< زەبوورەکان 57 >

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر ئاوازی «مەفەوتێنە.» پاڕانەوەیەکی داودە کاتێک لەبەردەم شاول هەڵات لە ئەشکەوتەکە. لەگەڵم میهرەبان بە، ئەی خودایە، لەگەڵم میهرەبان بە، چونکە گیانم پەنا دەهێنێتە بەر تۆ، من پەنا دەهێنمە بەر سێبەری باڵەکانی تۆ، هەتا ئەم بەڵایە بەسەردەچێت. 1
For the Leader; Al-tashheth. A Psalm of David; Michtam; when he fled from Saul, in the cave. Be gracious unto me, O God, be gracious unto me, for in Thee hath my soul taken refuge; yea, in the shadow of Thy wings will I take refuge, until calamities be overpast.
بۆ خودای هەرەبەرز هاوار دەکەم، بۆ ئەو خودایەی ئەستۆپاکیم دەسەلمێنێت. 2
I will cry unto God Most high; unto God that accomplisheth it for me.
لە ئاسمانەوە دەنێرێت و ڕزگارم دەکات، ئەوانە ڕیسوا دەکات کە ڕاوم دەنێن. خودا خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی و دڵسۆزییەکەی دەنێرێت. 3
He will send from heaven, and save me, when he that would swallow me up taunteth; (Selah) God shall send forth His mercy and His truth.
گیانم لەناو شێرانە، لەنێو ئاژەڵی دڕندە ڕادەکشێم، ئەو مرۆڤانەی کە ددانەکانیان ڕم و تیرن، زمانیشیان شمشێری تیژە. 4
My soul is among lions, I do lie down among them that are aflame; even the sons of men, whose teeth are spears and arrows, and their tongue a sharp sword.
ئەی خودایە، بەسەر ئاسماندا بەرزببەوە، با شکۆی تۆ بەسەر هەموو زەوییەوە بێت. 5
Be Thou exalted, O God, above the heavens; Thy glory be above all the earth.
تۆڕیان ناوەتەوە بۆ پێیەکانم، گیانم پەرێشانە. چاڵێکیان لەپێشم هەڵکەند، بەڵام خۆیان تێی کەوتن. 6
They have prepared a net for my steps, my soul is bowed down; they have digged a pit before me, they are fallen into the midst thereof themselves. (Selah)
دڵم چەسپاوە، ئەی خودایە، دڵم چەسپاوە، سروود دەڵێم و مۆسیقا دەژەنم. 7
My heart is stedfast, O God, my heart is stedfast; I will sing, yea, I will sing praises.
ئەی گیانی من، هەستە! ئەی ساز و قیسارە، هەستن! من بەرەبەیانان هەڵدەستم. 8
Awake, my glory; awake, psaltery and harp; I will awake the dawn.
ئەی پەروەردگار، من لەنێو گەلان ستایشت دەکەم، لەنێو نەتەوەکان گۆرانیت بۆ دەڵێم، 9
I will give thanks unto Thee, O Lord, among the peoples; I will sing praises unto Thee among the nations.
چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت مەزنە، دەگاتە ئاسمان، دڵسۆزیشت دەگاتە هەورەکان. 10
For Thy mercy is great unto the heavens, and Thy truth unto the skies.
ئەی خودایە، بەسەر ئاسماندا بەرزببەوە، با شکۆی تۆ بەسەر هەموو زەوییەوە بێت. 11
Be Thou exalted, O God, above the heavens; Thy glory be above all the earth.

< زەبوورەکان 57 >