< زەبوورەکان 61 >
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر ئامێری ژێدار، زەبوورێکی داودە. ئەی خودایە، گوێت لە هاوارم بێت، گوێ لە نوێژەکەم بگرە. | 1 |
To him that excelleth on Neginoth. A Psalme of David. Heare my cry, O God: giue eare vnto my prayer.
لەوپەڕی زەوییەوە هاوار بۆ تۆ دەکەم، کە دڵم لاواز دەبێت، پێشڕەویم بکە بۆ سەر تاشەبەردێکی لە خۆم بڵندتر، | 2 |
From the endes of the earth will I crye vnto thee: when mine heart is opprest, bring me vpon the rocke that is higher then I.
چونکە تۆ پەناگای منی، قوللەیەکی بەهێزی لە ڕووی دوژمن. | 3 |
For thou hast bene mine hope, and a strong tower against the enemie.
با هەتاهەتایە لە پیرۆزگای تۆدا نیشتەجێ بم و پەنا بهێنمە ژێر سێبەری باڵەکانت. | 4 |
I will dwell in thy Tabernacle for euer, and my trust shall be vnder the couering of thy wings. (Selah)
ئەی خودایە، چونکە تۆ گوێت لە نەزرەکانم گرت، منت کردە میراتگر لەگەڵ ئەوانەی ترسی ناوی تۆ لە دڵیانە. | 5 |
For thou, O God, hast heard my desires: thou hast giuen an heritage vnto those that feare thy Name.
درێژە بدە بە ڕۆژانی تەمەنی پاشا، بە ساڵانی تەمەنی بۆ نەوە دوای نەوە. | 6 |
Thou shalt giue the King a long life: his yeeres shalbe as many ages.
با هەتاهەتایە لە ئامادەبوونی خودا دابنیشێت، دڵسۆزی و خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت ئەو بپارێزن. | 7 |
Hee shall dwell before God for euer: prepare mercie and faithfulnes that they may preserue him.
ئەوسا هەتاهەتایە گۆرانی بۆ ناوی تۆ دەڵێم، ڕۆژ بە ڕۆژیش نەزرەکانم بەجێدەهێنم. | 8 |
So will I alway sing prayse vnto thy Name in performing dayly my vowes.