< زەبوورەکان 71 >

ئەی یەزدان، من پەنا دەبەمە بەر تۆ، با هەرگیز شەرمەزار نەبم، 1
Lord, you are the one who keeps me safe; please don't disappoint me.
بە ڕاستودروستی خۆت فریام بکەوە و دەربازم بکە. گوێم بۆ ڕاگرە و ڕزگارم بکە. 2
Save me, rescue me, because you always do what is right.
بۆم ببە بە تاشەبەردی پەنا، هەمیشە پەنای بۆ ببەم. فەرمانی ڕزگاریی من بدە، چونکە تۆ تاشەبەردی منیت، تۆ قەڵای منیت. 3
Please listen to me, and save me. Be my rock of protection where I can always go and hide. You gave the command to save me; for you are my rock and fortress.
ئەی خودای من، لە دەستی بەدکاران، لە چەپۆکی خراپەکاران و زۆرداران دەربازم بکە. 4
My God, rescue me from the power of the wicked, from the clutches of those who are evil and brutal.
ئەی یەزدانی باڵادەستم، چونکە تۆ هیوای منیت، لە گەنجییەوە پشتوپەنای منیت. 5
For you, Lord God, are my hope. You are the one I have trusted since I was young.
لە سکی دایکمەوە پشتم بە تۆ بەستووە، تۆ بووی لە هەناوی دایکمەوە دەرتهێنام، ستایشم هەمیشە بۆ تۆیە. 6
I have depended on you since birth; you have taken care of me from my mother's womb. That's why I'm always praising you!
بووم بە پەند لەلای زۆر کەس، بەڵام تۆ پەناگای بەهێزی منیت. 7
My life has been like a miracle to many people, for you have been my powerful protector.
دەمم پڕە لە ستایشی تۆ، لە شکۆدارکردنت بە درێژایی ڕۆژ. 8
All day long I am full of praise for you, telling how wonderful you are!
لە کاتی پیری فڕێممەدە، کە هێزم لەبەر نەما وازم لێمەهێنە، 9
Don't reject me now I'm getting old. When my strength is gone, please don't abandon me.
چونکە دوژمنەکانم قسەم لەسەر دەکەن، ئەوانەی چاوەڕێی کوشتنم دەکەن، پێکەوە تەگبیر دەکەن. 10
For my enemies are talking about me; those who want to kill me are plotting together.
دەڵێن: «خودا وازی لێ هێناوە، ڕاوی بنێن و بیگرن، چونکە دەربازکەری نییە.» 11
They say, “God has given up on him. Let's go after him because there's no one to save him.”
خودایە، لێم دوور مەکەوە، ئەی خودای من، زوو بگە فریام. 12
God, please don't stay away from me. My God, hurry to help me!
با شەرمەزار بن و لەناوبچن، ئەوانەی سکاڵام لێ دەکەن، با بە ڕیسوایی و سووکایەتی بپۆشرێن، ئەوانەی خراپەی منیان دەوێت. 13
Defeat my accusers, get rid of them! May those who want to cause me trouble be covered with shame and disgrace!
بەڵام من هەمیشە هیوادارم، هەتا دێت زیاتر ستایشت دەکەم. 14
As for me, I will go on hoping in you, and I will praise you more and more.
دەمم باسی ڕاستودروستیت دەکات، بە درێژایی ڕۆژ باسی ڕزگاریت دەکات، هەرچەندە پێوانەکەی نازانم. 15
I will talk about your goodness and your salvation every day, even though it's more than I can understand.
دان بە پاڵەوانیێتی یەزدانی باڵادەستم دەنێم، تەنها ڕاستودروستی تۆ دەهێنمەوە یاد. 16
I will come and explain what the Lord has done. I will remind people that you alone do what is right.
خودایە، لە سەردەمی گەنجییەوە فێرت کردووم، هەتا ئێستا کارە سەرسوڕهێنەرەکانت ڕادەگەیەنم. 17
God, you have taught me since I was young, and I still tell others about all the wonderful things you do.
خودایە، تەنانەت لە پیری و ڕیش سپیێتیشم، وازم لێ مەهێنە، هەتا توانات بۆ نەوەی داهاتوو ڕابگەیەنم، هێزت بۆ هەموو ئەوانەی دێن. 18
Even though I'm old and gray, please don't abandon me, God. Let me tell the new generation about your power. Let me explain to all who are to come the great things you do.
خودایە، ڕاستودروستیت هەتا بەرزاییە، ئەوەی تۆ کردت زۆر مەزنە. ئەی خودایە، کێ وەک تۆیە؟ 19
God, your trustworthy and true nature is higher than the highest heaven! You have done incredible things! God, who is like you?
تۆ تەنگانەی زۆر و تاڵت پیشاندام، بەڵام دەگەڕێیتەوە و زیندووم دەکەیتەوە، لە ناخی زەوییەوە دووبارە بەرزم دەکەیتەوە. 20
You had me face many troubles and plenty of misery, but you will bring me back to life; you will rise me up from the depths of the earth.
مەزنێتیم زیاتر دەکەیت، دەگەڕێیتەوە و دڵنەواییم دەکەیت. 21
You will give me even greater prestige, and you will make me happy again.
ئەی خودای من، منیش بە ساز ستایشی دڵسۆزیت دەکەم، ئەی پیرۆزەکەی ئیسرائیل، بە قیسارەوە مۆسیقات بۆ دەژەنم. 22
Then I will praise you on the harp for your trustworthiness, my God. I will sing praises to you on the lyre, Holy One of Israel.
لێوەکانم هەلهەلە لێدەدەن، کە گۆرانیت بۆ دەڵێم، هەروەها گیانم، ئەوەی کە کڕیتەوە. 23
I will shout for joy as I sing praises to you, for you have redeemed me.
زمانیشم بە درێژایی ڕۆژ باسی ڕاستودروستیت دەکات، چونکە شەرمەزار و سووک بوون، ئەوانەی خراپەی منیان دەوێت. 24
All day long I will tell about all the good things you have done, for those who tried to cause me misery have been disgraced and humiliated.

< زەبوورەکان 71 >