< زەبوورەکان 5 >

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە شمشاڵ. زەبوورێکی داود. ئەی یەزدان، گوێ لە قسەکانم بگرە، لە ناڵەم وردبەرەوە. 1
“For the leader of the music; to be accompanied with wind instruments. A psalm of David.” Give ear to my words, O LORD; Have regard to my cry!
گوێ لە هاوارم بگرە، ئەی پاشا و خودام، چونکە لێت دەپاڕێمەوە. 2
Listen to the voice of my supplication, my King and my God! For to thee do I address my prayer.
ئەی یەزدان، بەیانییان گوێ لە دەنگم دەگریت، بەیانییان خۆم ئامادە دەکەم بۆ نوێژکردن و چاوەڕێ دەکەم، 3
In the morning shalt thou hear my voice, O LORD! In the morning will I address my prayer to thee, and look for help.
چونکە تۆ خودایەک نیت خراپەت پێ خۆش بێت، بەدکار لەگەڵت نیشتەجێ نابێت. 4
For thou art not a God that hath pleasure in wickedness; The unrighteous man dwelleth not with thee.
لووتبەرزەکان لەبەرچاوت ناوەستن، ڕقت لە هەموو بەدکارێک دەبێتەوە، 5
The haughty shall not stand in thy sight; Thou hatest all that do iniquity.
ئەوانەی بە درۆ قسە دەکەن تۆ لەناویان دەبەیت، یەزدان قێزی لە کەسی خوێنڕێژ و فێڵباز دەبێتەوە. 6
Thou destroyest them that speak falsehood; The man of blood and deceit the LORD abhorreth.
بەڵام من، بەهۆی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت، دێمە ناو ماڵی تۆ، بە ترسی تۆوە بەرەو پەرستگا پیرۆزەکەت کڕنۆش دەبەم. 7
But I, through thy great goodness, will come to thy house; In thy fear will I worship at thy holy temple.
ئەی یەزدان، لەبەر دوژمنەکانم بە ڕاستودروستی خۆت ڕێنماییم بکە، ڕێگای خۆت تەخت بکە لەپێشم، 8
Lead me, O LORD! in thy righteousness, because of mine enemies; Make thy path straight before my face!
چونکە لەسەر زمانی ئەوان قسەی ڕاست نییە، ناوەڕۆکیان لەناوچوونە، قوڕگیان گۆڕێکی کراوەیە، زمانیان فێڵی لێ دەڕژێت. 9
For in their mouth there is no truth; Their heart is malignity; Their throat is an open sepulchre; They flatter with their tongue.
ئەی خودایە، تاوانباریان بکە! با بکەونە ناو تۆڕی پیلانی خۆیانەوە، لەبەر زۆری گوناهەکانیان دەریانبکە، چونکە لە دژی تۆ یاخی بوون. 10
Requite them, O God! Let them be confounded in their devices; Cast them out for the multitude of their transgressions; For against thee have they rebelled!
بەڵام با هەموو ئەوانەی پەنا بە تۆ دەگرن دڵخۆش بن، با هەتاهەتایە گۆرانی شادی بڵێن. دەیانخەیتە ژێر سێبەری خۆتەوە، هەتا هەموو ئەوانەی ناوی تۆیان خۆشدەوێت بە تۆ شاد بن. 11
But let all, that put their trust in thee, rejoice; Let them ever shout for joy, because thou defendest them; Let them, that love thy name, be joyful in thee!
بێگومان ئەی یەزدان، تۆ ڕاستودروستان بەرەکەتدار دەکەیت، بە ڕەزامەندی خۆت وەک قەڵغان دەوریان دەدەیت. 12
For thou, O LORD! dost bless the righteous; With favor dost thou encompass him, as with a shield.

< زەبوورەکان 5 >