< زەبوورەکان 67 >
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئامێرە ژێدارەکان، زەبوورێک، گۆرانییەک. با خودا لەگەڵمان میهرەبان بێت و بەرەکەتدارمان بکات، ڕوخساری خۆیمان بەسەردا بدرەوشێنێتەوە، | 1 |
For the Leader; with string-music. A Psalm, a Song. God be gracious unto us, and bless us; may He cause His face to shine toward us; (Selah)
تاکو ڕێگات لەسەر زەوی زانراو بێت، ڕزگاریت لەناو هەموو نەتەوەکان. | 2 |
That Thy way may be known upon earth, Thy salvation among all nations.
ئەی خودایە، با گەلان ستایشت بکەن، با هەموو گەلان ستایشت بکەن. | 3 |
Let the peoples give thanks unto Thee, O God; let the peoples give thanks unto Thee, all of them.
با نەتەوەکان دڵخۆش بن و گۆرانی شادی بڵێن، چونکە بە ڕێکی حوکمی خەڵک دەکەیت و ڕێنمایی نەتەوەکانی سەر زەوی دەکەیت. | 4 |
O let the nations be glad and sing for joy; for Thou wilt judge the peoples with equity, and lead the nations upon earth. (Selah)
ئەی خودایە، با گەلان ستایشت بکەن، با هەموو گەلان ستایشت بکەن. | 5 |
Let the peoples give thanks unto Thee, O God; let the peoples give thanks unto Thee, all of them.
ئینجا زەوی بەروبوومی دەدات، خودا، خودای من، بەرەکەتدارمان دەکات. | 6 |
The earth hath yielded her increase; may God, our own God, bless us.
خودا بەرەکەتدارمان دەکات، سەرتاسەری زەوی لێی دەترسن. | 7 |
May God bless us; and let all the ends of the earth fear Him.