< زەبوورەکان 54 >
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئامێرە ژێدارەکان. هۆنراوەیەکی داودە کاتێک زیفییەکان هاتن و بە شاولیان گوت: «داود لەلای ئێمە خۆی شاردووەتەوە.» ئەی خودایە، بە ناوی خۆت ڕزگارم بکە، بە هێزی خۆت ئەستۆپاکیم بسەلمێنە. | 1 |
Salva-me, ó Deus, pelo teu nome, e faze-me justiça pelo teu poder.
ئەی خودایە، گوێ لە نوێژم بگرە، قسەکانی دەمم ببیستە. | 2 |
Ó Deus, ouve a minha oração, inclina os teus ouvidos às palavras da minha boca.
بێگانە لێم هەستاون، دڵڕەقەکان دەیانەوێ بمکوژن، ئەوانەی ڕوویان لە خودا نەکردووە. | 3 |
Porque os estranhos se levantam contra mim, e tiranos procuram a minha vida: não tem posto Deus perante os seus olhos (Selah)
بە ڕاستی خودا یارمەتیدەری منە، پەروەردگار پشتگیری گیانم دەکات. | 4 |
Eis que Deus é o meu ajudador, o Senhor está com aqueles que susteem a minha alma.
با خراپە بگەڕێتەوە سەر دوژمنەکانم، بە دڵسۆزی خۆت لە ناویان ببە. | 5 |
Ele recompensará com o mal aqueles que me andam espiando: destroi-os na tua verdade.
ئەی یەزدان، بەخشینی ئازادت پێشکەش دەکەم، ستایشی ناوت دەکەم، چونکە چاکە. | 6 |
Eu te oferecerei voluntariamente sacrifícios, louvarei o teu nome ó Senhor, porque é bom.
لە هەموو تەنگانەکان دەربازی کردووم، سەرکەوتووانە چاوم بڕیوەتە دوژمنەکانم. | 7 |
Pois me tem livrado de toda a angústia; e os meus olhos viram o meu desejo sobre os meus inimigos.