< زەبوورەکان 68 >

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بۆ داود، زەبوورێک، گۆرانییەک. با خودا هەستێت، با دوژمنانی پەرشوبڵاو ببنەوە! با ناحەزانی لە ڕووی هەڵبێن! 1
למנצח לדוד מזמור שיר ב יקום אלהים יפוצו אויביו וינוסו משנאיו מפניו
وەک بەباکردنی دووکەڵ بەبایان بکەیت، وەک توانەوەی مۆم لەبەردەم ئاگر، با بەدکارانیش لەبەردەم خودا لەناوبچن. 2
כהנדף עשן תנדף כהמס דונג מפני-אש-- יאבדו רשעים מפני אלהים
بەڵام با ڕاستودروستان لەبەردەم خودا شاد و دڵخۆش بن، لە خۆشییان شاگەشکە بن. 3
וצדיקים--ישמחו יעלצו לפני אלהים וישישו בשמחה
گۆرانی بۆ خودا بڵێن، مۆسیقا بۆ ناوی بژەنن، ئەوەی سواری گالیسکەیە بەسەر هەورەکان بەرزی بکەنەوە، ناوی یەزدانە، لەبەردەمی دڵشاد بن. 4
שירו לאלהים-- זמרו שמו סלו לרכב בערבות--ביה שמו ועלזו לפניו
باوکی هەتیوان و پارێزەری بێوەژنان، خودایە لە چادری پەرستنی پیرۆزی خۆی. 5
אבי יתומים ודין אלמנות-- אלהים במעון קדשו
خودا ماڵ بۆ لانەوازان دابین دەکات، بەندکراوەکان ئازاد دەکات، بەڵام یاخییەکان لە خاکێکی سووتاو نیشتەجێ دەبن. 6
אלהים מושיב יחידים ביתה-- מוציא אסירים בכושרות אך סוררים שכנו צחיחה
ئەی خودایە، کاتێک تۆ پێشڕەویی گەلەکەتت کرد، کاتێک بە چۆڵەوانیدا ڕۆیشتیت، 7
אלהים--בצאתך לפני עמך בצעדך בישימון סלה
زەوی لەرزی و ئاسمان دڵۆپەی کرد لەبەردەم خودا، خودای سینا، لەبەردەم خودا، خودای ئیسرائیل. 8
ארץ רעשה אף-שמים נטפו-- מפני אלהים זה סיני-- מפני אלהים אלהי ישראל
ئەی خودایە، بارانێکی چاکت باراند، میراتەکەت ماندوو بوو، تۆ بەهێزت کرد. 9
גשם נדבות תניף אלהים נחלתך ונלאה אתה כוננתה
کۆمەڵەکەت تێیدا نیشتەجێ دەبن، خودایە، بە چاکەی خۆت، بۆ هەژارانت دابین کرد. 10
חיתך ישבו-בה תכין בטובתך לעני אלהים
پەروەردگار فەرمانی دا و کۆمەڵی ژنانی مزگێنیدەر زۆرن: 11
אדני יתן-אמר המבשרות צבא רב
«پاشایان و لەشکرەکانیان بە خێرایی هەڵدێن! ژنەکان کە لە ماڵ ماونەتەوە تاڵان دابەش دەکەن، 12
מלכי צבאות ידדון ידדון ונות-בית תחלק שלל
تەنانەت ئەوانەشی کە لەناو تەویلەشن، باڵی کۆتری لە زیو هەڵکێشراو و پەڕەمووچەی زێڕی بێگەردیان بەردەکەوێ.» 13
אם-תשכבון בין שפתים כנפי יונה נחפה בכסף ואברותיה בירקרק חרוץ
کە خودای هەرە بەتوانا پاشاکانی پەرتەوازە کرد، وەک بارینی بەفر بوو لەسەر کێوی چەلمۆن. 14
בפרש שדי מלכים בה-- תשלג בצלמון
چیای باشان چیای خودایە، چیای باشان چیای فرە لووتکەیە. 15
הר-אלהים הר-בשן הר גבננים הר-בשן
ئەی چیا فرە لووتکەکان، بۆچی چاو دەبڕنە ئەو چیایە، کە خودا ئارەزووی دەکات تێیدا نیشتەجێ بێت، بەڵێ، ئەوەی یەزدان هەتاهەتایە تێیدا نیشتەجێیە؟ 16
למה תרצדון-- הרים גבננים ההר--חמד אלהים לשבתו אף-יהוה ישכן לנצח
گالیسکەکانی خودا هەزاران هەزارانە، پەروەردگار لە سیناوە هاتە پیرۆزگا. 17
רכב אלהים רבתים אלפי שנאן אדני בם סיני בקדש
