< زەبوورەکان 73 >
زەبوورێکی ئاساف. بێگومان خودا چاکە بۆ ئیسرائیل، بۆ دڵپاکەکان. | 1 |
En Psalm Assaphs. Visserliga hafver Israel Gud till tröst, der man rent hjerta hafver.
بەڵام من خەریک بوو پێم بخزێت و زۆری نەمابوو هەنگاوم بخلیسکێت، | 2 |
Men jag hade sånär stapplat med mina fötter; mine steg hade fulltnär sluntit.
چونکە بەغیلیم بە لووتبەرزەکان برد، کە ئاسوودەیی بەدکارانم دی. | 3 |
Ty mig förtröt om de stortaliga, då jag såg, att dem ogudaktigom väl gick.
ترسیان لە مردن نییە، جەستەیان تەندروست و قەڵەوە. | 4 |
Ty de äro i ingen dödsfara, utan stå faste såsom ett palats.
لە ڕەنجکێشانی مرۆڤ بەدەرن، وەک خەڵکی تێناکەون. | 5 |
De äro icke i olycko, såsom andra menniskor, och varda icke, såsom andra menniskor, plågade.
بۆیە لووتبەرزییان وەک ملوانکە لە مل کردووە و بەرگی توندوتیژییان پۆشیوە. | 6 |
Derföre måste deras stolthet vara en kostelig ting, och deras öfvervåld måste heta allt väl gjordt.
خراپە لە دڵی بێ بەزەییانەوە دێت، لێکدانەوەی دڵیان بێ سنوورە. | 7 |
De svälla i ansigtet som en fet buk; de göra hvad dem lyster.
گاڵتەجاڕی دەکەن و بە خراپە دەدوێن، بە لووتبەرزییەوە باسی ستەم دەکەن. | 8 |
De förakta all ting, och tala illa derom; och tala och lasta högmodeliga.
ڕووی دەمیان لە ئاسمان کردووە، زمانیشیان بەسەر زەویدا دەگێڕن. | 9 |
Hvad de tala, det måste vara taladt neder af himmelen; hvad de säga, det måste gälla på jordene.
بۆیە خەڵکی خۆیان دێنە لایان و باوەڕ بە قسەکانیان دەکەن. | 10 |
Derföre faller dem den menige man till; förty de nyttja deras vatten tillfyllest;
دەڵێن: «چۆن خودا دەزانێت؟ ئایا لەلای هەرەبەرز زانیاری هەیە؟» | 11 |
Och säga: Hvad skulle Gud fråga efter dem? Hvad skulle den Högste sköta om dem?
ئەوەتا ئەمانە بەدکارن، هەمیشە لە خۆشیدان و سامانیان لە زیادبووندایە. | 12 |
Si, det äro de ogudaktige, de äro lyckosamme i verldene, och varda rike.
بێگومان بە بێهوودە دڵی خۆمم بە پاکی ڕاگرتووە، دەستیشم بە بێگەردی شوشتووە. | 13 |
Skall det då fåfängt vara, att mitt hjerta ostraffeliga lefver, och jag mina händer i oskyldighet tvår;
بە درێژایی ڕۆژ لێم قەومابوو، هەتا بەرەبەیان تەمبێ کرابووم. | 14 |
Och varder plågad dagliga, och min näpst är hvar morgon för handene?
ئەگەر بە ڕاشکاوی قسەم دەکرد، ئەوا لەگەڵ منداڵەکانت ناپاک دەبووم. | 15 |
Jag hade fulltnär så sagt som de; men si, dermed hade jag fördömt all din barn, som någon tid varit hafva.
کاتێک ویستم لەمە تێبگەم، بە ئەرکێکی سەختم بینی، | 16 |
Jag tänkte till att jag det begripa måtte; men det var mig för svårt;
هەتا چوومە ناو پیرۆزگای خودا، ئەوسا لە چارەنووسیان تێگەیشتم. | 17 |
Tilldess jag gick in uti Guds helgedom, och märkte uppå deras ända.
بە ڕاستی لە جێگایەکی خلیسک داتناون، تووشی وێرانیت کردوون. | 18 |
Men du satte dem på det hala, och förstörte dem i grund.
چۆن بە چاوتروکانێک وێران بوون، لە ترسان بە تەواوی لەناوچوون! | 19 |
Huru snart varda de till intet! De förgås, och få en ända med förskräckelse.
ئەی پەروەردگار، وەک خەون کاتی بەئاگا هاتنەوە، لە کاتی بەئاگایی وەک خەون ڕیسوایان دەکەیت. | 20 |
Såsom en dröm, när en uppvaknar; så gör du, Herre, deras beläte i stadenom försmädt.
کاتێک دڵم تەنگ بوو، وەک شمشێر هەناومی بڕی، | 21 |
Men det gör mig ondt i hjertat, och stinger mig i mina njurar;
گێل و نەزان بووم، لەلای تۆ وەک ئاژەڵم لێهات. | 22 |
Att jag måste vara en dåre, och intet veta; och måste vara som ett vilddjur för dig.
لەگەڵ ئەوەشدا، من هەمیشە لەلای تۆم، دەستی ڕاستی منت گرت. | 23 |
Likväl blifver jag städse vid dig; ty du håller mig vid mina högra hand.
بە ئامۆژگاریت ڕێنماییم دەکەیت، پاشان بۆ شکۆمەندیم دەبەیت. | 24 |
Du leder mig efter ditt råd, och upptager mig på ändalyktone med äro.
بێجگە لە تۆ لە ئاسمان کێم هەیە؟ ئەگەر لەگەڵ تۆ بم، لەسەر زەویش هیچ نییە ئارەزووی بکەم. | 25 |
När jag hafver dig, så frågar jag efter himmel och jord intet.
جەسته و دڵم کۆتاییان پێدێت، بەڵام هەتاهەتایە هێزی دڵ و بەشی من خودایە. | 26 |
Om mig än kropp och själ försmäktade, så äst du dock, Gud, alltid mins hjertas tröst, och min del.
ئەوەتا ئەوانەی لە تۆ دوورن وێڵ دەبن، ئەوانەی ناپاکیت لەگەڵ بکەن دوایان دەبڕیتەوە. | 27 |
Ty si, de som ifrå dig vika, de skola förgås. Du förgör alla dem som emot dig hor bedrifva.
بەڵام نزیکبوونەوە لە خودا بۆ من باشە، یەزدانی باڵادەستم کرد بە پەناگام، هەتا باسی هەموو کردەوەکانت بکەم. | 28 |
Men det är min glädje, att jag håller mig intill Gud, och sätter mitt hopp till Herran, Herran, att jag må förkunna, huru du det gör.