< زەبوورەکان 76 >

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئامێری ژێدار. زەبوورێکی ئاساف. گۆرانییەک. لە یەهودا خودا ناسراوە، لە ئیسرائیلدا ناوی گەورەیە! 1
למנצח בנגינת מזמור לאסף שיר ב נודע ביהודה אלהים בישראל גדול שמו
کەپری لە شالیمە، هەواری لە سییۆنە. 2
ויהי בשלם סוכו ומעונתו בציון
لەوێ تیرە گڕدارەکان و قەڵغان و شمشێر و جەنگەکانی تێکشکاند. 3
שמה שבר רשפי-קשת מגן וחרב ומלחמה סלה
تۆ ڕەوشەنی، لە چیای نێچیرەکان شکۆدارتری. 4
נאור אתה אדיר-- מהררי-טרף
قارەمانەکان ماڵیان بە تاڵان چوو، دوایین خەوی خۆیان نوستن، هیچ جەنگاوەرێک نەیتوانی دەست بکاتەوە. 5
אשתוללו אבירי לב-- נמו שנתם ולא-מצאו כל-אנשי-חיל ידיהם
ئەی خودای یاقوب، بە سەرزەنشتی تۆ، ئەسپ و سوار پێکەوە کەوتنە خەوێکی قووڵەوە! 6
מגערתך אלהי יעקב נרדם ורכב וסוס
تۆ خۆت بەسامیت! لە کاتی تووڕەییت، کێ لەبەردەمت ڕادەوەستێت؟ 7
אתה נורא אתה--ומי-יעמד לפניך מאז אפך
لە ئاسمان حوکمت بیسترا، زەوی ترسا و کپ بوو، 8
משמים השמעת דין ארץ יראה ושקטה
بە هەستانی خودا بۆ دادوەری، بۆ ڕزگارکردنی هەموو ستەملێکراوانی زەوی. 9
בקום-למשפט אלהים-- להושיע כל-ענוי-ארץ סלה
بێگومان تووڕەیی مرۆڤ ستایشت دەکات، خۆتت بە پاشماوەی تووڕەیی چەکدار کردووە. 10
כי-חמת אדם תודך שארית חמת תחגר
نەزر بۆ یەزدانی پەروەردگارتان بکەن و بەجێی بهێنن. ئەی هەموو ئەوانەی لە دەوریدان، دیاری پێشکەش بە سامناک بکەن. 11
נדרו ושלמו ליהוה אלהיכם כל-סביביו--יבילו שי למורא
ئەوەی ڕۆحی میرەکان دەشکێنێت، سامناکە بۆ پاشاکانی سەر زەوی. 12
יבצר רוח נגידים נורא למלכי-ארץ

< زەبوورەکان 76 >