ئەی یەزدان، کاتێک بەرزبوویتەوە بۆ بەرزایی، دیلێکی زۆرت لەگەڵ خۆت برد، دیاریت لە خەڵک وەرگرت، تەنانەت لە یاخییەکانیش، ئەی خودایە، بۆ ئەوەی تۆ لەوێ نیشتەجێ بیت. 18
עלית למרום שבית שבי-- לקחת מתנות באדם ואף סוררים לשכן יה אלהים
ستایش بۆ پەروەردگار، بۆ خودای ڕزگاریمان، ڕۆژ بە ڕۆژ بارمان هەڵدەگرێت. 19
ברוך אדני יום יום יעמס-לנו--האל ישועתנו סלה
خودا بۆ ئێمە خودای ڕزگارییە، لە مردن دەربازبوونیش لە یەزدانی پەروەردگارەوەیە. 20
האל לנו אל למושעות וליהוה אדני--למות תצאות
بێگومان خودا سەری ناحەزانی پان دەکاتەوە، تەوقی سەری ئەوانەی بە ڕێگای گوناهدا دەڕۆن. 21
אך-אלהים--ימחץ ראש איביו קדקד שער--מתהלך באשמיו
پەروەردگار دەفەرموێ: «لە باشانەوە دوژمنانت دەهێنمەوە، لە قووڵایی دەریاکانەوە دەیانهێنمەوە، 22
אמר אדני מבשן אשיב אשיב ממצלות ים
بۆ ئەوەی پێت بە خوێنیان سوور بێت، زمانی سەگەکانت بەشیان هەبێت لێیان.» 23
למען תמחץ רגלך--בדם לשון כלביך--מאיבים מנהו
ئەی خودایە، کەژاوەی تۆیان بینی، کەژاوەی خودا و پاشای من بەرەو پیرۆزگا. 24
ראו הליכותיך אלהים הליכות אלי מלכי בקדש
گۆرانیبێژەکان لەپێشەوەن و سازلێدەرەکان لە دواوە، کچۆڵە دەف لێدەرەکان لەناوەڕاستیان. 25
קדמו שרים אחר נגנים בתוך עלמות תופפות
لە کۆڕ و کۆمەڵی گەورەدا ستایشی خودا بکەن، ئەی ڕەچەڵەکی ئیسرائیل، ستایشی یەزدان بکەن. 26
במקהלות ברכו אלהים אדני ממקור ישראל
ئەوەتا هۆزی بنیامینی بچکۆڵە پێشەوایانە، کۆمەڵێک سەرکردەی یەهودا، سەرکردەکانی زەبولون و نەفتالی. 27
שם בנימן צעיר רדם--שרי יהודה רגמתם שרי זבלון שרי נפתלי
ئەی خودایە، تواناکەتمان بۆ دەربخە، ئەی خودایە، پاڵپشتیت دەربخە، هەروەک بۆ ئێمەت کرد. 28
צוה אלהיך עזך עוזה אלהים--זו פעלת לנו
لە پەرستگاکەتەوە، لە ئۆرشەلیم، پاشاکان دیاریت پێشکەش دەکەن. 29
מהיכלך על-ירושלם-- לך יובילו מלכים שי
سەرزەنشتی گیانداری ناو قامیشەڵان بکە، ڕەوە گا و گوێرەکەی گەلان، تاکو بە ملکەچییەوە پارچە زیو پێشکەش بکات. ئەو گەلانەی حەزیان لە شەڕە، پەرتیان بکە. 30
גער חית קנה עדת אבירים בעגלי עמים-- מתרפס ברצי-כסף בזר עמים קרבות יחפצו
باڵوێز لە میسرەوە دێن، کوش دەستی خۆی بۆ خودا درێژ دەکات. 31
יאתיו חשמנים מני מצרים כוש תריץ ידיו לאלהים
ئەی شانشینەکانی زەوی، گۆرانی بۆ خودا بڵێن، مۆسیقا بۆ پەروەردگار بژەنن، 32
ממלכות הארץ שירו לאלהים זמרו אדני סלה
بۆ سواری ئاسمان، ئاسمانی دێرین، ئەوەتا دەنگی بەرز دەکاتەوە، بە دەنگێکی بەهێزەوە. 33
לרכב בשמי שמי-קדם-- הן יתן בקולו קול עז
با هێزی خودا ڕابگەیەنرێت، ئەوەی شکۆمەندییەکەی بەسەر ئیسرائیلەوەیە، ئەوەی هێزی لەناو هەورەکانە. 34
תנו עז לאלהים על-ישראל גאותו ועזו בשחקים
خودایە، لە پیرۆزگاکەت سامدارتریت، خودای ئیسرائیل هێز و توانا دەدات بە گەلەکەی. ستایش بۆ خودا! 35
נורא אלהים ממקדשיך אל ישראל-- הוא נתן עז ותעצמות לעם ברוך אלהים

< زەبوورەکان 68 >