< زەبوورەکان 51 >

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان. زەبوورێکی داودە. کاتێک ناتانی پێغەمبەر هاتە لای دوای ئەوەی داود لەگەڵ بەتشەبەع جووتبوو. ئەی خودایە، بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت لەگەڵم میهرەبان بە، بەگوێرەی زۆری بەزەیی خۆت یاخیبوونم بسڕەوە. 1
For the Leader. A Psalm of David; When Nathan the prophet came unto him, after he had gone in to Bath-sheba. Be gracious unto me, O God, according to Thy mercy; according to the multitude of Thy compassions blot out my transgressions.
بە تەواوی لە تاوانم بمشۆرەوە و لە گوناهم پاکم بکەرەوە، 2
Wash me thoroughly from mine iniquity, and cleanse me from my sin.
چونکە من یاخیبوونم دەزانم، هەمیشە گوناهم لەبەردەممە. 3
For I know my transgressions; and my sin is ever before me.
لە دژی تۆ، تەنها تۆ، گوناهم کرد، لەبەرچاوی تۆ خراپەم کرد، تاکو لە بڕیارەکانت ڕاست بیت، دادپەروەر بیت لە حوکمەکانت. 4
Against Thee, Thee only, have I sinned, and done that which is evil in Thy sight; that Thou mayest be justified when Thou speakest, and be in the right when Thou judgest.
ئەوەتا من بە زگماکی تاوانبارم، گوناهبارم لەو کاتەوە کە دایکم سکی بە من پڕ بووە. 5
Behold, I was brought forth in iniquity, and in sin did my mother conceive me.
ئەوەتا لە ناوەڕۆکەوە بە ڕاستی دڵشاد دەبیت، لە ویژدانەوە فێری داناییم دەکەیت. 6
Behold, Thou desirest truth in the inward parts; make me, therefore, to know wisdom in mine inmost heart.
بە زوفا پاکم بکەرەوە پاک دەبم، بمشۆرەوە لە بەفر سپیتر دەبم. 7
Purge me with hyssop, and I shall be clean; wash me, and I shall be whiter than snow.
با گوێم لە شادی و خۆشی بێت، با ئەو ئێسقانانەی وردوخاشت کردووە شاد بن. 8
Make me to hear joy and gladness; that the bones which Thou hast crushed may rejoice.
چاو لە گوناهەکانم بپۆشە و هەموو خراپەکانم بسڕەوە. 9
Hide Thy face from my sins, and blot out all mine iniquities.
ئەی خودایە، دڵێکی پاکم تێدا دروستبکە و ڕۆحێکی چەسپاو لە ناخم نوێ بکەرەوە. 10
Create me a clean heart, O God; and renew a stedfast spirit within me.
لە بەرچاوی خۆت دەرم مەکە، ڕۆحی پیرۆزی خۆتم لێ مەستێنەوە. 11
Cast me not away from Thy presence; and take not Thy holy spirit from me.
شادی ڕزگاریی خۆتم پێ بدەوە، بە ڕۆحێکی خۆویستانە پشتگیریم بکە. 12
Restore unto me the joy of Thy salvation; and let a willing spirit uphold me.
ئینجا یاخیبووان فێری ڕێگای تۆ دەکەم، گوناهباران دەگەڕێنەوە لات. 13
Then will I teach transgressors Thy ways; and sinners shall return unto Thee.
ئەی خودایە، خودای ڕزگاریم، لە سزای خوێنڕشتن دەربازم بکە، هەتا زمانم گۆرانی بەسەر ڕاستودروستیتدا بڵێت. 14
Deliver me from bloodguiltiness, O God, Thou God of my salvation; so shall my tongue sing aloud of Thy righteousness.
ئەی پەروەردگار، لێوەکانم لێک بکەرەوە و دەمم ستایشت ڕابگەیەنێت. 15
O Lord, open Thou my lips; and my mouth shall declare Thy praise.
تۆ بە قوربانی دڵشاد نابیت، ئەگینا پێشکەشی دەکەم، بە قوربانی سووتاندن ڕازی نابیت. 16
For Thou delightest not in sacrifice, else would I give it; Thou hast no pleasure in burnt-offering.
قوربانییەکان بۆ خودا ڕۆحی شکاوە، ئەی خودایە، تۆ بە سووکییەوە تەماشای دڵی شکاو و وردوخاشکراو ناکەیت. 17
The sacrifices of God are a broken spirit; a broken and a contrite heart, O God, Thou wilt not despise.
بە ڕەزامەندی خۆت چاکە لەگەڵ سییۆن بکە، شووراکانی ئۆرشەلیم بنیاد بنێوە. 18
Do good in Thy favour unto Zion; build Thou the walls of Jerusalem.
ئەوسا بە قوربانی ڕاستودروستی و بە قوربانی سووتاندنی تەواو دڵشاد دەبیت، ئەوسا گا لەسەر قوربانگاکەت پێشکەش دەکرێت. 19
Then wilt Thou delight in the sacrifices of righteousness, in burnt-offering and whole offering; then will they offer bullocks upon Thine altar.

< زەبوورەکان 51 >