< زەبوورەکان 70 >
بۆ گەورەی گۆرانیبێژان، بۆ داود، بۆ یادکردنەوە. ئەی خودایە، خێرابە بۆ دەربازکردنم، ئەی یەزدان، پەلە بکە لە یارمەتیدانم. | 1 |
To him excelleth. A Psalme of David to put in remembrance. O God, haste thee to deliuer mee: make haste to helpe me, O Lord.
با شەرمەزار و سووک بن ئەوانەی گیانی منیان دەوێت، با ببەزن و ڕیسوا بن ئەوانەی حەز بە خراپەی من دەکەن. | 2 |
Let them be confounded and put to shame, that seeke my soule: let them bee turned backewarde and put to rebuke, that desire mine hurt.
با هەڵبێن لە شەرمان ئەوانەی پێم دەڵێن: «هۆی ها! هۆی ها!» | 3 |
Let them be turned backe for a rewarde of their shame, which said, Aha, aha.
بەڵام با هەموو ئەوانەی ڕوو لە تۆ دەکەن، شاد و دڵخۆش بن. با هەمیشە بڵێن: «مەزن بێت خودا!» ئەوانەی حەز لە ڕزگاریی تۆ دەکەن. | 4 |
But let all those that seeke thee, be ioyfull and glad in thee, and let all that loue thy saluation, say alwaies, God be praised.
بەڵام سەبارەت بە من، هەژار و نەدارم، خودایە، خێرا وەرە بۆ لام. یارمەتیدەر و دەربازکەرم تۆی، ئەی یەزدان، دوامەکەوە. | 5 |
Nowe I am poore and needie: O God, make haste to me: thou art mine helper, and my deliuerer: O Lord, make no tarying.