< زەبوورەکان 48 >
گۆرانییەک، زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح. یەزدان مەزنە و شایانی هەموو ستایشێکە، لە شاری خودامان، لە کێوی پیرۆزی خۆی. | 1 |
(En sang. En salme af Koras sønner.) Stor og højlovet er vor Gud i sin Stad.
کێوی سییۆن جوانە لە بەرزاییدا، خۆشی هەموو زەوییە، وەک لووتکەی شاخی چافۆن، شاری پاشای گەورەیە. | 2 |
Smukt løfter sig hans hellige Bjerg, al Jordens Fryd, Zions Bjerg i det højeste Nord, den store Konges By.
خودا لەناو قەڵاکانی وەک پەناگایەک ناسراوە. | 3 |
Som Værn gjorde Gud sig kendt i dens Borge.
ئەوەتا پاشاکان هێزیان کۆکردەوە، ئەوەتا پێکەوە هاتنە پێشەوە، | 4 |
Thi Kongerne samlede sig, rykked frem tilsammen;
کە بینییان تاسان، بە ترسەوە هەڵاتن. | 5 |
de så og tav på Stedet, flyed i Angst,
لەوێ لەرزیان لێهات، ژانیان گرت، وەک ژن لە کاتی منداڵبوون. | 6 |
af Rædsel grebes de brat, af Veer som en, der føder.
وەک کەشتییەکانی تەرشیش تێکت شکاندن، بە بای ڕۆژهەڵات تەفروتونات کردن. | 7 |
Med Østenstormen knuser du Tarsisskibe.
هەروەک بیستمان، ئاواش بینیمان لە شاری یەزدانی سوپاسالار، لە شاری خودامان: «خودا هەتاهەتایە دەیچەسپێنێت.» | 8 |
Som vi havde hørt det, så vi det selv i Hærskarers HERREs By, i vor Guds By; til evig Tid lader Gud den stå. (Sela)
ئەی خودایە، لە ناوەندی پەرستگاکەت بیر لە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەکەینەوە. | 9 |
I din Helligdom tænker vi, Gud, på din Miskundhed;
ئەی خودایە، وەک ناوت ستایشت دەگاتە ئەوپەڕی زەوی، دەستە ڕاستت پڕە لە ڕاستودروستی. | 10 |
som dit Navn så lyder din Pris til Jordens Grænser. Din højre er fuld af Retfærd,
کێوی سییۆن شادمان دەبێت، کچانی یەهودا دڵخۆش دەبن بەهۆی دادوەرییەکانت. | 11 |
Zions Bjerg fryder sig, Judas Døtre jubler over dine Domme.
بە دەوری سییۆندا بگەڕێن، بە دەوریدا بسووڕێنەوە، قوللەکانی بژمێرن، | 12 |
Drag rundt om Zion, gå rundt og tæl dets Tårne,
لە شووراکانی وردبنەوە، بڕواننە قەڵاکانی، هەتا بۆ نەوەی داهاتووی باس بکەن. | 13 |
læg Mærke til dets Ringmur, så gennem dets Borge, at I kan melde Slægten, der
هەتاهەتایە ئەم خودایە خودامانە، تاکو مردنیش ئەو ڕابەرمانە. | 14 |
kommer: Sådan er Gud, vor Gud for evigt og altid, han skal lede os.