< زەبوورەکان 72 >

بۆ سلێمان. ئەی خودایە، دادپەروەری خۆت بدە بە پاشا، ڕاستودروستیت بە کوڕی پاشا. 1
By Solomon. God, give the king your justice; your righteousness to the royal son.
با بە ڕاستودروستی حوکمی گەلەکەت بکات، بە دادپەروەریش هەژارەکانت. 2
He will judge your people with righteousness, and your poor with justice.
با چیاکان ئاشتی بۆ گەل دابین بکەن، گردەکان ڕاستودروستی. 3
The mountains shall bring prosperity to the people. The hills bring the fruit of righteousness.
با دادوەری کڵۆڵانی گەل بکات، کوڕی نەداران ڕزگار بکات، زۆرداران وردوخاش بکات. 4
He will judge the poor of the people. He will save the children of the needy, and will break the oppressor in pieces.
با وەک خۆر بمێنێت، وەک مانگ بە درێژایی نەوەکان. 5
They shall fear you while the sun endures; and as long as the moon, throughout all generations.
وەک باران بەسەر گیادا ببارێت، وەک هەور زەوی ئاو بدات، 6
He will come down like rain on the mown grass, as showers that water the earth.
ڕاستودروستان لە سەردەمی ئەو شکۆفە دەکەن، ئاشتییەکی زۆر دەبێت هەتا فەوتانی مانگ. 7
In his days, the righteous shall flourish, and abundance of peace, until the moon is no more.
لە دەریاوە هەتا دەریا حوکم دەکات، لە ڕووباری فوراتەوە هەتا ئەوپەڕی زەوی. 8
He shall have dominion also from sea to sea, from the River to the ends of the earth.
بیاباننشینەکان کڕنۆشی بۆ دەبەن و ناحەزانی تۆز دەلێسنەوە. 9
Those who dwell in the wilderness shall bow before him. His enemies shall lick the dust.
پاشاکانی تەرشیش و دوورگە دوورەکان سەرانە دەنێرن، پاشاکانی شەبا و سەبا دیاری بۆ دێنن. 10
The kings of Tarshish and of the islands will bring tribute. The kings of Sheba and Seba shall offer gifts.
هەموو پاشاکان کڕنۆشی بۆ دەبەن و هەموو نەتەوەکان خزمەتی دەکەن. 11
Yes, all kings shall fall down before him. All nations shall serve him.
لەبەر ئەوەی نەدار کە هاواری بۆ دەبات، دەربازی دەکات، چەوسێنراویش کە یارمەتیدەری نییە. 12
For he will deliver the needy when he cries; the poor, who has no helper.
بەزەیی بە لاواز و نەداردا دێتەوە، گیانی نەدارەکان ڕزگار دەکات، 13
He will have pity on the poor and needy. He will save the souls of the needy.
گیانیان لە ستەم و توندوتیژی دەکڕێتەوە، خوێنی ئەوان لەلای بەنرخە. 14
He will redeem their soul from oppression and violence. Their blood will be precious in his sight.
تەمەن درێژ بێت! با لە زێڕی شەبای پێبدرێت، با هەمیشە خەڵک نزای بۆ بکەن، با بە درێژایی ڕۆژ داوای بەرەکەتی بۆ بکەن. 15
He will live; and Sheba’s gold will be given to him. Men will pray for him continually. They will bless him all day long.
با دانەوێڵەیەکی زۆر لەسەر زەوی بێت، لەسەر لووتکەی گردەکان، بەرهەمی وەک لوبنان بشەکێتەوە، با ئەوانەی لە شارەکانن وەک گیای کێڵگە چرۆ بکەن. 16
Abundance of grain shall be throughout the land. Its fruit sways like Lebanon. Let it flourish, thriving like the grass of the field.
با هەتاهەتایە ناوی بمێنێت، هەتا خۆر مابێت ناوی بەردەوام بێت. هەموو نەتەوەکان لەوەوە بەرەکەتدار بن، هەمووان خۆزگەی پێ بخوازن. 17
His name endures forever. His name continues as long as the sun. Men shall be blessed by him. All nations will call him blessed.
ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگار، خودای ئیسرائیل، بە تەنها ئەوە کاری سەرسوڕهێنەر دەکات. 18
Praise be to the LORD God, the God of Israel, who alone does marvelous deeds.
هەتاهەتایە ستایش بۆ ناوی شکۆداری، با شکۆمەندییەکەی هەموو جیهان پڕ بکات. ئامین و ئامین. 19
Blessed be his glorious name forever! Let the whole earth be filled with his glory! Amen and amen.
لێرەدا نوێژەکانی داودی کوڕی یەسا تەواو بوون. 20
This ends the prayers by David, the son of Jesse.

< زەبوورەکان 72 >