< زەبوورەکان 74 >

هۆنراوەیەکی ئاساف. ئەی خودایە، بۆچی هەتاهەتایە ڕەتت کردینەوە؟ بۆچی تووڕەییت دووکەڵ دەکات بەسەر مەڕی لەوەڕگاکەتدا؟ 1
משכיל לאסף למה אלהים זנחת לנצח יעשן אפך בצאן מרעיתך
کۆمەڵی خۆت لەبیر بێت، کە لە کۆنەوە بەدەستت هێناوە، هۆزی میراتی خۆتت کڕییەوە، ئەم کێوی سییۆنە کە تێیدا نیشتەجێ بوویت. 2
זכר עדתך קנית קדם-- גאלת שבט נחלתך הר-ציון זה שכנת בו
هەنگاو هەڵبڕە بەرەو وێرانگای هەمیشەیی، هەموو ئەو وێرانکارییەی کە دوژمن بە پیرۆزگای کرد. 3
הרימה פעמיך למשאות נצח כל-הרע אויב בקדש
ناحەزەکانت لە ناوەڕاستی شوێنی چاوپێکەوتنی تۆدا نەڕاندیان، ئاڵاکانیان وەک نیشانە چەقاند. 4
שאגו צרריך בקרב מועדך שמו אותתם אתות
لەوانە دەچوون کە تەورەکانیان بەرزکردووەتەوە، لەسەر داری دارستانەکان. 5
יודע כמביא למעלה בסבך-עץ קרדמות
بە تەور و چەکوش تێکیان شکاند، هەموو نەخشێنراوەکان. 6
ועת (ועתה) פתוחיה יחד-- בכשיל וכילפות יהלמון
ئاگریان لە پیرۆزگاکەت بەردا، ئەو شوێنەی کە ناوی تۆی تێدا نیشتەجێیە گڵاویان کرد. 7
שלחו באש מקדשך לארץ חללו משכן-שמך
لە دڵی خۆیاندا گوتیان: «بە تەواوی بەسەریاندا زاڵ دەبین!» هەموو نزرگەیەکی خودایان لەسەر زەوی سووتاند. 8
אמרו בלבם נינם יחד שרפו כל-מועדי-אל בארץ
پەرجووەکانمان نابینین و هیچ پێغەمبەرێک نەماوە، کەسیشمان نازانێت تاکو کەیە. 9
אותתינו לא ראינו אין-עוד נביא ולא-אתנו ידע עד-מה
ئەی خودایە، هەتا کەی ناحەزان جنێو بدەن؟ ئایا دوژمن هەتاهەتایە بێزیان لە ناوی تۆ بێتەوە؟ 10
עד-מתי אלהים יחרף צר ינאץ אויב שמך לנצח
بۆچی دەستت دەگەڕێنیتەوە؟ دەستی ڕاستت لە باخەڵت دەربهێنە و لەناویان ببە! 11
למה תשיב ידך וימינך מקרב חוקך (חיקך) כלה
بەڵام خودایە، تۆ هەر لە ئەزەلەوە پاشای منی، دروستکەری ڕزگاریت لەناوەڕاستی زەوی. 12
ואלהים מלכי מקדם פעל ישועות בקרב הארץ
تۆ بە هێزی خۆت دەریات شەقکرد، سەری ئەژدیهاکانی دەریات لەسەر ئاو پانکردەوە. 13
אתה פוררת בעזך ים שברת ראשי תנינים על-המים
تۆ سەرەکانی لیڤیاتانت وردوخاش کرد، کردت بە خۆراکی دڕندە بیابانییەکان. 14
אתה רצצת ראשי לויתן תתננו מאכל לעם לציים
تۆ کانی و جۆگەکانت تەقاندەوە، تۆ ڕووبارە هەمیشە ڕۆیشتووەکانت وشککرد. 15
אתה בקעת מעין ונחל אתה הובשת נהרות איתן
ڕۆژ هی تۆیە و شەویش هی تۆیە، تۆ ڕووناکی و خۆرت دامەزراند. 16
לך יום אף-לך לילה אתה הכינות מאור ושמש
هەموو سنوورەکانی زەوی تۆ دیارت کردوون، تۆ هاوین و زستانت داهێناوە. 17
אתה הצבת כל-גבולות ארץ קיץ וחרף אתה יצרתם
ئەی یەزدان، ئەمەت لەبیر بێت، ناحەزان سووکایەتییان پێت کرد، گەلێکی گێل بێزیان لە ناوی تۆ کردەوە. 18
זכר-זאת--אויב חרף יהוה ועם נבל נאצו שמך
گیانی کۆترەکەت مەکە نێچیری دڕندەکان، هەرگیز ژیانی گەلە چەوسێنراوەکەت لەبیر مەکە. 19
אל-תתן לחית נפש תורך חית ענייך אל-תשכח לנצח
پەیمانی خۆت لەبیر بێت، چونکە هەموو شوێنە تاریکەکانی زەوی بوونە لانەی توندوتیژی. 20
הבט לברית כי מלאו מחשכי-ארץ נאות חמס
ڕێ مەدە کەسی تێکشکاو بە شەرمەزاری بگەڕێتەوە. با هەژار و کڵۆڵان ستایشی ناوت بکەن. 21
אל-ישב דך נכלם עני ואביון יהללו שמך
ئەی خودایە، ڕاپەڕە، بەرگری لە مافی خۆت بکە! لەبیرت بێت چۆن گێلەکان بە درێژایی ڕۆژ گاڵتەیان پێت دەکرد. 22
קומה אלהים ריבה ריבך זכר חרפתך מני-נבל כל-היום
قسەی دژەکانت لەبیر مەکە، ژاوەژاوی نەیارانت کە بەردەوام لە زیادبوونە. 23
אל-תשכח קול צרריך שאון קמיך עלה תמיד

< زەبوورەکان 74 >