< زەبوورەکان 73 >

زەبوورێکی ئاساف. بێگومان خودا چاکە بۆ ئیسرائیل، بۆ دڵپاکەکان. 1
Asafa dziesma. Tiešām, Dievs ir Israēla labums, tiem, kam sirdis ir šķīstas.
بەڵام من خەریک بوو پێم بخزێت و زۆری نەمابوو هەنگاوم بخلیسکێت، 2
Bet gandrīz es būtu paklupis ar savām kājām, mani soļi tik (tikko) neslīdēja.
چونکە بەغیلیم بە لووتبەرزەکان برد، کە ئاسوودەیی بەدکارانم دی. 3
Jo man bija dusmas par lielīgiem, kad es redzēju, ka bezdievīgiem tik labi klājās.
ترسیان لە مردن نییە، جەستەیان تەندروست و قەڵەوە. 4
Jo vārgšanas tiem nav līdz nāvei, un tie resni nobarojušies.
لە ڕەنجکێشانی مرۆڤ بەدەرن، وەک خەڵکی تێناکەون. 5
Tie nav bēdās kā citi ļaudis, un netop mocīti kā citi cilvēki.
بۆیە لووتبەرزییان وەک ملوانکە لە مل کردووە و بەرگی توندوتیژییان پۆشیوە. 6
Tādēļ ar lepnību tie izrotājās un ar blēdību tie apģērbjas kā ar skaistām drēbēm.
خراپە لە دڵی بێ بەزەییانەوە دێت، لێکدانەوەی دڵیان بێ سنوورە. 7
No taukiem spīd viņu acs, viņu sirdsdomās plūst pāri.
گاڵتەجاڕی دەکەن و بە خراپە دەدوێن، بە لووتبەرزییەوە باسی ستەم دەکەن. 8
Tie zobo, runā nikni no varas darba, tie lielās pārlieku.
ڕووی دەمیان لە ئاسمان کردووە، زمانیشیان بەسەر زەویدا دەگێڕن. 9
Tie paceļas ar savu muti līdz debesīm, un viņu mēle šaujās pa zemes virsu.
بۆیە خەڵکی خۆیان دێنە لایان و باوەڕ بە قسەکانیان دەکەن. 10
Tādēļ ļaudis piemetās tiem klāt, un tiem rodas ūdens papilnam,
دەڵێن: «چۆن خودا دەزانێت؟ ئایا لەلای هەرەبەرز زانیاری هەیە؟» 11
Un tie saka: kā Dievs zinās? Un vai tas Visuaugstais ir zinātājs?
ئەوەتا ئەمانە بەدکارن، هەمیشە لە خۆشیدان و سامانیان لە زیادبووندایە. 12
Redzi, tādi ir tie bezdievīgie, un tomēr tiem arvien labi klājās pasaulē, un tie vairo savu bagātību.
بێگومان بە بێهوودە دڵی خۆمم بە پاکی ڕاگرتووە، دەستیشم بە بێگەردی شوشتووە. 13
Tiešām, velti es esmu šķīstījis savu sirdi un mazgājis savas rokas nenoziedzībā,
بە درێژایی ڕۆژ لێم قەومابوو، هەتا بەرەبەیان تەمبێ کرابووم. 14
Un biju mocīts cauru dienu, un sods bija man klāt ik rītu.
ئەگەر بە ڕاشکاوی قسەم دەکرد، ئەوا لەگەڵ منداڵەکانت ناپاک دەبووم. 15
Tomēr ja es sacītu: es runāšu tāpat kā viņi, redz, ar to es apgrēkotos pie Tavu bērnu draudzes.
کاتێک ویستم لەمە تێبگەم، بە ئەرکێکی سەختم بینی، 16
Tāpēc es domāju, ka es to varētu saprast, bet tas bija visai grūti priekš manām acīm,
هەتا چوومە ناو پیرۆزگای خودا، ئەوسا لە چارەنووسیان تێگەیشتم. 17
Tiekams es gāju Dieva svētumā un ņēmu vērā, kas viņiem pēcgalā notiek.
بە ڕاستی لە جێگایەکی خلیسک داتناون، تووشی وێرانیت کردوون. 18
Tiešām, tu tos vedi uz slidenām vietām un tos nogāzi, ka tie iet postā.
چۆن بە چاوتروکانێک وێران بوون، لە ترسان بە تەواوی لەناوچوون! 19
Kā viņi tik piepeši iet bojā! Tie iznīkst un iet bojā ar briesmām.
ئەی پەروەردگار، وەک خەون کاتی بەئاگا هاتنەوە، لە کاتی بەئاگایی وەک خەون ڕیسوایان دەکەیت. 20
Tā kā sapnis zūd, kad uzmostas, tā tev, Kungs, ceļoties viņi nebūs nekas.
کاتێک دڵم تەنگ بوو، وەک شمشێر هەناومی بڕی، 21
Kad rūgta taptu man sirds un riebtu man īkstis,
گێل و نەزان بووم، لەلای تۆ وەک ئاژەڵم لێهات. 22
Tad es būtu neprātīgs un nezinātu nekā; es būtu kā lops Tavā priekšā.
لەگەڵ ئەوەشدا، من هەمیشە لەلای تۆم، دەستی ڕاستی منت گرت. 23
Bet pie Tevis es palieku vienmēr; Tu mani turi pie manas labās rokas.
بە ئامۆژگاریت ڕێنماییم دەکەیت، پاشان بۆ شکۆمەندیم دەبەیت. 24
Tu mani vadīsi pēc Sava padoma, un pēc mani uzņemsi godā.
بێجگە لە تۆ لە ئاسمان کێم هەیە؟ ئەگەر لەگەڵ تۆ بم، لەسەر زەویش هیچ نییە ئارەزووی بکەم. 25
Kad Tu esi mans, tad man nevajag ne debess, ne zemes.
جەسته و دڵم کۆتاییان پێدێت، بەڵام هەتاهەتایە هێزی دڵ و بەشی من خودایە. 26
Jebšu man arī mirtu miesa un sirds, taču Tu, Dievs esi manas sirds patvērums un mana daļa mūžīgi.
ئەوەتا ئەوانەی لە تۆ دوورن وێڵ دەبن، ئەوانەی ناپاکیت لەگەڵ بکەن دوایان دەبڕیتەوە. 27
Jo redzi, kas tālu no Tevis, tie ies bojā; Tu izdeldē visus, kas no Tevis atkāpjas.
بەڵام نزیکبوونەوە لە خودا بۆ من باشە، یەزدانی باڵادەستم کرد بە پەناگام، هەتا باسی هەموو کردەوەکانت بکەم. 28
Bet man tas ir prieks, tuvu būt pie Dieva, ka es savu cerību lieku uz To Kungu Dievu, ka es izteicu visus Tavus darbus.

< زەبوورەکان 73 >