< زەبوورەکان 55 >
بۆ گەورەی گۆرانیبێژان بە ئامێرە ژێدارەکان، هۆنراوەیەکی داود. ئەی خودایە، گوێ لە نوێژم بگرە، پاڕانەوەم پشت گوێ مەخە، | 1 |
Til Sangmesteren. Med Strengespil. En Maskil af David. Lyt, o Gud, til min Bøn, skjul dig ej for min Tryglen,
گوێم لێ بگرە و وەڵامم بدەوە. سەرم لێ شێواوە لە نەگبەتی خۆم و بێزارم، | 2 |
laan mig Øre og svar mig, jeg vaander mig i Klage,
لە بیستنی دەنگی دوژمن، لە چاو لێ سوور کردنەوەی بەدکاران، چونکە ئەمانە تووشی گرفتم دەکەن و بە تووڕەییەوە دەمچەوسێننەوە. | 3 |
jeg stønner ved Fjendernes Raab og de gudløses Skrig; thi Ulykke vælter de over mig, forfølger mig grumt;
دڵم لە ناخمدا پڕ لە ئازارە، ترسی مەرگ هاتووەتە سەرم. | 4 |
Hjertet er angst i mit Bryst, Dødens Rædsler er faldet over mig.
ترس و لەرز دایگرتووم، تۆقین باڵی بەسەرمدا کێشاوە. | 5 |
Frygt og Angst falder paa mig, Gru er over mig.
گوتم: «خۆزگە وەک کۆتر باڵم دەبوو، دوور دەفڕیم و دەحەسامەوە، | 6 |
Jeg siger: Ak, havde jeg Vinger som Duen, da fløj jeg i Ly,
بە ڕاستی دووردەکەوتمەوە و لە چۆڵەوانی دەمامەوە. | 7 |
ja, langt bort vilde jeg fly og blive i Ørkenen. (Sela)
پەلەم دەکرد بۆ شوێنی پەناگای خۆم، دوور لە ڕەشەبا و لە گەردەلوول.» | 8 |
Da søgte jeg skyndsomt Tilflugt for rivende Storm og Uvejr.
ئەی پەروەردگار، سەریان لێ بشێوێنە، زمانیان تێک بئاڵێنە، چونکە زۆرداری و دووبەرەکی لە شاردا دەبینم. | 9 |
Herre, forvir og split deres Tungemaal! Thi Vold og Ufred ser jeg i Byen;
شەو و ڕۆژ بەسەر شووراکانیدا دەسووڕێنەوە و خراپە و ناڕەوایی لە ناوەڕاستیدایە. | 10 |
de gaar Rundgang Dag og Nat paa dens Mure;
وێرانکاری لە ناوەڕاستیدایە، دەستدرێژی و ساختەکاری هەرگیز شەقامەکانی بەرنادەن. | 11 |
Ulykke, Kvide og Vanheld raader derinde, Voldsfærd og Svig viger aldrig bort fra dens Torve.
ئەگەر دوژمن سووکایەتی پێم بکردایە، بەرگەم دەگرت، ئەگەر ناحەز بەسەرمدا زاڵ بووایە، دەمتوانی خۆمی لێ بشارمەوە. | 12 |
Det var ikke en Fjende, som haaned mig — det kunde bæres; min Uven ydmyged mig ej — ham kunde jeg undgaa;
بەڵام ئەوە تۆی! هاوشێوەی من مرۆڤی، هاوڕێمی، نزیکترین برادەری منی، | 13 |
men du, en Mand af min Stand, en Ven og fortrolig,
کە بەیەکەوە پەیوەندییەکی شیرینمان هەبوو، بەیەکەوە لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵکدا بەرەو ماڵی خودا دەچووین. | 14 |
og det skønt vi delte Samværets Sødme, vandred endrægtelig i Guds Hus.
با مەرگ چەواشەیان بکات، با بە زیندوویی دابەزنە ناو جیهانی مردووان، چونکە خراپە شوێنی خۆی کردووەتەوە لەنێویان. (Sheol ) | 15 |
Over dem komme Død, lad dem levende synke i Dødsriget! Thi der er Ondskab i deres Bolig, i deres Indre! (Sheol )
بەڵام هاواری من بۆ خودایە، یەزدانیش ڕزگارم دەکات. | 16 |
Jeg, jeg raaber til Gud, og HERREN vil frelse mig.
ئێواران و بەیانییان و نیوەڕۆیان گلەیی دەکەم و دەناڵێنم، ئەویش گوێم لێ دەگرێت. | 17 |
Jeg klager og stønner ved Kvæld, ved Gry og ved Middag; min Røst vil han høre
گیانمی بە تەواوی کڕییەوە لەو جەنگەی دژم هەڵگیرساوە، چونکە زۆرن بەرهەڵستکارانم. | 18 |
og udfri min Sjæl i Fred, saa de ikke kan komme mig nær; thi mange er de imod mig.
خودا، ئەوەی لە ئەزەلەوە لەسەر تەخت دانیشتووە، گوێی لێ دەبێت و ڕیسوایان دەکات؛ ئەوانەی ناگۆڕێن و ترسی خودایان لە دڵدا نییە. | 19 |
Gud, som troner fra Fortids Dage, vil høre og ydmyge dem. (Sela) Thi der er ingen Forandring hos dem, og de frygter ikke for Gud.
هاوڕێکەم دەستدرێژی دەکاتە سەر دۆستەکانی، پەیمانی خۆی دەشکێنێت. | 20 |
Paa Venner lagde han Haand og brød sin Pagt.
زمانی وەک کەرە لووسە، بەڵام دڵی پڕ لە شەڕە. قسەی لە ڕۆن نەرمترە، بەڵام شمشێری هەڵکێشراوە. | 21 |
Glattere end Smør er hans Mund, men Hjertet vil Krig, blødere end Olie hans Ord, skønt dragne Sværd.
خەمەکانت بە یەزدان بسپێرە، ئەو پشتگیریت دەکات، هەرگیز ناهێڵێت ڕاستودروستان بهەژێن. | 22 |
Kast din Byrde paa HERREN, saa sørger han for dig, den retfærdige lader han ikke i Evighed rokkes.
بەڵام تۆ ئەی خودایە، فڕێیان بدە ناو قووڵترین بیر، خوێنڕێژ و فێڵبازەکان، ڕۆژگاریان ناگاتە نیوە. بەڵام من پشت بە تۆ دەبەستم. | 23 |
Og du, o Gud, nedstyrt dem i Gravens Dyb! Ej skal blodstænkte, svigefulde Mænd naa Hælvten af deres Dage. Men jeg, jeg stoler paa dig!