< زەبوورەکان 50 >
زەبوورێکی ئاساف. خودای توانادار، یەزدان، دەفەرموێت، لە ڕۆژهەڵاتەوە هەتا ڕۆژئاوای زەوی بانگ دەکات. | 1 |
A psalm of Asaph. The Mighty One, God, Yahweh, has spoken and called the earth from the rising of the sun to its setting.
لە سییۆنەوە کە لە جوانیدا تەواوە، خودا پڕشنگ دەدات. | 2 |
Out of Zion, the perfection of beauty, God has shone.
خودامان دێت و بێدەنگ نابێت، ئاگر لەپێشیەوە هەڵدەلووشێت، گەردەلوولێکی بەهێز لە دەوریەتی. | 3 |
Our God comes and does not stay silent; a fire devours before him, and it is very stormy around him.
بانگی ئاسمان دەکات لە بەرزایی، هەروەها زەوی، بۆ دادگایی گەلەکەی: | 4 |
He calls to the heavens above and to the earth so that he may judge his people:
«بۆم کۆبکەنەوە خۆشەویستانم، کە بە قوربانی پەیمانیان لەگەڵ بەستووم.» | 5 |
“Gather my faithful ones together to me, those who have made a covenant with me by sacrifice.”
ئاسمان ڕاستودروستییەکەی ڕادەگەیەنێت، چونکە خودا خۆی دادوەرە. | 6 |
The heavens will declare his righteousness, for God himself is judge. (Selah)
«ئەی گەلی من، گوێ بگرن هەتا قسە بکەم، ئەی ئیسرائیل، هەتا شایەتیت لەسەر بدەم: من خودام، خودای تۆم. | 7 |
“Hear, my people, and I will speak; I am God, your God.
سەرزەنشتت ناکەم لەسەر قوربانییەکانت، قوربانی سووتاندنەکانت هەمیشە لەبەردەممە. | 8 |
I will not reprove you for your sacrifices; your burnt offerings are always before me.
من پێویستیم بە گای ماڵەکەت نییە، پێویستیم بە گیسکی ناو پشتیرەکەت نییە، | 9 |
I will take no bull out of your house, or male goats out of your folds.
چونکە هەموو گیانلەبەرانی دارستان هی منن، هەروەها مێگەلەکانی سەر هەزارەها گرد. | 10 |
For every beast of the forest is mine, and the cattle on a thousand hills.
هەموو باڵندەی چیاکان دەزانم، هەموو زیندەوەرانی دەشتودەر هی منن. | 11 |
I know all the birds of the mountains, and the wild beasts of the field are mine.
ئەگەر برسی بم، بە تۆ ناڵێم، چونکە جیهان و هەرچی تێیدایە هی منە. | 12 |
If I were hungry, I would not tell you; for the world is mine, and everything in it.
ئایا من گۆشتی گا دەخۆم، یان خوێنی گیسک دەخۆمەوە؟ | 13 |
Will I eat the flesh of bulls or drink the blood of goats?
«قوربانی سوپاسگوزاری بۆ خودا بکە، نەزرەکانت بەرامبەر هەرەبەرز بهێنە دی، | 14 |
Offer to God the sacrifice of thanksgiving, and pay your vows to the Most High.
لە ڕۆژی تەنگانەدا نزام بۆ بکە، دەربازت دەکەم و شکۆدارم دەکەیت.» | 15 |
Call on me in the day of trouble; I will rescue you, and you will glorify me.”
بەڵام خودا بە بەدکار دەڵێ: «تۆ کێیت باسی فەرزەکانم دەکەیت، یان پەیمانی منت بەسەر زماندا دێت؟ | 16 |
But to the wicked God says, “What have you to do with declaring my statutes, that you have taken my covenant in your mouth,
تۆ کە ڕقت لە تەمبێکردنە و فەرمایشتی منت پشتگوێ خستووە. | 17 |
since you hate instruction and throw my words away?
کاتێک دزێک ببینیت، بە کردارەکەی ڕازی دەبیت، بەشت لەگەڵ داوێنپیسانە. | 18 |
When you see a thief, you agree with him; you participate with those who commit adultery.
دەمت بە خراپە دەکەیتەوە، زمانت فێڵبازی دادەهێنێت. | 19 |
You give your mouth to evil, and your tongue expresses deceit.
دادەنیشیت و لە دژی براکەت قسە دەکەیت، بوختان بۆ کوڕی دایکت هەڵدەبەستیت. | 20 |
You sit and speak against your brother; you slander your own mother's son.
ئەمانەت کردووە و من بێدەنگ بووم، وات زانی منیش وەک تۆم. بەڵام من سەرزەنشتت دەکەم و ڕووبەڕوو تاوانبارت دەکەم. | 21 |
You have done these things, but I have kept silent, so you thought that I was someone just like yourself. But I will reprove you and bring up, right before your eyes, all the things you have done.
«ئەی ئەوانەی خوداتان لەبیر کردووە، ئەمە لەبەرچاو بگرن، دەنا پارچەپارچەتان دەکەم، کەسیش نایەتە فریاتان. | 22 |
Give this careful consideration, you who forget God, otherwise I will tear you to pieces, and there will be no one to come to help you!
ئەوەی قوربانی سوپاسگوزاری پێشکەش بکات، شکۆدارم دەکات، ئەوەی ڕێگای خۆی ڕێک بکات، ڕزگاریی خودای نیشان دەدەم.» | 23 |
The one who offers a sacrifice of thanksgiving praises me, and to anyone who plans his path in the right way I will show God's salvation.”