بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر ئاوازی «وێران مەکە»، زەبوورێکی ئاساف. گۆرانییەک. ئەی خودایە، ستایشت دەکەین، ستایشت دەکەین، چونکە ناوت نزیکە، خەڵکی باسی کارە سەرسوڕهێنەرەکانت دەکەن. | 1 |
למנצח אל תשחת מזמור לאסף שיר הודינו לך אלהים הודינו וקרוב שמך ספרו נפלאותיך׃ |
تۆ دەفەرمووی: «کات دیار دەکەم، بە ڕاستی دادوەری دەکەم. | 2 |
כי אקח מועד אני מישרים אשפט׃ |
کە زەوی و هەموو دانیشتووانەکەی دەلەرزن، منم کۆڵەکەکانی دەچەسپێنم. | 3 |
נמגים ארץ וכל ישביה אנכי תכנתי עמודיה סלה׃ |
بە لووتبەرزان دەڵێم:”لووتبەرز مەبن،“بە خراپەکاران:”هێزتان دەرمەخەن. | 4 |
אמרתי להוללים אל תהלו ולרשעים אל תרימו קרן׃ |
هێزتان بەرەو ئاسمان دەرمەخەن، بە کەللەڕەقی مەدوێن.“» | 5 |
אל תרימו למרום קרנכם תדברו בצואר עתק׃ |
نە لە ڕۆژهەڵات و نە لە ڕۆژئاوا، نە لە بیابان کەس ناتوانێ مرۆڤ بەرز بکاتەوە، | 6 |
כי לא ממוצא וממערב ולא ממדבר הרים׃ |
بەڵکو خودایە دادپەروەری دەکات، ئەم نزم دەکات و ئەو بەرز دەکاتەوە. | 7 |
כי אלהים שפט זה ישפיל וזה ירים׃ |
جام بەدەستی یەزدانەوەیە، پڕە لە مەی ترشاو و تێکەڵ بە داوودەرمان، لەمە تێدەکات، هەموو بەدکارانی سەر زەوی لێی بخۆنەوە و هەتا خڵتەکەی بەتاڵی بکەن. | 8 |
כי כוס ביד יהוה ויין חמר מלא מסך ויגר מזה אך שמריה ימצו ישתו כל רשעי ארץ׃ |
بەڵام من هەتاهەتایە ئەمە ڕادەگەیەنم، گۆرانی بۆ خودای یاقوب دەڵێم، کە دەفەرموێت: | 9 |
ואני אגיד לעלם אזמרה לאלהי יעקב׃ |
«هێزی هەموو بەدکارەکان دەڕووخێنم، هێزی ڕاستودروستانیش زیاد دەکەم.» | 10 |
וכל קרני רשעים אגדע תרוממנה קרנות צדיק׃ |