< زەبوورەکان 56 >

بۆ گەورەی گۆرانیبێژان لەسەر ئاوازی گۆرانی «کۆتر لەسەر دار بەڕوو دوورن.» پاڕانەوەیەکی داودە کاتێک فەلەستییەکان لە گەت گرتیان. ئەی خودایە، لەگەڵم میهرەبان بە، چونکە خەڵک ڕاوم دەنێن، بە درێژایی ڕۆژ لە دژی من دەجەنگن. 1
(다윗의 믹담 시. 영장으로 요낫엘렘 르호김에 맞춘 노래. 다윗이 가드에서 블레셋인에게 잡힌 때에) 하나님이여, 나를 긍휼히 여기소서 사람이 나를 삼키려고 종일 치며 압제하나이다
دوژمنانم بە درێژایی ڕۆژ ڕاوم دەنێن، چونکە زۆرن ئەوانەی بە لووتبەرزییەوە دەمچەوسێننەوە. 2
나의 원수가 종일 나를 삼키려 하며 나를 교만히 치는 자 많사오니
کاتێک ترسم لێ دەنیشێت، من پشت بە تۆ دەبەستم. 3
내가 두려워하는 날에는 주를 의지하리이다
بە خودا، کە ستایشی پەیامەکەی دەکەم، پشت بە خودا دەبەستم، من ناترسم، مرۆڤ چیم لێ دەکات؟ 4
내가 하나님을 의지하고 그 말씀을 찬송하올지라 내가 하나님을 의지하였은즉 두려워 아니하리니 혈육있는 사람이 내게 어찌하리이까?
بە درێژایی ڕۆژ دەستکاری قسەکانم دەکەن، هەمیشە پیلان بۆ خراپەم دەگێڕن. 5
저희가 종일 내 말을 곡해하며 내게 대한 저희 모든 사상은 사악이라
گیروگرفت دەنێنەوە، خۆیان مات دەکەن، چاویان لە هەنگاوەکانمە، بۆ ئەوەی لە دەرفەتێکدا بمکوژن. 6
저희가 내 생명을 엿보던 것과 같이 또 모여 숨어 내 종적을 살피나이다
لە پێناوی تاوانیان سزایان بدە، ئەی خودایە، بە تووڕەیی خۆت گەلان ژێر بخە. 7
저희가 죄악을 짓고야 피하오리이까? 하나님이여 분노하사 뭇 백성을 낮추소서
خۆت ئاگاداری سەرگەردانی منی، فرمێسکەکانم بخەرە مەشکەی خۆتەوە، ئایا ئەوان لە پەڕتووکی تۆدا نەنووسراون؟ 8
나의 유리함을 주께서 계수하셨으니 나의 눈물을 주의 병에 담으소서! 이것이 주의 책에 기록되지 아니하였나이까?
لەو ڕۆژەی هاوار بۆ تۆ دەکەم، دوژمنەکانم بەرەو پاش دەکشێنەوە. بەمە دەزانم کە خودا لەگەڵمە. 9
내가 아뢰는 날에 내 원수가 물러가리니 하나님이 나를 도우심인 줄 아나이다
بە خودا، کە ستایشی پەیامەکەی دەکەم، بە یەزدان، کە ستایشی وشەکەی دەکەم، 10
내가 하나님을 의지하여 그 말씀을 찬송하며 여호와를 의지하여 그 말씀을 찬송하리이다
بە خودا پشت دەبەستم، من ناترسم. مرۆڤ چیم لێ دەکات؟ 11
내가 하나님을 의지하였은즉 두려워 아니하리니 사람이 내게 어찌 하리이까?
ئەی خودایە، نەزرەکانی خۆم بۆ تۆ بەجێدەهێنم، قوربانی سوپاسگوزاری پێشکەش دەکەم. 12
하나님이여, 내가 주께 서원함이 있사온즉 내가 감사제를 주께 드리리니
بێگومان تۆ لە مردن فریای گیانم دەکەویت، تۆ پێیەکانی من لە خلیسکان دەپارێزیت، تاکو دۆستایەتی لەگەڵ خودا بکەم و لە ڕووناکی ژیاندا بڕۆم. 13
주께서 내 생명을 사망에서 건지셨음이라 주께서 나로 하나님앞 생명의 빛에 다니게 하시려고 실족지 않게 하지 아니하셨나이까?

< زەبوورەکان 56 >