genom sin makt förde han sunnanvinden fram.
وەک خۆڵ گۆشتی بەسەریاندا باراند، وەک لمی دەریاکان پەلەوەری باڵدار. | 27 |
Och han lät kött regna över dem såsom stoft, bevingade fåglar såsom havets sand;
باراندییە ناو ئۆردوگاکەیان، لە دەوروبەری چادرەکانیان. | 28 |
han lät det falla ned i sitt läger, runt omkring sin boning.
خواردیان و زۆر تێر بوون، ئەوەی دڵیان پێوەی بوو بۆی هێنان. | 29 |
Då åto de och blevo övermätta; han lät dem få vad de hade lystnad efter.
بەڵام بەر لەوەی ئەوەی حەزیان لێی بوو بەجێی بهێڵن، هێشتا خواردنەکەیان لەناو دەم بوو، | 30 |
Men ännu hade de icke stillat sin lystnad, ännu var maten i deras mun,
تووڕەیی خودا لێیان هەستا، هەرە بەهێزەکانی کوشتن و باشترین گەنجەکانی ئیسرائیلی خست. | 31 |
då kom Guds vrede över dem; han sände död bland deras ypperste och slog ned Israels unga män.
لەگەڵ ئەمەشدا گوناهیان کردەوە، بڕوایان بە کارە سەرسوڕهێنەرەکانی نەکرد. | 32 |
Likväl syndade de alltjämt och trodde icke på hans under.
بە فووێک ڕۆژگاری لەناوبردن، بە تۆقاندن ساڵانیان. | 33 |
Då lät han deras dagar försvinna i förgängelse och deras år i plötslig undergång.
هەر کاتێک لێیان بکوژێت بەدوای دەکەون، بە پەرۆشەوە دەگەڕێنەوە لای. | 34 |
När han dräpte folket, frågade de efter honom och vände om och sökte Gud.
بەبیریان دێتەوە کە خودا تاشەبەردیانە، خودای هەرەبەرزیشە کە دەیانکڕێتەوە. | 35 |
De tänkte då på att Gud var deras klippa, och att Gud den Högste var deras förlossare;
بەڵام بە دەم فێڵ دەکەن، بە زمان درۆی لەگەڵ دەکەن. | 36 |
och de talade inställsamt för honom med sin mun och skrymtade för honom med sin tunga.
دڵیان لەلای ناچەسپێت، دڵسۆز نین لەگەڵ پەیمانەکەی. | 37 |
Men deras hjärtan höllo sig icke ståndaktigt vid honom, och de voro icke trogna i hans förbund.
ئەویش بەزەییداره و لە گوناه خۆشدەبێت و نافەوتێنێت. زۆر جار تووڕەیی خۆی دەگێڕێتەوە، هەموو هەڵچوونی خۆی دەرنابڕێت. | 38 |
Dock, han är barmhärtig, han förlåter missgärning, och han vill icke fördärva. Därför avvände han ofta sin vrede och lät ej hela sin förtörnelse bryta fram.
بەبیری دێتەوە ئەمانە مرۆڤن، بایەکن هەڵدەکەن و ناگەڕێنەوە. | 39 |
Ty han tänkte därpå att de voro kött, en vind som far bort och icke kommer åter.
چەند جار لە چۆڵەوانی لێی یاخیبوون، لە بیابان دڵتەنگیان کرد. | 40 |
Huru ofta voro de ej gensträviga mot honom i öknen och bedrövade honom i ödemarken!
جار لەدوای جار خودایان تاقی کردەوە، خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیلیان تووڕە کرد. | 41 |
Ja, de frestade Gud allt framgent och förtörnade Israels Helige.
دەستی ئەویان لەبیرچوو، ئەو ڕۆژەی ئەوانی لە دوژمن کڕییەوە. | 42 |
De betänkte icke vad hans hand hade uträttat på den tid då han förlossade dem från ovännen,
ئەو ڕۆژەی لە میسر نیشانەی پیشاندا، لە وڵاتی چۆعەن پەرجووی کرد. | 43 |
då han gjorde sina tecken i Egypten och sina under på Soans mark.
ڕووبار و جۆگەکانیانی گۆڕی بۆ خوێن، بۆ ئەوەی نەخۆنەوە. | 44 |
Där förvandlade han deras strömmar till blod, så att de ej kunde dricka ur sina rinnande vatten;
مێشومەگەزی نارد پێوەیان دان، بۆقی نارد بۆگەنیان کردن. | 45 |
han sände bland dem flugsvärmar, som åto dem, och paddor, som voro dem till fördärv.
بەروبوومی ئەوانی دا بە سن، بەری ماندووبوونیان بە کوللە. | 46 |
Han gav deras gröda åt gräsmaskar och deras arbetes frukt åt gräshoppor;
بە تەرزە ڕەزەمێوەکانی کوتان و بە زوقم دار هەنجیرەکانی وشککردن. | 47 |
han slog deras vinträd med hagel och deras fikonträd med hagelstenar;
گاوگۆتاڵی ئەوانی خستنە بەر تەرزە و ئاژەڵی ماڵی دانە بەر بروسکە. | 48 |
han gav deras husdjur till pris åt hagel och deras boskap åt ljungeldar.
گڕی هەڵچوونی خۆی ڕژاندە سەریان، تووڕەیی و تۆڵە و بەڵا، بە فریشتەی لەناوبەر ناردی. | 49 |
Han sände över dem sin vredes glöd, förgrymmelse och ogunst och nöd, en skara av olycksänglar.
