< زەبوورەکان 66 >

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، گۆرانییەک، زەبوورێک. ئەی سەراپای زەوی، بە شادمانییەوە هاوار بۆ خودا بکەن! 1
למנצח שיר מזמור הריעו לאלהים כל-הארץ
بە شکۆمەندی ناوی ئەو گۆرانی بڵێن، ستایشی شکۆدار بکەن! 2
זמרו כבוד-שמו שימו כבוד תהלתו
بە خودا بڵێن: «کردەوەکانت چەند سامناکن! هێزت ئەوەندە گەورەیە، دوژمنانت ملکەچیت بۆ دەنوێنن. 3
אמרו לאלהים מה-נורא מעשיך ברב עזך יכחשו לך איביך
سەراپای زەوی کڕنۆشت بۆ دەبەن، گۆرانی ستایشت بۆ دەڵێن، گۆرانی ستایش بۆ ناوی تۆ دەڵێن.» 4
כל-הארץ ישתחוו לך--ויזמרו-לך יזמרו שמך סלה
وەرن کردارەکانی خودا ببینن، کارە سامناکەکەی لە پێناوی ئادەمیزاد! 5
לכו וראו מפעלות אלהים נורא עלילה על-בני אדם
دەریای گۆڕی بۆ وشکانی، ئەوان بە پێیان لە ڕووبار پەڕینەوە. با بە ئەو شادمان بین. 6
הפך ים ליבשה--בנהר יעברו ברגל שם נשמחה-בו
بە توانای خۆی هەتاهەتایە فەرمانڕەوایەتی دەکات، چاوەکانی چاودێری نەتەوەکان دەکەن، با یاخییەکان خۆیان بەرامبەری هەڵنەکێشن. 7
משל בגבורתו עולם-- עיניו בגוים תצפינה הסוררים אל-ירימו (ירומו) למו סלה
ئەی خەڵکینە، ستایشی خودامان بکەن، با دەنگی ستایشکردنی ببیسترێت، 8
ברכו עמים אלהינו והשמיעו קול תהלתו
کە گیانی ئێمەی بە زیندوویی پاراستووە و نەیهێشتووە پێمان بخلیسکێت. 9
השם נפשנו בחיים ולא-נתן למוט רגלנו
ئەی خودایە، چونکە تۆ ئێمەت تاقی کردووەتەوە، وەک زیو ئێمەت پاڵاوتووە. 10
כי-בחנתנו אלהים צרפתנו כצרף-כסף
ئێمەت خستووەتە داوەوە و باری گرانت خستووەتە سەر شانمان. 11
הבאתנו במצודה שמת מועקה במתנינו
تۆ هێشتت خەڵکی سواری سەرمان بن، بە ناو ئاو و ئاگردا ڕۆیشتین، بەڵام دواتر بۆ شوێنێکی بەپیتت هێناین. 12
הרכבת אנוש לראשנו באנו-באש ובמים ותוציאנו לרויה
بە قوربانی سووتاندنەوە دێمە پەرستگاکەت، نەزرەکانم بەجێدەهێنم، 13
אבוא ביתך בעולות אשלם לך נדרי
ئەو نەزرانەی کە لە کاتی تەنگانەدا، لێوەکانم بەڵێنی پێدابوون و بە دەممدا هاتبوون. 14
אשר-פצו שפתי ודבר-פי בצר-לי
ئاژەڵی قەڵەو دەکەمە قوربانی، لەگەڵ بۆنی دووکەڵی قۆچی قوربانی، تەگە و گات بۆ دەکەمە قوربانی. 15
עלות מיחים אעלה-לך עם-קטרת אילים אעשה בקר עם-עתודים סלה
ئەی هەموو لەخواترسەکان، وەرن و گوێ بگرن، با پێتان بڵێم چی بۆ من کردووە. 16
לכו-שמעו ואספרה כל-יראי אלהים אשר עשה לנפשי
بە دەمی خۆم هاوارم بۆی کرد، ستایشکردنی لەسەر زمانم بوو. 17
אליו פי-קראתי ורומם תחת לשוני
ئەگەر دڵم حەزی لە خراپە بووایە، پەروەردگار گوێی لێ نەدەگرتم، 18
און אם-ראיתי בלבי-- לא ישמע אדני
بەڵام بێگومان خودا گوێی لێ گرتم، گوێی لە دەنگم بوو لە کاتی نوێژکردنم. 19
אכן שמע אלהים הקשיב בקול תפלתי
ستایش بۆ خودا، کە نە نوێژەکەی منی لە خۆی دوورخستەوە و نە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی خۆی لە من. 20
ברוך אלהים-- אשר לא-הסיר תפלתי וחסדו מאתי

< زەبوورەکان 66 >