< زەبوورەکان 48 >

گۆرانییەک، زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح. یەزدان مەزنە و شایانی هەموو ستایشێکە، لە شاری خودامان، لە کێوی پیرۆزی خۆی. 1
A song. A Psalm of the sons of Korah. Great is the LORD, and greatly to be praised in the city of our God, His holy mountain.
کێوی سییۆن جوانە لە بەرزاییدا، خۆشی هەموو زەوییە، وەک لووتکەی شاخی چافۆن، شاری پاشای گەورەیە. 2
Beautiful in loftiness, the joy of all the earth, like the peaks of Zaphon is Mount Zion, the city of the great King.
خودا لەناو قەڵاکانی وەک پەناگایەک ناسراوە. 3
God is in her citadels; He has shown Himself to be a fortress.
ئەوەتا پاشاکان هێزیان کۆکردەوە، ئەوەتا پێکەوە هاتنە پێشەوە، 4
For behold, the kings assembled; they all advanced together.
کە بینییان تاسان، بە ترسەوە هەڵاتن. 5
They saw and were astounded; they fled in terror.
لەوێ لەرزیان لێهات، ژانیان گرت، وەک ژن لە کاتی منداڵبوون. 6
Trembling seized them there, anguish like a woman in labor.
وەک کەشتییەکانی تەرشیش تێکت شکاندن، بە بای ڕۆژهەڵات تەفروتونات کردن. 7
With a wind from the east You wrecked the ships of Tarshish.
هەروەک بیستمان، ئاواش بینیمان لە شاری یەزدانی سوپاسالار، لە شاری خودامان: «خودا هەتاهەتایە دەیچەسپێنێت.» 8
As we have heard, so we have seen in the city of the LORD of Hosts, in the city of our God: God will establish her forever.
ئەی خودایە، لە ناوەندی پەرستگاکەت بیر لە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەکەینەوە. 9
Within Your temple, O God, we contemplate Your loving devotion.
ئەی خودایە، وەک ناوت ستایشت دەگاتە ئەوپەڕی زەوی، دەستە ڕاستت پڕە لە ڕاستودروستی. 10
Your name, O God, like Your praise, reaches to the ends of the earth; Your right hand is full of righteousness.
کێوی سییۆن شادمان دەبێت، کچانی یەهودا دڵخۆش دەبن بەهۆی دادوەرییەکانت. 11
Mount Zion is glad, the daughters of Judah rejoice, on account of Your judgments.
بە دەوری سییۆندا بگەڕێن، بە دەوریدا بسووڕێنەوە، قوللەکانی بژمێرن، 12
March around Zion, encircle her, count her towers,
لە شووراکانی وردبنەوە، بڕواننە قەڵاکانی، هەتا بۆ نەوەی داهاتووی باس بکەن. 13
consider her ramparts, tour her citadels, that you may tell the next generation.
هەتاهەتایە ئەم خودایە خودامانە، تاکو مردنیش ئەو ڕابەرمانە. 14
For this God is our God forever and ever; He will be our guide even till death.

< زەبوورەکان 48 >