< زەبوورەکان 52 >
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، هۆنراوەیەکی داودە. کاتێک دۆئێگی ئەدۆمی چوو بۆ لای شاول و پێی گوت کە داود چووە بۆ ماڵی ئەحیمەلەخ. ئەی پاڵەوان، بۆچی شانازی بە خراپەوە دەکەیت؟ ئەی شەرمەزار لەبەرچاوی خودا، بۆچی بە درێژایی ڕۆژ شانازی دەکەیت؟ | 1 |
Al la ĥorestro. Instruo de David, kiam venis Doeg, la Edomido, kaj raportis al Saul, kaj diris al li: David venis en la domon de Aĥimeleĥ. Kial vi fanfaronas pro malbono, ho tirano? La boneco de Dio estas ĉiama.
زمانت پیلانی کاولکاری دادەڕێژێت، وەک گوێزانێکی تیژ وایە، خەریکی فێڵبازییە. | 2 |
Pereon intencas via lango, Kiel akrigita razilo ĝi tranĉas malicon.
زیاتر حەزت لە خراپەیە نەک لە چاکە، لە درۆ نەک لە ڕاستگۆیی. | 3 |
Vi pli amas malbonon, ol bonon; Pli mensogi, ol diri veron. (Sela)
حەزت لە هەموو وشەیەکی زیانبەخشە، ئەی زمانی فێڵباز! | 4 |
Vi amas ĉian parolon pereigan, Parolon malican.
بێگومان خودا هەتاهەتایە وێرانت دەکات، دەتڕفێنێت و لە ماڵەکەت دەرتدەهێنێت، ڕیشەکێشت دەکات لە خاکی زیندووان. | 5 |
Tial Dio pereigos vin por ĉiam, Elŝiros vin el via tendo, Kaj elĵetos vin el la lando de la vivantoj. (Sela)
ڕاستودروستان ئەمە دەبینن و دەترسن، پێی پێدەکەنن و دەڵێن: | 6 |
Kaj virtuloj vidos kaj ektimos, Kaj pri li ili ridos, dirante:
«ئا ئەوەتا ئەو کەسەی کە خودا ناکاتە پەناگای خۆی، بەڵکو پشتی بە زۆری سامانەکەی بەستبوو، لە تێکدانی خەڵکی دیکە بەهێز بوو!» | 7 |
Jen estas la viro, kiu ne en Dio vidis sian forton, Sed fidis sian grandan riĉecon, Sentis sin forta per sia malbonpovado.
بەڵام من لە ماڵی خودا وەک دار زەیتوونێکی سەوزم، هەتاهەتایە پشت بە خۆشەویستی نەگۆڕی خودا دەبەستم. | 8 |
Kaj mi, kiel verda olivarbo en la domo de Dio, Fidas la bonecon de Dio ĉiam kaj eterne.
هەتاهەتایە لەبەردەم خۆشەویستانت ستایشت دەکەم بۆ کردەوەکانت، ئومێدم بە ناوی تۆیە، چونکە چاکە. | 9 |
Mi dankos Vin eterne por tio, kion Vi faris, Kaj mi esperos al Via nomo, ĉar Vi estas bona por Viaj fideluloj.