< زەبوورەکان 77 >
بۆ گەورەی گۆرانیبێژان. ئاوازی یەدوتون، زەبوورێکی ئاساف. دەنگم بۆ خودا بەرز دەکەمەوە، هاوار دەکەم، دەنگم بۆ خودا بەرز دەکەمەوە بۆ ئەوەی گوێی لێم بێت. | 1 |
阿撒夫的詩歌,交與樂官耶杜通。 我呼號,我的呼聲上達天主前,我向天主高呼,求他俯聽矜憐。
لە ڕۆژی تەنگانەم ڕوو لە پەروەردگار دەکەم، بە درێژایی شەو دەست پان دەکەمەوە، بێ ئەوەی سڕبێت. گیانم نەوازش ڕەت دەکاتەوە. | 2 |
我在患難之日,尋求上主,雖整夜伸手,亦不覺辛苦,我的心靈且不接受安撫。
بیر لە خودا دەکەمەوە و دەناڵێنم، ورد دەبمەوە و ڕۆحم دەبوورێتەوە. | 3 |
我一懷念天主,即咨嗟哀歎,我一沉思考慮,即心灰意懶。
پێڵووی چاوەکانمت گرت، شپرزە بووم، قسەم پێ نەکرا. | 4 |
您使我的眼睛徹夜不眠,我實煩燥難安,苦不堪言。
بیر لە ڕۆژگاری دێرین دەکەمەوە، ساڵانی ڕابردوو. | 5 |
我回憶往昔的時日,我懷念過去的歲月。
شەوانە لە دڵی خۆم بیر لە ئاوازەکانم دەکەمەوە، ورد دەبمەوە و ڕۆحم دەگەڕێت: | 6 |
我的心靈夜間默默自問,我的神魂時時沉思質詢:
«ئایا هەتاهەتایە پەروەردگار ڕەتمان دەکاتەوە؟ چیتر لێمان ڕازی نابێتەوە؟ | 7 |
難道天主永遠拒絕,難道不再回顧憐愛?
ئایا خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتایە نەماوە؟ ئایا بەڵێنەکانی بۆ نەوە دوای نەوە دواییان هاتووە؟ | 8 |
難道他的恩愛永遠停止,他的諾言也將永世廢棄?
ئایا خودا میهرەبانی لەبیر کردووە؟ یان لە تووڕەیی بەزەیی خۆی داخستووە؟» | 9 |
難道天主忘記了慈悲﹖因憤怒而將慈愛關閉?
ئینجا دەڵێم: «ئەمە دەردی منە: دەستە ڕاستەی خودای هەرەبەرز گۆڕاوە.» | 10 |
因此我說:這是我的苦難:至高者的右手已經改變。
کردارەکانی یەزدان دێنمەوە یادم، بێگومان پەرجووەکانی تۆم لەبیرە کە لە کۆنەوەیە. | 11 |
我現今追念上主的作為,回想您往昔所行的奇蹟;
لە هەموو کارەکانت ورد دەبمەوە و بیر لە کردەوە مەزنەکانت دەکەمەوە. | 12 |
沉思您的一切所作所為,更要默想您的一切異事。
ئەی خودایە، ڕێگات پیرۆزە. چ خودایەک وەک خودا مەزنە؟ | 13 |
天主,您的行徑完全在於聖化,何神像我們的天主如此偉大?
تۆ ئەو خودایەی کە پەرجووت کردووە و هێزی خۆتت لەنێو خەڵک دەرخستووە. | 14 |
只有您是施行奇蹟的天主!在萬民中彰顯了您的威武。
بە بازووی خۆت گەلی خۆتت کڕییەوە، نەوەی یاقوب و یوسف. | 15 |
您以臂力拯救了您的人民,就是雅各伯和若瑟的子孫。
ئەی خودایە، کە ئاوەکان تۆیان بینی، کە ئاوەکان تۆیان بینی ترسان، بگرە قووڵاییەکان هەژان. | 16 |
大水一旦看見您,天主,大水一見您就都恐怖,連深淵汪洋也都顫抖。
هەورەکان ئاویان ڕشت، هەورەتریشقەکان دەنگیان دایەوە، هەروەها تیرەکانت بریسکانەوە. | 17 |
雲天大雨傾降,烏雲發出巨響,火箭滿天飛翔。
گرمەی هەورەتریشقەی تۆ لە گەردەلوول، بروسکەکان دنیایان ڕووناک کردەوە، زەوی لەرزی و هەژا. | 18 |
您的雷霆在旋風中發響,閃電也將整個世界照亮,大地驚慌失措而又搖盪。
ڕێگات بە ناو دەریادایە، ڕێچکەکانت بە ناو ئاوە زۆرەکانە، شوێن پێیەکانت نەزانران. | 19 |
您的道路雖然經過海底,您的途徑雖然穿越大水,卻沒有顯露出您的足跡。
لەسەر دەستی موسا و هارون، وەک مێگەلە مەڕ ڕێنمایی گەلی خۆتت کرد. | 20 |
您曾藉著梅瑟和亞郎的手掌,領導您的子民有如領導群羊。