< زەبوورەکان 68 >
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بۆ داود، زەبوورێک، گۆرانییەک. با خودا هەستێت، با دوژمنانی پەرشوبڵاو ببنەوە! با ناحەزانی لە ڕووی هەڵبێن! | 1 |
For the Leader. A Psalm of David, a Song. Let God arise, let His enemies be scattered; and let them that hate Him flee before Him.
وەک بەباکردنی دووکەڵ بەبایان بکەیت، وەک توانەوەی مۆم لەبەردەم ئاگر، با بەدکارانیش لەبەردەم خودا لەناوبچن. | 2 |
As smoke is driven away, so drive them away; as wax melteth before the fire, so let the wicked perish at the presence of God.
بەڵام با ڕاستودروستان لەبەردەم خودا شاد و دڵخۆش بن، لە خۆشییان شاگەشکە بن. | 3 |
But let the righteous be glad, let them exult before God; yea, let them rejoice with gladness.
گۆرانی بۆ خودا بڵێن، مۆسیقا بۆ ناوی بژەنن، ئەوەی سواری گالیسکەیە بەسەر هەورەکان بەرزی بکەنەوە، ناوی یەزدانە، لەبەردەمی دڵشاد بن. | 4 |
Sing unto God, sing praises to His name; extol Him that rideth upon the skies, whose name is the LORD; and exult ye before Him.
باوکی هەتیوان و پارێزەری بێوەژنان، خودایە لە چادری پەرستنی پیرۆزی خۆی. | 5 |
A father of the fatherless, and a judge of the widows, is God in His holy habitation.
خودا ماڵ بۆ لانەوازان دابین دەکات، بەندکراوەکان ئازاد دەکات، بەڵام یاخییەکان لە خاکێکی سووتاو نیشتەجێ دەبن. | 6 |
God maketh the solitary to dwell in a house; He bringeth out the prisoners into prosperity; the rebellious dwell but in a parched land.
ئەی خودایە، کاتێک تۆ پێشڕەویی گەلەکەتت کرد، کاتێک بە چۆڵەوانیدا ڕۆیشتیت، | 7 |
O God, when Thou wentest forth before Thy people, when Thou didst march through the wilderness; (Selah)
زەوی لەرزی و ئاسمان دڵۆپەی کرد لەبەردەم خودا، خودای سینا، لەبەردەم خودا، خودای ئیسرائیل. | 8 |
The earth trembled, the heavens also dropped at the presence of God; even yon Sinai trembled at the presence of God, the God of Israel.
ئەی خودایە، بارانێکی چاکت باراند، میراتەکەت ماندوو بوو، تۆ بەهێزت کرد. | 9 |
A bounteous rain didst Thou pour down, O God; when Thine inheritance was weary, Thou didst confirm it.
کۆمەڵەکەت تێیدا نیشتەجێ دەبن، خودایە، بە چاکەی خۆت، بۆ هەژارانت دابین کرد. | 10 |
Thy flock settled therein; Thou didst prepare in Thy goodness for the poor, O God.
پەروەردگار فەرمانی دا و کۆمەڵی ژنانی مزگێنیدەر زۆرن: | 11 |
The Lord giveth the word; the women that proclaim the tidings are a great host.
«پاشایان و لەشکرەکانیان بە خێرایی هەڵدێن! ژنەکان کە لە ماڵ ماونەتەوە تاڵان دابەش دەکەن، | 12 |
Kings of armies flee, they flee; and she that tarrieth at home divideth the spoil.
تەنانەت ئەوانەشی کە لەناو تەویلەشن، باڵی کۆتری لە زیو هەڵکێشراو و پەڕەمووچەی زێڕی بێگەردیان بەردەکەوێ.» | 13 |
When ye lie among the sheepfolds, the wings of the dove are covered with silver, and her pinions with the shimmer of gold.
کە خودای هەرە بەتوانا پاشاکانی پەرتەوازە کرد، وەک بارینی بەفر بوو لەسەر کێوی چەلمۆن. | 14 |
When the Almighty scattereth kings therein, it snoweth in Zalmon.
چیای باشان چیای خودایە، چیای باشان چیای فرە لووتکەیە. | 15 |
A mountain of God is the mountain of Bashan; a mountain of peaks is the mountain of Bashan.
ئەی چیا فرە لووتکەکان، بۆچی چاو دەبڕنە ئەو چیایە، کە خودا ئارەزووی دەکات تێیدا نیشتەجێ بێت، بەڵێ، ئەوەی یەزدان هەتاهەتایە تێیدا نیشتەجێیە؟ | 16 |
Why look ye askance, ye mountains of peaks, at the mountain which God hath desired for His abode? Yea, the LORD will dwell therein for ever.
گالیسکەکانی خودا هەزاران هەزارانە، پەروەردگار لە سیناوە هاتە پیرۆزگا. | 17 |
The chariots of God are myriads, even thousands upon thousands; the Lord is among them, as in Sinai, in holiness.
