< زەبوورەکان 60 >
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر گوڵی سەوسەنی پەیمان. پاڕانەوەیەکی داودە بۆ فێرکردن. کاتی شەڕکردنی لەگەڵ ئارامییەکانی دوو ڕووبار و ئارامییەکانی چۆڤا، هەروەها کاتێک یۆئاب گەڕایەوە و لە دۆڵی خوێ دوازدە هەزاری لە ئەدۆمییەکان کوشت. ئەی خودایە، ئێمەت ڕەتکردەوە و ئێمەت شکاند، تۆ تووڕە بووی، ئێستا بمانگەڕێنەوە! | 1 |
For the choirmaster. To the tune of “The Lily of the Covenant.” A Miktam of David for instruction. When he fought Aram-naharaim and Aram-zobah, and Joab returned and struck down 12,000 Edomites in the Valley of Salt. You have rejected us, O God; You have broken us; You have been angry; restore us!
تۆ زەویت لەرزاند و شەقت کرد، شکاوییەکانی چاک بکەرەوە، چونکە لەرزۆکە. | 2 |
You have shaken the land and torn it open. Heal its fractures, for it is quaking.
کاتی سەختت نیشانی گەلەکەت دا، بادەی سەرگەردانیت پێمان نۆشی. | 3 |
You have shown Your people hardship; we are staggered from the wine You made us drink.
بەڵام بۆ ئەوانەی ترسی تۆیان لە دڵدایە، ئاڵات هەڵکرد، بۆ ئەوەی لە دژی تیری دوژمنان بشەکێتەوە. | 4 |
You have raised a banner for those who fear You, that they may flee the bow.
بە دەستی ڕاستت دەربازمان بکە و یارمەتیمان بدە، بۆ ئەوەی خۆشەویستانت ڕزگاریان بێت. | 5 |
Respond and save us with Your right hand, that Your beloved may be delivered.
خودا لە پیرۆزگاکەی خۆیەوە فەرموویەتی: «بە هاواری خۆشییەوە شەخەم دابەش دەکەم و دۆڵی سوکۆت دەپێوم. | 6 |
God has spoken from His sanctuary: “I will triumph! I will parcel out Shechem and apportion the Valley of Succoth.
گلعاد هی منە، مەنەشەش هی منە، ئەفرایم کڵاوی منە، یەهودا داری دەسەڵاتی منە، | 7 |
Gilead is Mine, and Manasseh is Mine; Ephraim is My helmet, Judah is My scepter.
مۆئاب دەستشۆرمە، پێڵاوەکەم فڕێدەدەمە سەر ئەدۆم، لەسەر فەلەستیە هاواری سەرکەوتن دەکەم.» | 8 |
Moab is My washbasin; upon Edom I toss My sandal; over Philistia I shout in triumph.”
کێیە دەمباتە شاری قەڵابەند؟ کێیە پێشڕەویم دەکات بۆ ئەدۆم؟ | 9 |
Who will bring me to the fortified city? Who will lead me to Edom?
ئەی خودایە، مەگەر تۆ نیت کە ئێمەت ڕەت کردووەتەوە و ئیتر لەگەڵ لەشکرەکانمان دەرناچیت؟ | 10 |
Have You not rejected us, O God? Will You no longer march out, O God, with our armies?
یارمەتیمان بدە بەرامبەر بە دوژمنەکە، چونکە ڕزگاری لە مرۆڤەوە پووچە. | 11 |
Give us aid against the enemy, for the help of man is worthless.
لەگەڵ خودا سەرکەوتن بەدەستدەهێنین، هەروەها ئەوە دوژمنەکانمان دەخاتە ژێر پێ. | 12 |
With God we will perform with valor, and He will trample our enemies.