< زەبوورەکان 6 >
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە قیسارە بە شێوەی شیمینیت. زەبوورێکی داود. ئەی یەزدان، لە کاتی تووڕەیی خۆت سەرزەنشتم مەکە، لە کاتی تووڕەییت تەمبێم مەکە. | 1 |
Přednímu kantoru na neginot, k nízkému zpěvu, žalm Davidův. Hospodine, netresci mne v hněvě svém, ani v prchlivosti své kárej mne.
ئەی یەزدان، لەگەڵم میهرەبان بە، چونکە داهێزراوم، ئەی یەزدان، چاکم بکەرەوە، چونکە ئێسقانەکانم ژان دەکات. | 2 |
Smiluj se nade mnou, Hospodine, neboť jsem zemdlený; uzdrav mne, Hospodine, nebo ztrnuly kosti mé.
گیانم زۆر دەلەرزێت، هەتا کەی، ئەی یەزدان، هەتا کەی؟ | 3 |
Ano i duše má předěšena jest náramně, ty pak, Hospodine, až dokavad?
ئەی یەزدان، بگەڕێوە و ژیانم ڕزگار بکە، بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەربازم بکە، | 4 |
Navratiž se, Hospodine, a vytrhni duši mou; spomoz mi pro milosrdenství své.
چونکە مردوو ناتوانێت یادی تۆ بکات. لە جیهانی مردووان کێ ستایشت دەکات؟ (Sheol ) | 5 |
Nebo mrtví nezpomínají na tebe, a v hrobě kdo tě bude oslavovati? (Sheol )
ئەوەندەم ناڵاند شەکەت بووم! هەموو شەوێک نوێنەکەم نوقومی فرمێسک دەکەم، جێگاکەم تەڕ دەکەم. | 6 |
Ustávám v úpění svém, ložce své každé noci svlažuji, slzami svými postel svou smáčím.
چاوەکانم لە خەفەتان کز بوون، بەهۆی دوژمنەکانمەوە بێهێز بوون. | 7 |
Sškvrkla se zámutkem tvář má, sstarala se příčinou všech nepřátel mých.
ئەی هەموو بەدکاران، لێم دوور بکەونەوە، چونکە یەزدان گوێی لە دەنگی گریانم بووە. | 8 |
Odstuptež ode mne všickni činitelé nepravosti; neboť jest vyslyšel Hospodin hlas pláče mého.
یەزدان گوێی لە پاڕانەوەم بووە، یەزدان نوێژم وەردەگرێت. | 9 |
Vyslyšel Hospodin pokornou modlitbu mou, Hospodin modlitbu mou přijal.
هەموو دوژمنەکانم بە توندی شەرمەزار و ڕیسوا دەبن، لەناکاو سەرشۆڕی دایاندەگرێت و شەرمەزار دەبن. | 10 |
Nechažť se zastydí a předěsí zřejmě všickni nepřátelé moji, nechažť jsou zpět obráceni a rychle zahanbeni.