ئەی یەزدان، کاتێک بەرزبوویتەوە بۆ بەرزایی، دیلێکی زۆرت لەگەڵ خۆت برد، دیاریت لە خەڵک وەرگرت، تەنانەت لە یاخییەکانیش، ئەی خودایە، بۆ ئەوەی تۆ لەوێ نیشتەجێ بیت. | 18 |
Thou hast ascended on high, Thou hast led captivity captive; Thou hast received gifts among men, yea, among the rebellious also, that the LORD God might dwell there.
ستایش بۆ پەروەردگار، بۆ خودای ڕزگاریمان، ڕۆژ بە ڕۆژ بارمان هەڵدەگرێت. | 19 |
Blessed be the Lord, day by day He beareth our burden, even the God who is our salvation. (Selah)
خودا بۆ ئێمە خودای ڕزگارییە، لە مردن دەربازبوونیش لە یەزدانی پەروەردگارەوەیە. | 20 |
God is unto us a God of deliverances; and unto GOD the Lord belong the issues of death.
بێگومان خودا سەری ناحەزانی پان دەکاتەوە، تەوقی سەری ئەوانەی بە ڕێگای گوناهدا دەڕۆن. | 21 |
Surely God will smite through the head of His enemies, the hairy scalp of him that goeth about in his guiltiness.
پەروەردگار دەفەرموێ: «لە باشانەوە دوژمنانت دەهێنمەوە، لە قووڵایی دەریاکانەوە دەیانهێنمەوە، | 22 |
The Lord said: 'I will bring back from Bashan, I will bring them back from the depths of the sea;
بۆ ئەوەی پێت بە خوێنیان سوور بێت، زمانی سەگەکانت بەشیان هەبێت لێیان.» | 23 |
That thy foot may wade through blood, that the tongue of thy dogs may have its portion from thine enemies.'
ئەی خودایە، کەژاوەی تۆیان بینی، کەژاوەی خودا و پاشای من بەرەو پیرۆزگا. | 24 |
They see Thy goings, O God, even the goings of my God, my King, in holiness.
گۆرانیبێژەکان لەپێشەوەن و سازلێدەرەکان لە دواوە، کچۆڵە دەف لێدەرەکان لەناوەڕاستیان. | 25 |
The singers go before, the minstrels follow after, in the midst of damsels playing upon timbrels.
لە کۆڕ و کۆمەڵی گەورەدا ستایشی خودا بکەن، ئەی ڕەچەڵەکی ئیسرائیل، ستایشی یەزدان بکەن. | 26 |
'Bless ye God in full assemblies, even the Lord, ye that are from the fountain of Israel.'
ئەوەتا هۆزی بنیامینی بچکۆڵە پێشەوایانە، کۆمەڵێک سەرکردەی یەهودا، سەرکردەکانی زەبولون و نەفتالی. | 27 |
There is Benjamin, the youngest, ruling them, the princes of Judah their council, the princes of Zebulun, the princes of Naphtali.
ئەی خودایە، تواناکەتمان بۆ دەربخە، ئەی خودایە، پاڵپشتیت دەربخە، هەروەک بۆ ئێمەت کرد. | 28 |
Thy God hath commanded thy strength; be strong, O God, Thou that hast wrought for us
لە پەرستگاکەتەوە، لە ئۆرشەلیم، پاشاکان دیاریت پێشکەش دەکەن. | 29 |
Out of Thy temple at Jerusalem, whither kings shall bring presents unto Thee.
سەرزەنشتی گیانداری ناو قامیشەڵان بکە، ڕەوە گا و گوێرەکەی گەلان، تاکو بە ملکەچییەوە پارچە زیو پێشکەش بکات. ئەو گەلانەی حەزیان لە شەڕە، پەرتیان بکە. | 30 |
Rebuke the wild beast of the reeds, the multitude of the bulls, with the calves of the peoples, every one submitting himself with pieces of silver; He hath scattered the peoples that delight in war!
باڵوێز لە میسرەوە دێن، کوش دەستی خۆی بۆ خودا درێژ دەکات. | 31 |
Nobles shall come out of Egypt; Ethiopia shall hasten to stretch out her hands unto God.
ئەی شانشینەکانی زەوی، گۆرانی بۆ خودا بڵێن، مۆسیقا بۆ پەروەردگار بژەنن، | 32 |
Sing unto God, ye kingdoms of the earth; O sing praises unto the Lord; (Selah)
بۆ سواری ئاسمان، ئاسمانی دێرین، ئەوەتا دەنگی بەرز دەکاتەوە، بە دەنگێکی بەهێزەوە. | 33 |
To Him that rideth upon the heavens of heavens, which are of old; lo, He uttereth His voice, a mighty voice.
با هێزی خودا ڕابگەیەنرێت، ئەوەی شکۆمەندییەکەی بەسەر ئیسرائیلەوەیە، ئەوەی هێزی لەناو هەورەکانە. | 34 |
Ascribe ye strength unto God; His majesty is over Israel, and His strength is in the skies.
خودایە، لە پیرۆزگاکەت سامدارتریت، خودای ئیسرائیل هێز و توانا دەدات بە گەلەکەی. ستایش بۆ خودا! | 35 |
Awful is God out of thy holy places; the God of Israel, He giveth strength and power unto the people; blessed be God.