< زەبوورەکان 66 >
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، گۆرانییەک، زەبوورێک. ئەی سەراپای زەوی، بە شادمانییەوە هاوار بۆ خودا بکەن! | 1 |
Zborovođi. Pjesma. Psalam.
بە شکۆمەندی ناوی ئەو گۆرانی بڵێن، ستایشی شکۆدار بکەن! | 2 |
Kliči Bogu, zemljo sva, opjevaj slavu imena njegova, podaj mu hvalu dostojnu.
بە خودا بڵێن: «کردەوەکانت چەند سامناکن! هێزت ئەوەندە گەورەیە، دوژمنانت ملکەچیت بۆ دەنوێنن. | 3 |
Recite Bogu: “Kako su potresna djela tvoja! Zbog velike sile tvoje dušmani ti laskaju.
سەراپای زەوی کڕنۆشت بۆ دەبەن، گۆرانی ستایشت بۆ دەڵێن، گۆرانی ستایش بۆ ناوی تۆ دەڵێن.» | 4 |
Sva zemlja nek' ti se klanja i nek' ti pjeva, neka pjeva tvom imenu!”
وەرن کردارەکانی خودا ببینن، کارە سامناکەکەی لە پێناوی ئادەمیزاد! | 5 |
Dođite i gledajte djela Božja: čuda učini među sinovima ljudskim.
دەریای گۆڕی بۆ وشکانی، ئەوان بە پێیان لە ڕووبار پەڕینەوە. با بە ئەو شادمان بین. | 6 |
On pretvori more u zemlju suhu te rijeku pregaziše. Stog' se njemu radujmo!
بە توانای خۆی هەتاهەتایە فەرمانڕەوایەتی دەکات، چاوەکانی چاودێری نەتەوەکان دەکەن، با یاخییەکان خۆیان بەرامبەری هەڵنەکێشن. | 7 |
Dovijeka vlada jakošću svojom, oči mu paze na narode da se ne izdignu ljudi buntovni.
ئەی خەڵکینە، ستایشی خودامان بکەن، با دەنگی ستایشکردنی ببیسترێت، | 8 |
Blagoslivljajte, narodi, Boga našega, razglašujte hvalu njegovu!
کە گیانی ئێمەی بە زیندوویی پاراستووە و نەیهێشتووە پێمان بخلیسکێت. | 9 |
Našoj je duši darovao život i ne dade da nam posrne noga.
ئەی خودایە، چونکە تۆ ئێمەت تاقی کردووەتەوە، وەک زیو ئێمەت پاڵاوتووە. | 10 |
Iskušavao si nas teško, Bože, iskušavao ognjem kao srebro.
ئێمەت خستووەتە داوەوە و باری گرانت خستووەتە سەر شانمان. | 11 |
Pustio si da u zamku padnemo, stisnuo lancima bokove naše.
تۆ هێشتت خەڵکی سواری سەرمان بن، بە ناو ئاو و ئاگردا ڕۆیشتین، بەڵام دواتر بۆ شوێنێکی بەپیتت هێناین. | 12 |
Pustio si da nam zajašu za vrat: prošli smo kroz oganj i vodu, onda si pustio da odahnemo.
بە قوربانی سووتاندنەوە دێمە پەرستگاکەت، نەزرەکانم بەجێدەهێنم، | 13 |
S paljenicama ću u Dom tvoj ući, zavjete ispuniti pred tobom
ئەو نەزرانەی کە لە کاتی تەنگانەدا، لێوەکانم بەڵێنی پێدابوون و بە دەممدا هاتبوون. | 14 |
što ih obećaše usne moje, što ih usta moja u tjeskobi obrekoše.
ئاژەڵی قەڵەو دەکەمە قوربانی، لەگەڵ بۆنی دووکەڵی قۆچی قوربانی، تەگە و گات بۆ دەکەمە قوربانی. | 15 |
Prinijet ću ti paljenice s kadom ovnova, žrtvovati volove i jarad.
ئەی هەموو لەخواترسەکان، وەرن و گوێ بگرن، با پێتان بڵێم چی بۆ من کردووە. | 16 |
Dođite, počujte, koji se Boga bojite, pripovjedit ću što učini duši mojoj!
بە دەمی خۆم هاوارم بۆی کرد، ستایشکردنی لەسەر زمانم بوو. | 17 |
Na svoja sam usta njega zvao, jezikom ga hvalio.
ئەگەر دڵم حەزی لە خراپە بووایە، پەروەردگار گوێی لێ نەدەگرتم، | 18 |
Da sam u srcu na zlo mislio, ne bi uslišio Gospod.
بەڵام بێگومان خودا گوێی لێ گرتم، گوێی لە دەنگم بوو لە کاتی نوێژکردنم. | 19 |
No Bog me uslišio: obazro se na glas molitve moje.
ستایش بۆ خودا، کە نە نوێژەکەی منی لە خۆی دوورخستەوە و نە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی خۆی لە من. | 20 |
Blagoslovljen Bog koji mi molitvu ne odbi, naklonosti ne odvrati od mene!