< زەبوورەکان 5 >
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە شمشاڵ. زەبوورێکی داود. ئەی یەزدان، گوێ لە قسەکانم بگرە، لە ناڵەم وردبەرەوە. | 1 |
(Til sangmesteren. El-hannehilot. En salme af David.) HERRE, lytt til mit Ord og agt på mit suk,
گوێ لە هاوارم بگرە، ئەی پاشا و خودام، چونکە لێت دەپاڕێمەوە. | 2 |
lån Øre til mit Nødråb, min Konge og Gud, thi jeg beder til dig!
ئەی یەزدان، بەیانییان گوێ لە دەنگم دەگریت، بەیانییان خۆم ئامادە دەکەم بۆ نوێژکردن و چاوەڕێ دەکەم، | 3 |
Årle hører du, HERRE, min Røst, årle bringer jeg dig min Sag og spejder.
چونکە تۆ خودایەک نیت خراپەت پێ خۆش بێت، بەدکار لەگەڵت نیشتەجێ نابێت. | 4 |
Thi du er ikke en Gud, der ynder Ugudelighed, den onde kan ikke gæste dig,
لووتبەرزەکان لەبەرچاوت ناوەستن، ڕقت لە هەموو بەدکارێک دەبێتەوە، | 5 |
for dig skal Dårer ej træde frem, du hader hver Udådsmand,
ئەوانەی بە درۆ قسە دەکەن تۆ لەناویان دەبەیت، یەزدان قێزی لە کەسی خوێنڕێژ و فێڵباز دەبێتەوە. | 6 |
tilintetgør dem, der farer med Løgn; en blodstænkt, svigefuld Mand er HERREN en Afsky.
بەڵام من، بەهۆی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت، دێمە ناو ماڵی تۆ، بە ترسی تۆوە بەرەو پەرستگا پیرۆزەکەت کڕنۆش دەبەم. | 7 |
Men jeg kan gå ind i dit Hus af din store Nåde og vendt mod dit hellige Tempel bøje mig i din Frygt.
ئەی یەزدان، لەبەر دوژمنەکانم بە ڕاستودروستی خۆت ڕێنماییم بکە، ڕێگای خۆت تەخت بکە لەپێشم، | 8 |
Så led mig for mine Fjenders Skyld i din Retfærd, HERRE, jævn din Vej for mit Ansigt!
چونکە لەسەر زمانی ئەوان قسەی ڕاست نییە، ناوەڕۆکیان لەناوچوونە، قوڕگیان گۆڕێکی کراوەیە، زمانیان فێڵی لێ دەڕژێت. | 9 |
Thi blottet for Sandhed er deres Mund, deres Hjerte en Afgrund, Struben en åben Grav, deres Tunge er glat.
ئەی خودایە، تاوانباریان بکە! با بکەونە ناو تۆڕی پیلانی خۆیانەوە، لەبەر زۆری گوناهەکانیان دەریانبکە، چونکە لە دژی تۆ یاخی بوون. | 10 |
Døm dem, o Gud, lad dem falde for egne Rænker, bortstød dem for deres Synders Mængde, de trodser jo dig.
بەڵام با هەموو ئەوانەی پەنا بە تۆ دەگرن دڵخۆش بن، با هەتاهەتایە گۆرانی شادی بڵێن. دەیانخەیتە ژێر سێبەری خۆتەوە، هەتا هەموو ئەوانەی ناوی تۆیان خۆشدەوێت بە تۆ شاد بن. | 11 |
Lad alle glædes, som lider på dig, evindelig frydes, skærm dem, som elsker dit Navn, lad dem juble i dig!
بێگومان ئەی یەزدان، تۆ ڕاستودروستان بەرەکەتدار دەکەیت، بە ڕەزامەندی خۆت وەک قەڵغان دەوریان دەدەیت. | 12 |
Thi du velsigner den retfærdige, HERRE, du dækker ham med Nåde som Skjold.