< زەبوورەکان 55 >

بۆ گەورەی گۆرانیبێژان بە ئامێرە ژێدارەکان، هۆنراوەیەکی داود. ئەی خودایە، گوێ لە نوێژم بگرە، پاڕانەوەم پشت گوێ مەخە، 1
למנצח בנגינת משכיל לדוד ב האזינה אלהים תפלתי ואל-תתעלם מתחנתי
گوێم لێ بگرە و وەڵامم بدەوە. سەرم لێ شێواوە لە نەگبەتی خۆم و بێزارم، 2
הקשיבה לי וענני אריד בשיחי ואהימה
لە بیستنی دەنگی دوژمن، لە چاو لێ سوور کردنەوەی بەدکاران، چونکە ئەمانە تووشی گرفتم دەکەن و بە تووڕەییەوە دەمچەوسێننەوە. 3
מקול אויב--מפני עקת רשע כי-ימיטו עלי און ובאף ישטמוני
دڵم لە ناخمدا پڕ لە ئازارە، ترسی مەرگ هاتووەتە سەرم. 4
לבי יחיל בקרבי ואימות מות נפלו עלי
ترس و لەرز دایگرتووم، تۆقین باڵی بەسەرمدا کێشاوە. 5
יראה ורעד יבא בי ותכסני פלצות
گوتم: «خۆزگە وەک کۆتر باڵم دەبوو، دوور دەفڕیم و دەحەسامەوە، 6
ואמר--מי-יתן-לי אבר כיונה אעופה ואשכנה
بە ڕاستی دووردەکەوتمەوە و لە چۆڵەوانی دەمامەوە. 7
הנה ארחיק נדד אלין במדבר סלה
پەلەم دەکرد بۆ شوێنی پەناگای خۆم، دوور لە ڕەشەبا و لە گەردەلوول.» 8
אחישה מפלט לי-- מרוח סעה מסער
ئەی پەروەردگار، سەریان لێ بشێوێنە، زمانیان تێک بئاڵێنە، چونکە زۆرداری و دووبەرەکی لە شاردا دەبینم. 9
בלע אדני פלג לשונם כי-ראיתי חמס וריב בעיר
شەو و ڕۆژ بەسەر شووراکانیدا دەسووڕێنەوە و خراپە و ناڕەوایی لە ناوەڕاستیدایە. 10
יומם ולילה--יסובבה על-חומתיה ואון ועמל בקרבה
وێرانکاری لە ناوەڕاستیدایە، دەستدرێژی و ساختەکاری هەرگیز شەقامەکانی بەرنادەن. 11
הוות בקרבה ולא-ימיש מרחבה תך ומרמה
ئەگەر دوژمن سووکایەتی پێم بکردایە، بەرگەم دەگرت، ئەگەر ناحەز بەسەرمدا زاڵ بووایە، دەمتوانی خۆمی لێ بشارمەوە. 12
כי לא-אויב יחרפני ואשא לא-משנאי עלי הגדיל ואסתר ממנו
بەڵام ئەوە تۆی! هاوشێوەی من مرۆڤی، هاوڕێمی، نزیکترین برادەری منی، 13
ואתה אנוש כערכי אלופי ומידעי
کە بەیەکەوە پەیوەندییەکی شیرینمان هەبوو، بەیەکەوە لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵکدا بەرەو ماڵی خودا دەچووین. 14
אשר יחדו נמתיק סוד בבית אלהים נהלך ברגש
با مەرگ چەواشەیان بکات، با بە زیندوویی دابەزنە ناو جیهانی مردووان، چونکە خراپە شوێنی خۆی کردووەتەوە لەنێویان. (Sheol h7585) 15
ישימות (ישי מות) עלימו--ירדו שאול חיים כי-רעות במגורם בקרבם (Sheol h7585)
بەڵام هاواری من بۆ خودایە، یەزدانیش ڕزگارم دەکات. 16
אני אל-אלהים אקרא ויהוה יושיעני
ئێواران و بەیانییان و نیوەڕۆیان گلەیی دەکەم و دەناڵێنم، ئەویش گوێم لێ دەگرێت. 17
ערב ובקר וצהרים אשיחה ואהמה וישמע קולי
گیانمی بە تەواوی کڕییەوە لەو جەنگەی دژم هەڵگیرساوە، چونکە زۆرن بەرهەڵستکارانم. 18
פדה בשלום נפשי מקרב-לי כי-ברבים היו עמדי
خودا، ئەوەی لە ئەزەلەوە لەسەر تەخت دانیشتووە، گوێی لێ دەبێت و ڕیسوایان دەکات؛ ئەوانەی ناگۆڕێن و ترسی خودایان لە دڵدا نییە. 19
ישמע אל ויענם-- וישב קדם סלה אשר אין חליפות למו ולא יראו אלהים
هاوڕێکەم دەستدرێژی دەکاتە سەر دۆستەکانی، پەیمانی خۆی دەشکێنێت. 20
שלח ידיו בשלמיו חלל בריתו
زمانی وەک کەرە لووسە، بەڵام دڵی پڕ لە شەڕە. قسەی لە ڕۆن نەرمترە، بەڵام شمشێری هەڵکێشراوە. 21
חלקו מחמאת פיו-- וקרב-לבו רכו דבריו משמן והמה פתחות
خەمەکانت بە یەزدان بسپێرە، ئەو پشتگیریت دەکات، هەرگیز ناهێڵێت ڕاستودروستان بهەژێن. 22
השלך על-יהוה יהבך-- והוא יכלכלך לא-יתן לעולם מוט-- לצדיק
بەڵام تۆ ئەی خودایە، فڕێیان بدە ناو قووڵترین بیر، خوێنڕێژ و فێڵبازەکان، ڕۆژگاریان ناگاتە نیوە. بەڵام من پشت بە تۆ دەبەستم. 23
ואתה אלהים תורדם לבאר שחת-- אנשי דמים ומרמה לא-יחצו ימיהם ואני אבטח-בך

< زەبوورەکان 55 >