< زەبوورەکان 51 >
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان. زەبوورێکی داودە. کاتێک ناتانی پێغەمبەر هاتە لای دوای ئەوەی داود لەگەڵ بەتشەبەع جووتبوو. ئەی خودایە، بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت لەگەڵم میهرەبان بە، بەگوێرەی زۆری بەزەیی خۆت یاخیبوونم بسڕەوە. | 1 |
For the end, a Psalm of David, when Nathan the prophet came to him, when he had gone to Bersabee. Have mercy upon me, O God, according to your great mercy; and according to the multitude of your compassions blot out my transgression.
بە تەواوی لە تاوانم بمشۆرەوە و لە گوناهم پاکم بکەرەوە، | 2 |
Wash me thoroughly from mine iniquity, and cleanse me from my sin.
چونکە من یاخیبوونم دەزانم، هەمیشە گوناهم لەبەردەممە. | 3 |
For I am conscious of mine iniquity; and my sin is continually before me.
لە دژی تۆ، تەنها تۆ، گوناهم کرد، لەبەرچاوی تۆ خراپەم کرد، تاکو لە بڕیارەکانت ڕاست بیت، دادپەروەر بیت لە حوکمەکانت. | 4 |
Against you only have I sinned, and done evil before you: that you might be justified in your sayings, and might overcome when you are judged.
ئەوەتا من بە زگماکی تاوانبارم، گوناهبارم لەو کاتەوە کە دایکم سکی بە من پڕ بووە. | 5 |
For, behold, I was conceived in iniquities, and in sins did my mother conceive me.
ئەوەتا لە ناوەڕۆکەوە بە ڕاستی دڵشاد دەبیت، لە ویژدانەوە فێری داناییم دەکەیت. | 6 |
For, behold, you love truth: you have manifested to me the secret and hidden things of your wisdom.
بە زوفا پاکم بکەرەوە پاک دەبم، بمشۆرەوە لە بەفر سپیتر دەبم. | 7 |
You shall sprinkle me with hyssop, and I shall be purified: you shall wash me, and I shall be made whiter than snow.
با گوێم لە شادی و خۆشی بێت، با ئەو ئێسقانانەی وردوخاشت کردووە شاد بن. | 8 |
You shall cause me to hear gladness and joy: the afflicted bones shall rejoice.
چاو لە گوناهەکانم بپۆشە و هەموو خراپەکانم بسڕەوە. | 9 |
Turn away your face from my sins, and blot out all mine iniquities.
ئەی خودایە، دڵێکی پاکم تێدا دروستبکە و ڕۆحێکی چەسپاو لە ناخم نوێ بکەرەوە. | 10 |
Create in me a clean heart, O God; and renew a right spirit in my inward parts.
لە بەرچاوی خۆت دەرم مەکە، ڕۆحی پیرۆزی خۆتم لێ مەستێنەوە. | 11 |
Cast me not away from your presence; and remove not your holy Spirit from me.
شادی ڕزگاریی خۆتم پێ بدەوە، بە ڕۆحێکی خۆویستانە پشتگیریم بکە. | 12 |
Restore to me the joy of your salvation: establish me with your directing Spirit.
ئینجا یاخیبووان فێری ڕێگای تۆ دەکەم، گوناهباران دەگەڕێنەوە لات. | 13 |
[Then] will I teach transgressors your ways; and ungodly men shall turn to you.
ئەی خودایە، خودای ڕزگاریم، لە سزای خوێنڕشتن دەربازم بکە، هەتا زمانم گۆرانی بەسەر ڕاستودروستیتدا بڵێت. | 14 |
Deliver me from blood-guiltiness, O God, the God of my salvation: [and] my tongue shall joyfully declare your righteousness.
ئەی پەروەردگار، لێوەکانم لێک بکەرەوە و دەمم ستایشت ڕابگەیەنێت. | 15 |
O Lord, you shall open my lips; and my mouth shall declare your praise.
تۆ بە قوربانی دڵشاد نابیت، ئەگینا پێشکەشی دەکەم، بە قوربانی سووتاندن ڕازی نابیت. | 16 |
For if you desired sacrifice, I would have given [it]: you will not take pleasure in whole burnt offerings.
قوربانییەکان بۆ خودا ڕۆحی شکاوە، ئەی خودایە، تۆ بە سووکییەوە تەماشای دڵی شکاو و وردوخاشکراو ناکەیت. | 17 |
Sacrifice to God is a broken spirit: a broken and humbled heart God will not despise.
بە ڕەزامەندی خۆت چاکە لەگەڵ سییۆن بکە، شووراکانی ئۆرشەلیم بنیاد بنێوە. | 18 |
Do good, O Lord, to Sion in your good pleasure; and let the walls of Jerusalem be built.
ئەوسا بە قوربانی ڕاستودروستی و بە قوربانی سووتاندنی تەواو دڵشاد دەبیت، ئەوسا گا لەسەر قوربانگاکەت پێشکەش دەکرێت. | 19 |
Then shall you be pleased with a sacrifice of righteousness, offering, and whole burnt sacrifices: then shall they offer calves upon your altar.