ڕێگای بۆ تووڕەیی خۆی خۆشکرد، مردنی لێ نەگێڕانەوە، ژیانیانی تووشی دەرد کرد. | 50 |
Han gav fritt lopp åt sin vrede; han skonade icke deras själ från döden, utan gav deras liv till pris åt pesten.
لە هەموو نۆبەرەکانی میسری دا، یەکەمین بەرهەمی پیاوەتی وڵاتی حام. | 51 |
Och han slog allt förstfött i Egypten, kraftens förstling i Hams hyddor.
ئینجا وەک مەڕ گەلەکەی بەپێشدا، وەک ڕان لە چۆڵەوانی ڕابەرایەتی کردن. | 52 |
Och han lät sitt folk bryta upp såsom en fårhjord och förde dem såsom en boskapshjord genom öknen.
بە ئاسوودەیی ڕێنمایی کردن، ئیتر بێ ترس بوون، بەڵام دەریا دوژمنەکانی داپۆشین. | 53 |
Han ledde dem säkert, så att de icke behövde frukta; men deras fiender övertäcktes av havet.
بردنی بۆ سنووری خاکی پیرۆز، ئەو چیایەی بە دەستی ڕاستی بەدەستیهێنا. | 54 |
Och han lät dem komma till sitt heliga land, till det berg som hans högra hand hade förvärvat.
نەتەوەکانی لەبەردەم دەرکردن، میراتی بە گوریس بۆ دابەش کردن، هۆزەکانی ئیسرائیلی لە خێوەتەکانیان نیشتەجێ کرد. | 55 |
Han förjagade hedningarna för dem och gav dem deras land till arvslott och lät Israels stammar bo i deras hyddor.
بەڵام خودای هەرەبەرزیان تاقی کردەوە و یاخی بوون، یاساکانی ئەویان پەیڕەو نەکرد. | 56 |
Men i sin gensträvighet frestade de Gud den Högste och höllo icke hans vittnesbörd;
هەڵگەڕانەوە و فێڵبازییان کرد، وەک باپیرانیان لەڕێ لایاندا، وەک کەوانێکی ناڕێک. | 57 |
de veko trolöst tillbaka, de såsom deras fäder, de vände om, lika en båge som sviker.
بە نزرگەکانیان لەسەر بەرزاییەکان پەستیان کرد، بە بتەکانیان ئیرەیی ئەویان جۆشاند. | 58 |
De förtörnade honom med sina offerhöjder och retade honom genom sina beläten.
خودا ئەمەی بیست، پڕ تووڕەیی بوو، بە تەواوی ئیسرائیلی ڕەتکردەوە. | 59 |
Gud förnam det och vart förgrymmad och förkastade Israel med harm.
چادری پەرستنی شیلۆی بەجێهێشت، ئەو چادرەی لەناو مرۆڤ هەڵیدابوو. | 60 |
Och han försköt sin boning i Silo, det tält han hade slagit upp bland människorna;
سندوقی پەیمانی خۆی دایە دەست، هێمای هێز و شکۆی خۆی دایە دەست ناحەزەکانی. | 61 |
han gav sin makt i fångenskap och sin ära i fiendehand.
گەلی خۆی خستە بەردەمی شمشێر، لە میراتەکەی تووڕە بوو. | 62 |
Ja, han gav sitt folk till pris åt svärdet, och på sin arvedel förgrymmades han.
گەنجەکانیان ئاگر هەڵیلووشین، کچەکانیان هەلهەلەیان لێ نەدا. | 63 |
Deras unga män förtärdes av eld, och deras jungfrur blevo utan brudsång.
کاهینەکانیان بە شمشێر کەوتن، بێوەژنەکانیان شیوەنیان نەگێڕا. | 64 |
Deras präster föllo för svärd, och inga änkor kunde hålla klagogråt.
ئەوسا پەروەردگار هەستا وەک ئەو کەسەی لە خەو بەئاگا دێتەوە، وەک ئەو پاڵەوانەی لە سەرخۆشی بەهۆش دێتەوە. | 65 |
Då vaknade Herren såsom ur en sömn, han reste sig, lik en hjälte som hade legat dövad av vin.
لە دوژمنەکانی دا بۆ دواوە، کردنی بە ڕیسوایی هەمیشەیی. | 66 |
Och han slog sina ovänner tillbaka, evig smälek lät han komma över dem.
خێوەتەکانی یوسفی ڕەتکردەوە، هۆزی ئەفرایمی هەڵنەبژارد، | 67 |
Han förkastade ock Josefs hydda och utvalde icke Efraims stam.
بەڵکو هۆزی یەهودای هەڵبژارد، کێوی سییۆن کە خۆشی دەوێت. | 68 |
Men han utvalde Juda stam, Sions berg, som han älskade.
وەک بەرزاییەکان پیرۆزگای خۆی بنیاد نا، وەک زەوی هەتاهەتایە چەسپاندی. | 69 |
Och han byggde sin helgedom hög såsom himmelen, fast såsom jorden, som han har grundat för evigt.
داودی بە خزمەتکاری خۆی هەڵبژارد و لەناو پشتیری مەڕ دەریهێنا. | 70 |
Och han utvalde sin tjänare David och tog honom ifrån fårhjordens fållor.
لەدوای مەڕە شیردەرەکانەوە هێنای، بۆ ئەوەی ببێتە شوانی یاقوبی گەلی خۆی، ئیسرائیلی میراتگری خۆی. | 71 |
Ja, ifrån fåren hämtade han honom och satte honom till en herde för Jakob, sitt folk, och för Israel, sin arvedel.
داودیش بە دڵپاکییەوە شوانایەتی کردن، بە دەستێکی کارامە ئاراستەی کردن. | 72 |
Och han var deras herde med redligt hjärta och ledde dem med förståndig hand.