< زەبوورەکان 71 >
ئەی یەزدان، من پەنا دەبەمە بەر تۆ، با هەرگیز شەرمەزار نەبم، | 1 |
耶和華啊,我投靠你; 求你叫我永不羞愧!
بە ڕاستودروستی خۆت فریام بکەوە و دەربازم بکە. گوێم بۆ ڕاگرە و ڕزگارم بکە. | 2 |
求你憑你的公義搭救我,救拔我; 側耳聽我,拯救我!
بۆم ببە بە تاشەبەردی پەنا، هەمیشە پەنای بۆ ببەم. فەرمانی ڕزگاریی من بدە، چونکە تۆ تاشەبەردی منیت، تۆ قەڵای منیت. | 3 |
求你作我常住的磐石; 你已經命定要救我, 因為你是我的巖石,我的山寨。
ئەی خودای من، لە دەستی بەدکاران، لە چەپۆکی خراپەکاران و زۆرداران دەربازم بکە. | 4 |
我的上帝啊,求你救我脫離惡人的手, 脫離不義和殘暴之人的手。
ئەی یەزدانی باڵادەستم، چونکە تۆ هیوای منیت، لە گەنجییەوە پشتوپەنای منیت. | 5 |
主-耶和華啊,你是我所盼望的; 從我年幼,你是我所倚靠的。
لە سکی دایکمەوە پشتم بە تۆ بەستووە، تۆ بووی لە هەناوی دایکمەوە دەرتهێنام، ستایشم هەمیشە بۆ تۆیە. | 6 |
我從出母胎被你扶持; 使我出母腹的是你。 我必常常讚美你!
بووم بە پەند لەلای زۆر کەس، بەڵام تۆ پەناگای بەهێزی منیت. | 7 |
許多人以我為怪, 但你是我堅固的避難所。
دەمم پڕە لە ستایشی تۆ، لە شکۆدارکردنت بە درێژایی ڕۆژ. | 8 |
你的讚美,你的榮耀 終日必滿了我的口。
لە کاتی پیری فڕێممەدە، کە هێزم لەبەر نەما وازم لێمەهێنە، | 9 |
我年老的時候,求你不要丟棄我! 我力氣衰弱的時候,求你不要離棄我!
چونکە دوژمنەکانم قسەم لەسەر دەکەن، ئەوانەی چاوەڕێی کوشتنم دەکەن، پێکەوە تەگبیر دەکەن. | 10 |
我的仇敵議論我; 那些窺探要害我命的彼此商議,
دەڵێن: «خودا وازی لێ هێناوە، ڕاوی بنێن و بیگرن، چونکە دەربازکەری نییە.» | 11 |
說:上帝已經離棄他; 我們追趕他,捉拿他吧! 因為沒有人搭救。
خودایە، لێم دوور مەکەوە، ئەی خودای من، زوو بگە فریام. | 12 |
上帝啊,求你不要遠離我! 我的上帝啊,求你速速幫助我!
با شەرمەزار بن و لەناوبچن، ئەوانەی سکاڵام لێ دەکەن، با بە ڕیسوایی و سووکایەتی بپۆشرێن، ئەوانەی خراپەی منیان دەوێت. | 13 |
願那與我性命為敵的,羞愧被滅; 願那謀害我的,受辱蒙羞。
بەڵام من هەمیشە هیوادارم، هەتا دێت زیاتر ستایشت دەکەم. | 14 |
我卻要常常盼望, 並要越發讚美你。
دەمم باسی ڕاستودروستیت دەکات، بە درێژایی ڕۆژ باسی ڕزگاریت دەکات، هەرچەندە پێوانەکەی نازانم. | 15 |
我的口終日要述說你的公義和你的救恩, 因我不計其數。
دان بە پاڵەوانیێتی یەزدانی باڵادەستم دەنێم، تەنها ڕاستودروستی تۆ دەهێنمەوە یاد. | 16 |
我要來說主-耶和華大能的事; 我單要提說你的公義。
خودایە، لە سەردەمی گەنجییەوە فێرت کردووم، هەتا ئێستا کارە سەرسوڕهێنەرەکانت ڕادەگەیەنم. | 17 |
上帝啊,自我年幼時,你就教訓我; 直到如今,我傳揚你奇妙的作為。
خودایە، تەنانەت لە پیری و ڕیش سپیێتیشم، وازم لێ مەهێنە، هەتا توانات بۆ نەوەی داهاتوو ڕابگەیەنم، هێزت بۆ هەموو ئەوانەی دێن. | 18 |
上帝啊,我到年老髮白的時候, 求你不要離棄我! 等我將你的能力指示下代, 將你的大能指示後世的人。
خودایە، ڕاستودروستیت هەتا بەرزاییە، ئەوەی تۆ کردت زۆر مەزنە. ئەی خودایە، کێ وەک تۆیە؟ | 19 |
上帝啊,你的公義甚高; 行過大事的上帝啊,誰能像你!
تۆ تەنگانەی زۆر و تاڵت پیشاندام، بەڵام دەگەڕێیتەوە و زیندووم دەکەیتەوە، لە ناخی زەوییەوە دووبارە بەرزم دەکەیتەوە. | 20 |
你是叫我們多經歷重大急難的, 必使我們復活, 從地的深處救上來。
مەزنێتیم زیاتر دەکەیت، دەگەڕێیتەوە و دڵنەواییم دەکەیت. | 21 |
求你使我越發昌大, 又轉來安慰我。
ئەی خودای من، منیش بە ساز ستایشی دڵسۆزیت دەکەم، ئەی پیرۆزەکەی ئیسرائیل، بە قیسارەوە مۆسیقات بۆ دەژەنم. | 22 |
我的上帝啊,我要鼓瑟稱讚你, 稱讚你的誠實! 以色列的聖者啊,我要彈琴歌頌你!
لێوەکانم هەلهەلە لێدەدەن، کە گۆرانیت بۆ دەڵێم، هەروەها گیانم، ئەوەی کە کڕیتەوە. | 23 |
我歌頌你的時候, 我的嘴唇和你所贖我的靈魂都必歡呼;
زمانیشم بە درێژایی ڕۆژ باسی ڕاستودروستیت دەکات، چونکە شەرمەزار و سووک بوون، ئەوانەی خراپەی منیان دەوێت. | 24 |
並且我的舌頭必終日講論你的公義, 因為那些謀害我的人已經蒙羞受辱了。